سه‌رده‌مانێک شوره‌یی بوو یه‌کێتی نه‌بی، به ده‌ردێکی وایان بردووه ئێستا، شوره‌ییه یه‌کێتی بی،له هه‌مووشی سوکتر ئه‌وه‌یه پا
Thursday, 23/07/2009, 12:00
بۆ ئه‌وه‌ی عێراقی عه‌بدولکه‌ریم قاسم نه که‌وێته ژێر باڵی ئۆردوگای کۆنه سۆڤیه‌ت و ناسری عه‌ره‌به‌وه، ئه‌مریکا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی، له شا باشتری بۆ نه دۆزرایه‌وه، شاش بۆ ئاره‌زووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئاغای له عیسا پژمان باشتری بۆ پهیانهکرا. جه‌لال له به‌غا له هه‌وای خۆیایه‌تی، ئه‌و جارێ هه‌ر ئهنوکتێنێ، ئێمه‌ش به خۆی و به نوکته‌کانی وه‌ک له‌واشه له ته‌ریقی و شه‌رما یه‌ق ئه‌که‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ریکاش له پیلانی ئێستا و داهاتویا له جه‌لال له‌بارتری بۆ هه‌ڵنه‌بژێرا. بۆیه جه‌لالیش له کوردستانه‌که‌ی ژێر ڕکێفی بنه‌ماڵه‌که‌یا، چه‌نی بۆ لوا بێ، به چه‌ند عیسا پژمانێک پهرژینکردووه. عیسا پژمان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و به پاساوی ئاریایزم، وه‌ک خۆی وا ناوی ئه‌با، چاک خۆی سهغڵهتکردبوو، لێ به سووکی ئه‌و و گه‌مژه‌یی مه‌لا ئاشبه‌تاڵیان نا به شانی 5 ملێون کوردی ئاریایهوه. پاش هێنانی ده‌ستێکی ته‌ڕ به سمتمانا، چاره‌ونوسی ئه‌و 5 ملێۆنه ئاریاییه پاکه‌یان ڕووه‌و پۆستاڵی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆڤینی به‌ڕێ کرد. ئه‌مه‌ش ته‌عریب و ته‌بعیس و کاولکردنی کوردستانی له‌گه‌ڵ خۆ‌یا هێنا، کۆمه‌ڵگای کورده‌واری وای لێ هات برا بۆ برا نازانم، به‌ڵام خزم به خزم، دراوسێ به دراوسێ، هاوڕێ به هاوڕێ باوه‌ڕی نه‌ما بوو. سه‌رکرده‌کانیش هه‌ندێکیان باش باش باریان کردبووین و به خۆمان نه‌زانی بوو، کاکی چاوڕه‌ش و عوله‌ما مه‌عسوم و پیره و گه‌لاڵی و نازدارهکانیتری ڕه‌ئیس وه‌ک نمونه، به‌ره‌ی گه‌نده‌ڵ ئه‌گه‌ر فایلدار نه‌بێ و نه بوبێ ئه‌وا دزه، به ڕۆژی ڕوناک ده‌ست ئه‌کا به گیرفانی گه‌لا و که‌ی بیانه‌وه‌ی په‌نجه‌کانییان به‌کردنه‌وه‌ی فه‌قیانه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه خه‌ریکه.
سه‌رهه‌نگ کاکه عیسا، گوایه خۆی بۆ ئاریایزمهکهی شا ئهڕهتاند، لێ مه‌لا حیکمه‌ت خۆی بۆ سۆشیالدیموکراتهکهی جه‌لال ئه‌ڕه‌تێنێ. هه‌رچه‌نه له ههرزانییهکهیا ئه‌مه‌یان جارێ هه‌ر به ده‌می خۆی، یه‌کێ له قه‌سره نهشاراوهکانی ته‌نها 750000 په‌ره‌ی که‌سکی تێچووبوو، ئازیزم ! ئه‌مه له کاتێکا زۆربه‌ی سۆشیالدیموکراتهکانی ئه‌سکه‌ندیناڤیا کرێچین و به پاسکیک هاتووچۆ ئه‌که‌ن. سوکانی ئه‌و سۆشیالدیموکراته شهلوکۆڵهش، له ڕه‌شی به‌ختی گه‌له‌که‌مانا، ماڵی جه‌لال یاویانهته ده‌ست ئه‌و مزه‌وه‌ر و ناپاکه، ئه‌وی گدیش و ناشیش، له حه‌یفا هه‌ر ڕۆژه‌و به دیوارێکیا ئه‌یا، ئه‌و سۆشیالدیموکراته، زللهوهشێنه و دڵته‌ڕه له هه‌موشی ڕاستر عیسا پژمانه، چی له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی پێستی خۆی و ئاغاکهیا بێ ناچاره بیکا، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌یایه تا که‌ی بۆی ئه‌چێته سه‌ر. ئه‌و کاکه سه‌رهه‌نگه‌ی ساڤاک، که‌ی بیویستایه ئه‌چووه لای شای ڕیسوا، گوایه شا کچی خوشکیشی پێ یا بوو، مه‌لاش که‌ی بیه‌وێ، بۆ ترێ به گه‌نم ده‌رگای بنه‌ماڵه‌ی جه‌لای به غا و سلێمانی بۆ ئاواڵه‌یه، مه‌لاش سهرههنگئاسا له ڕێی مێینه‌شه‌وه خۆی به ماڵی جه‌لال پاشاوه لکاندووه. ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ عیسا بۆ شای ئه‌کرد هه‌ر ئه‌و بێ ئه‌خلاقییه که ئێستا مه‌لا شایزه بۆ جه‌لال و سهگۆش بۆ مه‌سعودی ئه‌کا، سهرههنگهکهی شا بۆ ئاریایزم، مه‌لا و سهگۆش بۆ ماڵی جه‌لال و مه‌لا.
برای خوێنه‌ری ئازیزی کوردستانپۆستی نازدار، سه‌یری ئه‌و وێنه‌ی ئال مه‌سعودی کوردستان و وه‌لی عههدهکانی ده‌وری بکه، دیقه‌ت به و وردبه‌ره‌وه و بزانه به پاره‌ی میلله‌ت چۆن خۆی و ئه‌مانه‌ی ده‌وری له سه‌ر قوتی گه‌له له خشتهبراوهکهمان ئهلهوهڕێنێ، ئه‌وه یه‌کێکه له وێنه‌کان و دیمه‌نه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی 5 ملوێن کوردی باشور، سه‌مه‌ره ئه‌وه‌یه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه و ده‌روێشه‌کانی باسی دیموکراسی ئه‌که‌ن، ئاخر تو خوا ئه‌مانه شایسته‌ی ڕیسواکردن نین؟ ئاخر نابێ ئه‌مانه ده‌ستنوێژ بگرن، ئینجا ناوی کورد و دیموکراتی بهێنن؟
سه‌یرکه‌ن خاڵه خۆی و وهلیعههدهکانی کوڕی چۆن پاڵیان لێ یاوه‌ته‌وه، ئه‌ی ورگ و که‌له‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌وریان بۆ ناڵێی، بڵی کورد ئه‌وه‌نه ده‌به‌نگ بێ جارێکی که ده‌نگ به مانه باته‌وه؟
ئه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌یان بۆ ناڵێی براده‌ر، هه‌ی ده‌ستی ئه‌وه خۆش نه‌بێ که گرتویه‌تی. خۆی وهلیعههدهکانی هاتوون بیرۆزبای له کادێری ئافره‌تان بکه‌ن، ئه‌و دڵپیسانه، له دواکه‌وتوی و دڵپیسییانه که بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ی بانده‌که‌ی خۆشیان مێینه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان نه‌هێناوه، به‌خۆیان و گونیانهوه له‌وێ، به گونتهقاندنهوه پیرۆزبای ئه‌به‌خشنه‌وه که هیچی تێ ناچێ، داڕزێی د. کوردستانی،ئاخر خۆ تۆ خانمی ئه‌و نیت، شانت یاوه به شانییه‌وه، لێت نه‌پرسی باشه کابرا کوا هاوه‌ڵه مێینهییهکه ت بۆ ئه‌م بۆنه و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه، خۆ هۆمۆسێکسواڵ و سهڵتنیت، ئاوا خۆتان و گونتان لێی که‌وتون له‌م هۆڵ و بۆنه مێینهییا، من تێ ناگه‌م جۆن که‌سانێک هه‌ن ده‌نگ به دڵپیس و دواکه‌وتوی وا ئه‌یه‌ن.
ئافه‌رین زه‌لام تۆ له له وڵاتێکی سه‌رکه‌شی وه‌ک فه‌ره‌نسا بژی و به فه‌ره‌نسی بدوێیت و هه‌ر به فه‌ره‌نسیش ڕۆژانه ئاگاداری ڕوداوه‌کانی ژیان و کوردستان و جیهان بی، که‌چی خۆت به ده‌روێشی بنه‌ماڵه‌ی مسعود متهوکیل بزانی و له وێوه به سه‌ر و گوێلاکی دواکهوتویهکی وه‌ک مه‌لا و ڕێبازه کۆڵهوارهکهیا هه‌ڵبه‌یت و کۆڵنهیهیت و به‌رده‌وامبی له خهشتهبردنی گه‌له‌که‌مانا! ئافه‌رین نه‌جات حه‌مید ئه‌حمه‌د، ئافه‌رین ته‌حسین شاویس و قاله فه‌رج، ئافه‌رین 1975 ئافه‌رین 96. چ شه‌رمێکه کورد به تۆ و ئه‌وانه‌وه 50 ملێونه، مسێو نه‌جات بۆ ئه‌وه‌نه سادیکی ئاره‌زوی چه‌شتنی نه‌هامه‌تی ئه‌و میلله‌ته‌ی، سه‌ر به‌رزکه‌ره‌وه و له ئاسۆی گه‌له دواخراوهکهت بڕوانه و له زنجیر و بۆچونی ته‌سک خۆت سهرفرازکه، بۆ خۆت ئه‌وه‌نه گێل ئه‌که‌ی 75 و 96 و ته‌سلیمکردنی پڕۆژه‌که‌ی میتران له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆی به ترکه‌کان، به‌کوشدانی 3000 کورد به‌ده‌می خودی مهعلیمه خاوه‌ن 9 کلاسه‌که‌ت بۆ ترکان، به ئاربیجی نیشانه‌گرتنه‌وه له ههڵگێرسهرانی شۆڕسی نوێ، چاشایه‌تی بۆ شا به‌ناوی کوردایه‌تییه‌وه، ئیتر ڕێبازی چی و ته‌ڕه‌سازی چی، ئه‌م گوێزانه بۆ چێ ئه‌ژمێری، عه‌زیز جیان، با 50 ملێونیش بین گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان پێویستی به ههمهومانه، به تۆشه‌وه، نه‌ک به‌لادان له ڕاستی و یه‌کتری چه‌واشه‌کردن، لێ به مێشکێکی ڕادیکاڵییوه خۆت له گه‌ل و کۆمه‌ڵگاکانی نزیک بکه‌ره‌وه و کابرایه‌کی له ئاستی عیسا پژمان، که تۆ کاتی خۆت و گهلهکهتتی پێ ئه‌کوژی، دواکه‌وتنی کڵاوی بابردووه و ماندو کردن و خهریککرنی مێشکه و هیچیتر، ئه‌وه‌نه‌ی بۆ پیاوێکی شا ئه‌نوسی، شا چۆن به پیلان ئه‌مه‌ریکا عیسا پژمانی به‌کارهێنا، ئاواش ماڵی مه‌لا ئایدیاڵهکهت یه‌کێکی وه‌ک تۆ به‌کار ئه‌هێنێ، وه‌ک ئه‌و هه‌موو کورده ڕادیکاله، له بری ته‌رکیزکردن له‌سه‌ر تاکێکی وه‌ک مه‌لا که شایسته‌ی ئه‌وه نییه خۆتی پێوه خهریککهی، پشت له ڕابردو بکه و خۆت به پرس و بابه‌تی په‌یوه‌ست به داهاتووی کورده‌وه ماندوبکه ئاقڵ، ئێستا چهلهکان وپهنجاکان نییه مێروله له کورد بکه‌ینه گا، گه‌ر خۆت به شتی قۆڕه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ی، دڵنیابه نه تۆ نه گه‌ل زه‌ره‌ر ناکا و بگره خۆشتی لا ئێسکسوک ئه‌که‌ی،
سه‌دام له به‌غاوه پیلانی مهحفکردنی کوردی دائه‌ڕشت، ئه‌و خۆی که‌م جار هاتۆته کوردستان، به په‌نجه‌کانی خۆی نه‌هاتووه ئه‌نفال و ته‌عریب و تهنبعیس و ته‌بعید مان کا، لێ بێجگه له که‌سانی ڕژێمه‌که‌ی و هاوخوێنی که فه‌رمانه‌کانی ئه‌ویان جێبه‌جێ ئه‌کرد له نێوانیشیانا، به‌ناو کوردی واش هه‌بو نه‌ک ههرکڵاشینکۆف، بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێ یان نه‌زانێ، خاولیهکیشی بۆ به‌عس و سهدامهکهی باشانا یابوو، ئه‌م عه‌زیه‌تی خاولی هه‌ڵگرتنه‌ش بێجگه‌له جاشێتیهکه خۆی، که‌سه‌که‌شی له خانه‌ی گه‌وادی هاوێشتبوو، نه‌تان دی له ڤیدۆکه‌ی کوردستانپۆستا، جاش ئاغا چۆن دانیشتووه پاش یا پێش ڕاوه پێشمه‌رگه، زلزل شوتی ئه‌خوا، به ئاوی شوتی ده‌ستی به خوێنی کورد سورتر ئه‌کا، نه‌کا به‌عس به سه‌ریا بهاتایه و به تانجیهکی تهپۆی بزانیبایه. ده‌سه‌ڵاتێ له گهوادانی وا پێکهاتبێ، پێشبینی چی لێ ئه‌که‌ی براکه‌م، (یه‌کێ شه‌وڕۆژ سه‌رخۆش بێ له کوێی ئه‌بێ براکه‌م) سیسته‌مێک به کۆنهجاشی که‌ته و کوڵ ڕازانرابێتهوه ئاخۆ بۆ تاکه‌کانی چاوه‌ڕ چی بن بۆیان بکرێت!
ئاگادارین جاشان بێشومارن و سه‌دام کوردستانی پێ ته‌نیبوون، له‌م دهنگادانهیا، به‌ره‌ی گۆڕان و دژه فه‌رهود، فه‌رهودی مادی و ڕه‌وشتیی و چاره‌نوسی گه‌ل، مه‌له‌فی فه‌وجه جاشه‌کان ئه‌و داره‌یه هه‌ر سه‌رێکیان بگری دڕکاوی و ژه‌هراوییه بۆی، ئه‌بێ تیمه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان به چ فۆرموله‌یه‌ک و کوێی ئه‌و داره بگرێ، لیستی بارگیری فه‌رهود سود له جوتهیان نه‌بینێ و وابکرێ به‌سودی گه‌ل به‌کاربهێنرێن، بێ ئه‌وه‌ی واریسی شه‌هیدان و ویژدانی خۆشمان بڕه‌نجێنین! ئه‌مانه چۆن گوێ و په‌لیان بگیرێ و بهێنرێنه به‌رده‌م شه‌هیدانی ئه‌نفال و شۆڕشی گه‌ل و که‌سوکار و میلله‌ته‌که‌یان تا چۆکیان پێ دا بهێنرێ، له‌کامیان خۆشبین؟ کامیان دادگای بکه‌ین، نه هێڵین و بۆیان نه‌بێ له چ پۆست و پرسێک نزیک ببنه‌وه؟ ئه‌بێ چیان لێ قهدهغهکرێ؟ ئه‌ی به چ مه‌رجێ له ناومانا گوزه‌ربکه‌ن؟ کامیان ئه‌بێ زه‌ره‌ره‌کانی ناوێتییهوه بژمێرێ؟
شه‌رابێ تامی خۆش بێ، چ پێویست به مه‌زه ئه‌کا، سیسته‌مێک گه‌نه تێی نه یابێ و فه‌لسه‌ف و سرودی شیاوی خۆی هه‌بێ، چ پێویست به هێنای شایه‌ر بۆی ئه‌کا، گۆرانییه‌ک خۆش بێ له سه‌ر هه‌ست و سۆز کاریگه‌ر بێ، چ پێویست به سه‌ماکه‌ر ئه‌کا، کورد که هه‌ڵپه‌ڕکێی میللی خۆی هه‌بێ، تێکۆشه‌رێکی وه‌ک وه‌یسی ئه‌بو شوارب بۆ کلتوری بادان و بهدهوییمان له مل ئه‌کا. گه‌ل زۆرینه‌وی ئه‌ڵێ ئه‌مانه گه‌نده‌ڵن، قوتمان ئه‌دزن، ئه‌بێ له ده‌ستیان بدرێ، که‌چی وه‌یس و داده چۆپی ده‌ستیان لێ پان ئه‌که‌نه‌وه. کچه کوردێکی که‌رکوک، که‌رکوکیان بۆ وا لێکردووه خۆی به شایسته ئه‌وه نازانێ تیایا بژی، لێ زۆر به ڕاشکاوانه‌وه، که‌ڕه‌ی شهربهتئاسا هه‌ر وه‌ک نه بای دیبێ و نه باران، ئه‌چی به قه‌دوباڵای نیزامی دوو بنه‌ماڵه‌ی جهردهیا هه‌ڵئه‌یا، ئه‌چێته بهزمیانهوه و چۆپی خان له خۆشی 140 و گوزه‌رانی خێزانه‌کانی مه‌لعه‌به‌که‌ی که‌رکوک، له به‌رامبه‌ر بڕێ پاره‌ی ناڕه‌واو و دزراو له گه‌ل، داده چۆپی بۆ وه‌ستا ناشییهکانی ئه‌و کاولکارییه‌ی که‌رکوک چۆپیان بۆ ئه‌گرێ.
بردنه‌وه‌ی باڵی گۆڕان و هیوای میلله‌ته‌که‌مان گرنگه، گرنگه بۆ خۆمان بۆ هه‌رێمه‌که‌مان بۆ کوردستانه‌که‌مان، ئێمه خۆما وا هیچ، ئێمه له ژیانمانا له چه‌رمه‌سه‌ری به‌ولاوه چیترمان به‌نسیب نه‌بوو، چ له‌سه‌رده‌می به‌عس یان سه‌رده‌می بارگیرهکه، به‌ڵام بۆ نه‌وه‌ی نوێ ئه‌بێ هه‌موو شتێک بکه‌ین، ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و ژیانه نییه‌ن که ئێمه به‌سه‌رمان برد، تا وه‌ک ئێمه نه‌ی چێژن و به کاولکراوی بۆیان به‌جێ نه هێڵینڵین، خۆ ئێمه منهزهمهکانی به‌عس و جه‌لال و مه‌لا داغانیان کردین و به هه‌رسێکیان ژیانی ئێمه یان ژههراویکرد، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه باڵی گه‌ل پاش سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کانا، به ڕێبه‌ڕایه‌تی کاک نه‌وشیروان چۆن ئه‌و هه‌موو کێشه‌یه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌ی ژێر ده‌ستی بهنهماڵه دزکان و ساڵانی ژێر چه‌پۆکی عه‌ره‌بی بێگانه که له چه‌ند کاژێرێکا دوای ڕاگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆی قوت ئه‌بێته‌وه، چۆن ڕووبهروییان ئه‌بێته‌وه؟ گرنگتر ئه‌وه‌یه ئایا کاک نه‌وشیروان و تیمه‌که‌ی بۆ داهاتوو و بۆ پێکانی ئامانجه‌کان، به ج که‌ره‌سته‌یه‌ک ڕوبه‌روی کێشه و پرسه دێرنه و که‌ڵه‌که‌بووه‌کان و هه‌نوکه‌یی و داهاتوه‌کان ئه‌بنه‌وه. به بۆچونی به‌نده، ئه‌گه‌ر، دوباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه و ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر تیمه‌که‌ی گه‌ل له 10 که‌س پێکبهێنرێ بۆ نمونه، بۆ سه‌رکه‌وتن یان نزیک بوونه‌وه له سه‌رکه‌وتن، ئنجا گۆڕانکاری، ئه‌بێ به لایه‌نی که‌مه‌وه 5 کوردی ڕۆشنبیر و ئاماده‌کراوی و لێهاتوی دانیشتوی وڵاتانی ئه‌وروپا له خۆی بگرێ، که‌سانێک که چوبێتنه قوڵای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانا گوزه‌ر ئه‌که‌ن و خۆیان به زانست و لایه‌نی کولتوری ئهرییانهوه خه‌ریککردووه و کاری تێ کردوون، سامانێکی باشیان له‌م باره‌یه‌وه بۆ خۆیان و بۆ ئێمه که‌ڵه‌که کردووه و خۆیانیان پێ زه‌نگین کردووه. ئه‌و بابڵێین پێنج ههلبژاردووهی ئه‌وروپا به ئاست و سامانی تاقیکردنه‌وه بههادارهکانیانهوه، هاوکات له‌گه‌ڵ 5 لێهاتووه کورده‌که‌ی یا دانێشتووهکهی باشورا، که له نزیکه‌وه ئاشناییان هه‌یه به پرس و کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، بۆ زاڵبون به‌سه‌ر پرسه‌کانا و گۆڕانی ڕادیکاڵی، دوو گروپه‌که ببنه ته‌واوکه‌ری یه‌کتر. من وای بۆ ئه‌چم ئه‌م ڕێباز و ئاراسته‌یه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌رێی و دیاریان به زوی سیسته‌می نوێمان و گه‌لمان لێ ئه‌که‌وێته‌وه.
زۆرینه‌ی کورد له باشورا گۆڕانی ئه‌وێ، بۆچی و هۆکه‌ی چییه که گۆڕانی ئه‌وێ؟ جارێ ئه‌وه هه‌رچی مه‌سینه‌هه‌ڵگر و ئیمتیازاتپێدراوه و بهرپرسهگهندهڵهکانه بێباکن له ڕودانی گۆڕان و هه‌رچی گۆڕان بێ دیاره له بهرژهوهندیانا نییه. گه‌نده‌ڵی و به‌شه‌و و به‌ڕۆژ ده‌ست وه‌ردانه ناو به‌ها مادی و ئه‌خلاقییه‌کانی میلله‌ته‌وه وه‌ک مه‌لا شایزه یا قاله قۆزهڕهقهیی و ئاغاکانییان و هتد..، له‌و به‌ریشه‌وه، لهمهسیهنهههڵگرانی ته‌ره‌فی ماڵی مهلاشا، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ناوی یه‌کێکیان بهێنم که‌مه و خوا ئه‌مگرێ، بۆیه ئه‌بێ بانده چه‌ته نهخوێنهوارهکهی ماڵی مه‌لا کا ناوی پارتی نادیموکراتیان لێناوه، کۆکه‌مه‌وه و به‌جارێ هه‌رهه‌مویان (شیئعهلاشیئ) له په‌رژینێکی گه‌وره بکه‌م، ئاخر هه‌ر هه‌موویانن، کاک جه‌وهه‌ر نامیق نه‌بێ که هێشتا به ته‌واوی بۆی ساغ نه کردوینه‌ته‌وه که ئایا به شێره یا ڕێوی بیناسین. ڕوون و ئاشکرا دیاره وه‌ک مناره‌که‌ی مزگه‌وتی گه‌وره له سلێمانی، گۆڕان به هه‌موو واتایه‌کییه‌وه پرسێکه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چڵیتانهیا نییه، ئه‌وانێ که ئه‌مڕۆی خۆیان چهوربێ، قیروسیا له به‌یانی و له دواڕۆژ، دواڕۆژی خۆیان و گه‌ل ئه‌که‌ن، ئه‌م ده‌سته شوم و ناپاکه که هاوبه‌شن له‌م حه‌مله‌ی فهرهودهیا، حه‌مله‌ی له لوکس ژیانا له سه‌ر حسابی گه‌ل، حه‌مله‌ی فه‌رهود و چهتهیکردن له میلله‌ت. دز و چه‌ته‌ی دوو بنه‌ماڵه به خۆیان و به مه‌سینه ههڵگرانییانهوه، جا چ ناوێکی لێ ئه‌نێین خۆیان ئاره‌زوی خۆیانه لێ بۆمن هه‌ر جهتهن و به چه‌ته‌ش یه‌نه پێشچاوم و ئه‌ه‌مش بوختانییه، ئه‌و 18 ساڵه شایه‌ته که ئه‌م پۆغڵ و میکرۆبانه له باشورا چیان به گه‌له‌که‌مان کردووه. (لاسامهحهڵا) ئه‌گه‌ر منیش وه‌ک ئه‌و ته‌رحانه‌ی سه‌ره‌وه چهتهبومایه و ده‌ستم به گیرفان و جزدانی گه‌لا بوایه بۆ خۆم و خزمان و بۆ مهسینهههڵگرانم و حیمایه‌کانم، لۆکه‌م له گوێ ئه‌کرد و نه‌مئه‌ویست گوێم له گۆڕان و وشه‌ی گۆڕانبێ، گۆڕانی دۆلار و یۆورۆ نه‌بێ و ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر چهتهیکردنهکهم ههڵیبیایایه ئه‌چووم خۆی و ماڵومناڵیم بێنان ئه‌کرد و پلاکێت و شیعاریایشان وه‌ک ئێستا چۆن ئه‌دڕێنم و لێ ئه‌که‌مه‌وه ئاوا به‌رده‌وام ئه‌بوم و ئه‌بم، ته‌لاره‌کانی گه‌لم بۆ داپۆشینی دزی و داوێنپیسییهکانم و ڕێکلامکردن به پاکوباش بۆ خۆم و بۆ له خشته‌بردنی گه‌ل به‌کارم ئه‌هێنا وه‌ک چۆن ئێستا ئه‌یکه‌م، ئه‌ی توخوا قابیله بهێڵم گه‌ل و به‌شه‌ره‌فه‌کانی به‌یانی بێن لێم بپرسنه‌وه و پێم بڵێن (مینئهیهلهکهکولهازا)؟
لێ لای هاوڵاتی هه‌ست به به‌رپرسیار و هیلاککراو، هیچ له تهحمولانهماو ئاشکرایه، که ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌یکه‌ن له جهردهوی و ڕوتکردنه‌وه به‌ولاوه هیچیتر نییه. چینه خه‌سێنراوه‌کانی گه‌ل خهبهردارن که هۆی هیوا و ئاره‌زویان بۆ گۆڕان هه‌ڵوشین و دزیکردنه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو بانده‌وه که به‌کوردستانی پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه، دزی قوت و موڵک و سامان و زه‌ویه نزم و به‌رزه‌کانه، دهستپیسییه، هیچ له بارانهبوییانه له هه‌موو بواره‌کان ته‌نها بواره جهردهییکان نه‌بێ، ئنجا داوێنپیسییه، بنه‌ماڵه‌چێتی و خزمخزمێنهییه، فه‌رامۆش کردنی کۆششکهران و گه‌نجان و کچان و ژنان و زیره‌که‌کانه، ئنجا شه‌هیدان و ئه‌نفالکراو کیمیابارانکراوهکانه. باندێکی دهسهڵتێ دوو بنه‌ماڵه‌ی جه‌رده‌ن و هیچیتر که ته‌نیا ئه‌گه‌ر بیکه‌ن شتێ ئه‌وه‌ش له باشی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانه، پیاوه‌کانی خۆیان نه‌بێ کوردی باشوریان داغانکردووه و به‌ده‌ردی یهسترهکهی کابرای ئاشنای شێخ ڕه‌زایان بردووه که شێخ ڕه‌زا دڵی بۆی ئه‌سوتێ ئاوا بۆی ئه‌ڵێ:
یهسترێکی هه‌بوو ڕوت وقوت
خاوه‌نی ناڵێم پێی نه‌یاوه قوت
یاویه‌تی، ئه‌ما قوتی لایهموت
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له پۆسته‌ری ڕێکلامی هه‌ڵبژاردنی دوو بنهماڵهمافیاکه به‌ی له پشتی ئه‌و یهستره ڕوتوقوتهوه ڕه‌نگه سه‌وز و زه‌رده‌که‌ی ئه‌و دوو بانده جه‌رده‌یه که تێکه‌ڵیان به یه‌ککردووه و ئه‌مڕۆ له کورد هه‌ردوکیان پێکه‌وه به دهڵالهکانییانهوه لێمان جیرئهکهن، ئه‌بینی چۆن یهستره ڕوتوقوتهکه یان باشتر بڵێین میلله‌تێکی ڕوتوقوت و برسی و سوکراو و پێخاوس پێی له خوێنی سوری شه‌هیده‌کانمان ئه‌یه‌ن و پیا تێ ئه‌په‌ڕێنن.
18 ساڵه لهبهردهستیانا هێشتویانینهتهوه وه‌ک یاری مناڵان، ئێستا میلله‌تی ڕووت و قوتیان هێناوه‌ته سه‌ر ڕێکلامهکهیان ئه‌یانه‌وه‌ی بیه‌نه به‌ر و درێژه به تێ جیرکردن به‌ن پێمان و درێژه به جه‌رده‌ییه‌کانی خۆیان به‌رن و بۆ 4 ساڵی تر به ئێمه‌شی به‌ن قوتی لا یه‌موت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست