له‌فه‌ی شێخ مه‌حشی
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
بۆ میلیشیای ئه‌زمونی سیستمی 2 xبنه‌ماڵه‌که
ده‌مامک و دارلاستیک و له‌فه و BKC ی کاکه
له تۆڵه‌ی ڕه‌جم کردنی کۆنه بینا شومه‌که‌ی به‌عسی مونه‌زه‌مه
بۆمبی ده‌نگدار و ده‌مانچه‌ی عه‌سڵی سۆچیالدیموکراتانه‌ی مامه
وه‌نه‌وشه و له‌فه وه‌ک نۆته‌شوجاعه، بۆ ڕه‌فیقحیزبی و مخابه‌راتی حیزبی بنه‌ماڵه
بۆ میلله‌ت، ئه‌منیعامه و گڕبه‌ردان و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه و په‌یژه و شه‌وله‌بان و زیڕه
سته‌مدیده‌ی کورد ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی ووت، یا ئه‌زلامی ئه‌زمونی بنه‌ماڵه
ئاخر هه‌تاکه‌ی ئاوا وێرانه و (مین ئه‌ینه له‌ک - یش کول هازه)؟
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه، وا 3 مانگه ده‌نگ و منداڵ و لاو شه‌هید ئه‌کا ئه‌منی بنه‌ماڵه
ده‌می درۆزناویشیان ئه‌که‌یته‌وه، سوێندی گه‌وه‌ریان به شه‌هیدانی پار و پێراره
وه‌ک موڵکی حیزبی ماڵی باوکی جه‌لا و مه‌لا بێ، حه‌ره‌می جامیعه
ڕائه‌کێشێ پرچی خوشاکان تیایا، بێکه‌رامه‌ته‌کانی ئه‌زمونی بنه‌نماڵه
به ناوی پێشمه‌رگه‌وه، له گه‌ل به‌رئه‌یا کوڕه به‌رپرس و کۆنه جاشی خه‌فیفه و سه‌قیله
ئه‌زمونی سه‌قه‌ت، بۆ مانه‌وه‌ی هیچ لای شه‌رم نییه سوککردنی کێش و ناوی پێشمه‌رگه
زه‌عیم سه‌دیق و موحسین و شێخ جه‌عفه‌ری پارێزێگا تا سێخ جه‌عفه‌ری سه‌پانی بنه‌ماڵه
به‌عسی خۆماڵی و قڵیش له خۆ بۆ تێناگا، جه‌ربه‌زه‌ییه سروشتی سه‌را و جاده‌ی شاره‌که
شاره‌بوکێ ته‌ختی نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ئاوا قه‌شه‌نگ و ڕه‌نگینه
چۆن دانادڕێ لێی کراسێک شارۆچکه‌کانی تری ده‌ڤه‌ره‌که!
بازاڕی هه‌ردی و به‌ختیار و فه‌لسه‌فه، لای عوکازه، مه‌له‌ف له کۆڵێکی وه‌ک پیره
ئه‌گه‌ر چه‌پ و ڕادیکاڵی سه‌را عوکازبێ، باشتره له بازاڕی ئه‌زمونی گه‌نده‌ڵ و پڕ له مه‌له‌فه‌که
به دیبلۆمی له‌نده‌نییه‌وه ئیشتهای خۆ گه‌وزاندنێتی له تۆزی سه‌فا و حه‌فله‌ی قه‌بیلله
فه‌رمانی جه‌لالی کوێخایه‌تی، بیگرێ زام و ده‌می باوکی شه‌هیدی شار به پاره
خه‌ڵکی سلێمانی هه‌ر له‌سه‌رحه‌ق بووه داده ڕوناک، ئه‌وه چ شیرێکه تۆ یاوته به‌و نه‌گبه‌ته
لای میلله‌ت، سه‌رانی ئه‌زمونی هاندیکاپ، شکڵیان پێڵاوی شاعیره هه‌ژاره‌که
پاش 20 ساڵ له نه‌هامه‌تی و فه‌رهود و خزمخزمێنه و دزینی وار و خه‌زێنه
تازه، سه‌ر و سه‌کوت له شێوه‌ی پاژنه و نوکی پێڵاوی هه‌ڵتۆقی و هه‌ڵگه‌ڕاوه
به‌ته‌مایه بۆشی بڵێرێته‌وه سروده به‌عسییه‌که‌ی ئه‌وسا که ئه‌یوت زێڕه زێڕه
حوشتری هاورده و ڕازاوه به خورما و دزداشه و عه‌گال و عه‌مامه
مێش و مێشوله‌ی شۆڤینییه، فڕکانفڕکانیانه له‌و ده‌وروبه‌ری حه‌مرینه
له سه‌عدییه و شاره‌بان بێ، که لێی نابێ، یان له‌سه‌رای ئازادی، وه‌زیری زیڕه و هه‌ڕه‌شه
بێ مناسه‌به و به مناسه‌به‌وه سه‌ر و بنی زمانیان هه‌ر 66 ه حیزبی موزه‌میده دوبزییه‌که
به شه‌ره‌فی له‌فه‌ی شێخ مه‌حشی له سه‌ر بوجه، له جاده و سه‌راکه
ئه‌رێ کورد وته‌نی نییه، بۆره‌پیاوه هه‌ر ئاوا به‌خاڵی خۆی فێره؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست