پۆست تهزویریزم
Thursday, 20/08/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ عهبدولمزهوهر ئهلمتهوهککهک بارزانی قۆڵی لێ هه‌ڵئه‌کا و له‌به‌ر په‌رله‌مانه ڕیسواکهیا سوێندهخوا، بابیخوا، جاریتریش ئه‌و کوڕه‌ی مه‌لا سوێندی خواردووه، لێ ڕاست ئه‌وه‌یه بۆ یه‌کێکی وه‌ک من و داده ئاسکه گوێزژماردنه.
عهبدولمزهوهر ئهلمتهوهککهک بارزانی نه‌بای دیه‌وه و نه‌باران، نه ماستاویخواردوو نه به‌لێویه‌وه دیاره، ده‌عبایه‌کی وه‌ک ئه‌وی هه‌ژار له ئاست و که‌سایه‌تیا، لێ ده‌وڵه‌مه‌ن له پێشلکردنه نهتهوایهتییهکانا، لهدهستیبێ بکه‌وێ به‌سه‌ر پۆستاڵی به‌عسا یا ترکا، هه‌ولێر و ده‌سه‌ڵاتی بۆ بۆ بخاته ژێر پاوه، بۆچی ئه‌بێ مایه‌ی شۆک بێ لای هه‌ندێک، له بۆنه مێژوییه‌کی به‌هاداری وه‌ک 25/7 له ڕێگه‌ی ته‌زویره‌وه، جاریکی‌تر بۆ مێژوو زه‌فه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بهێنێ. ئه‌وێ کوردستانی کردووه به بانکێک و خۆی بنه‌ماڵه‌که‌ی به ویراسی شه‌رعی بزانێ، چاوه‌ڕێی چی لێ ناکرێ! براکه‌م ....
ئه‌و ئه‌وه‌نه بێڕووه، به ئاستێکی نۆ کلاسی شه‌وه‌وه، هه‌رچی پڕۆفێسۆر و دوکتۆره له باخه‌ڵی ناوه و باریکردوون، وه‌ک شه‌ڕه مناڵان، ئه‌ڵێ ئێوه هه‌موتان، من هه‌ر خۆم، ئه‌گه‌ر له خۆی یا مهسینهههڵگرهکانیشی بپرسی، ئاخر بۆ غزهب بۆ، به چیته‌وه؟ بۆ ئاوا؟ بۆ 31 یه‌که حه‌یاته‌که، بۆ تزویر، بۆ دزی؟ بۆ چه‌ته‌ی گومرگ؟ بۆ ئه‌وه‌نه خۆشه لات کورد کوژی؟ وکورد ون‌کردن، به‌کورتی و کرمانجی پێتت ئه‌ڵین به‌سه‌ری خاڵه ئه‌وه رێبازی کابرایه! کابرای نه‌مر ئه‌وه‌ی پشتی تێ کردین و به بڕکی پڕه‌وه لێیا بۆ ئه‌مه‌ریکا حه‌یاته‌که و کوردیشی نارده‌وه بۆ به‌رده‌م پۆستاڵی به‌عس. عهبدولمزهوهر ئهلمتهوهککهک بارزانی ئه‌گه‌ر ئینتیحانێکی نه‌فسی یا ئاستی ئه‌و بواره‌ی خۆی له قهرهیاوه، نه‌ک ڕاسیب و ئیکمال به‌ڵکو له هۆشخۆشی ئه‌چێ، که‌چی به‌ده‌ر له ئاستهزانتییهکهی ، پاشڵه نهتهوایهتییهکهشی ئه‌وه‌نه له بارنییه خۆی له قه‌ره‌ی به‌ر پرسیارییه‌تی ئاوا با،
له ئاستی غه‌ش و قۆپیکردنهکانی لیستی (گورگستانی) به ده‌بڵ سه‌رۆکی سوکهکهیانهوه، بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی لیستی گۆڕان و لیسته بارکراوهکانیتر بێوهیبن! وه‌ک پێشتر نوسیبووم، له‌وه ئه‌چێ وه‌ک یهسترهکهی کابرای ئاشنای شێخ ڕه‌زا، متهتهوعانه بۆ چوار ساڵیتریش ژیان و گوزه‌رانی قوتی لایهموتهکه ڕاکێشین، له کوێمانه، ساوه‌ر ناخۆین؟!!
بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسۆیه‌کی گه‌ش بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی ژێر ده‌ستی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مڵۆزمه، هه‌لێکی مێژوی ڕه‌خسابوو، لێ نه‌شاره‌زای یا وریا نه‌بوونی لیسته‌کان، له‌و لاشه‌وه سستیان و ههنگاوهێنانیان هاوجهشنی کیسه‌ڵ، شانبه‌شانی پێویستی و ڕوداوه‌کانی ڕۆژانه، به‌ره‌ی چه‌ته بۆی لوا باره‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفان و ورگی خۆی بقۆزێته‌وه و بۆ چوارساڵیتر به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت بۆ خۆیان ده‌ست له گیرفانی میلله‌ت وهرئهیهن.
من چی له 25 کورسی بکه‌م برامبه‌ر 59 کورسی کاسه‌لێس له‌سه‌ری وه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ی کاکه چه‌له‌بی، یا چی له سۆزانی خاله شه‌هاب بکه‌م که له پاڵ گهندهڵانا که‌پری لێیاوه، کۆسته‌ی ئه‌و له کوێ و ڕیشی باهکی نه‌مری له کوێ!
هه‌زاره‌ها کوردی زیره‌ک و خاوه‌ن شه‌هاده‌ی به‌رزمان هه‌یه که له بواره پێویستهکانا به سه‌رکه‌وتوی، ئاستی نایابیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڕه‌نجی شانی خۆیان له بواره‌کانیانا سه‌رکه‌وتوون و سه‌رکه‌وتنییان به‌ده‌ستهێناوه، که‌چی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه، له‌کونی ناون، لایه‌کیان لێ ناکاته‌وه، یان ئه‌چێ پهرمێزچیم بۆ ئه‌کا به جامیعهیا، بێئه‌وه‌ی چه‌کوش و قه‌ڵه‌م له‌یه‌ک جیابکاته‌وه، یان ئه‌چێت له ئه‌وروپاوه موزهمیدهیهکی فاشیلم بۆ ئه‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌شه‌دوبیللا کردن، بۆم ئه‌کا به په‌رله‌مانا، ئافه‌رین هاوسه‌ری چه‌له‌بی ئه‌وه‌نه نایڤ و ساویلکهبی، بهوهنه شه‌وق و حه‌ماسه‌وه ڕه‌سمی کابرایه‌کی ملۆزم و شومی گه‌نده‌ڵ و کوردکوژ و هه‌رڕۆژه‌و له‌سه‌ر په‌تێک و ئێسک گران پیشانی شهڕانیتر و زۆرفرۆشراوترین ڕۆژنامه‌ی دانیمارک به‌ی که دانیمارکییه‌کان خۆیان لێی ئه‌ترسن، وه‌ک ئه‌وان هاتبن ئیشوکاریان نه‌بێ ڕه‌سم و سه‌روگوێلاکی مامی ڕه‌ئیسی ئه‌و ببینن. ئه‌وان په‌ڕه‌ی سپی ئه‌خوێننه‌وه و زانیاری‌یان لایه و ئه‌زانن جه‌لال و ته‌زبیحه‌که‌ی جه‌مه‌عه‌ته‌که‌ی بای چه‌نه و خۆی و ماڵ و مناڵی چی ئه‌که‌ن به ئیراده و سه‌روه‌ی کورد،
له کاکه چه‌له‌بی ئه‌پرسن کاکه بۆ حه‌یای خۆتت به ئێمه‌شه‌وه برد، ئێرهشتان پێ تاڵکردین، کاک چه‌له‌بی ئه‌ڵی له له زه‌مانی خوله پیزهیا پێشمه‌رگه بووم، هه‌رچییه‌ک ئه‌گری یا ئه‌گرن ئه‌مڕۆ له پێڕی گه‌نده‌ڵان، به‌سه‌ر که‌رکه‌وه، ئه‌ڵی کاکه من پێرێ پێشمه‌رگه‌بووم، تۆ باسی چیی ئه‌که‌ی، ههرئهتکا به کێوا،وه‌ک کاکی چه‌له‌بی له‌نامه‌که‌ی بۆ کوردستانپۆستی ناردووه. براده‌رێکی دانیمارکم سه‌رنجی بۆ ئه‌و نامه‌ی چه‌له‌بی موسته‌شاری ره‌ئیسی گه‌نده‌ڵان که بۆ کوردستانپۆستی ناردبوو له 14.08.09 بۆ پاکانه‌وه ڕاکێشام ئه‌یوت پاش ئهونهساڵ له دانیمارک، ئه‌و موسته‌شاره ومالهکهی به هه‌مویانه‌وه، نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت به‌ڕێک و ڕاستی ناوی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که پڕترینفرۆشه و ناسراوترین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی دانیمارکه بنوسن، ئه‌توت دوێنێ هاتونه‌ته دانیمارکه‌وه، ئه‌و نوسیویه‌تی (ئێکسغا بڵاژێت) جارێ به‌دانیمارکی ئاوا ئه‌نوسرێ Ektra Bladet به‌ڵام ئاوا ئه‌خوێنرێته‌وه، ئێکستغه بلێز. نه پیتی ڵ نه پیتی ژ له دانیمارکیا نییه. پیتی د ش ئه‌بێ به ز یه‌کی نه‌رم و پیتی ئا-ش ئه‌بێ به ێ له سه‌ره‌تا و ناوه‌ندی وشه‌کانا، له‌زۆر وهشهیا زۆرجار زۆرپیتی زیاده ئه‌نوسرێ به‌ڵام ناخوێنرێته‌وه، با موسته‌شار و موزهمیده کۆڵکه‌ی ڕئیش فێری بن ئیستاش دره‌نگ نییه. خوشکه تانیا له بابه‌ته‌که‌یا که له 18.08.09 بۆی دابه‌زیوه له کوردستان پۆست‌دا باش باش له‌سه‌ر ئه‌م مۆرانانه‌ی نوسیوه، من درێژه‌ی پێ نایه‌م، ئه‌وه‌نه ئه‌لێم پیرۆزبێ ئهمسالیوا له لیست و پێڕی گورگستانی، بیچێژه کوردی نه‌گبه‌ت، کێ بۆت ئه‌گری و چۆن و کێ لێت ئه‌خوا،
ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ی پشت ئه‌و مه‌زه و شوشه بهتاڵکراوانه پارتیزانی مه‌رجه‌عیه‌تی عهبدولمزهوهر ئهلمتهوهککهک بارزانیه، کورد ئه‌ڵی مه‌یمونی نه‌گبه‌ت زۆر جوانه، جا که ئاوڵه‌ی دهرا بیبینه، هێنده‌یتر جوانتر ئه‌بێ! پیرۆزبێ مه‌رجه‌عیه‌ت، له خریجی فه‌ره‌نسا، ئه‌ها له خۆشی مه‌رجه‌عییه‌ت و ته‌زویر ده‌روێش فه‌رهاد، له دنیای جڕتوچهقهنهیایه، سه‌یری دهستهکانیکهن، ئه‌ڵێ کوردی دژه‌گه‌نده‌ڵ نان بڕکه‌ن و بابچن شوتی ئه‌وه‌نه گه‌وره گه‌وره بفرۆشن، به‌م دعبایهوه کورد 50 ملێونه، به‌س نه‌بوو هه‌موومان وه‌ک ئه‌و مزه‌وه‌ر و که‌رتڕ نه‌بووین.
یه‌کێکی وه‌ک ده‌روێش فه‌رهاد عبدولمزوهرمتهوهککهل بارزانیمان فارس وته‌نی عهوهزبکا به مه‌رجه‌ع، ئه‌مه کڵۆڵی نییه؟ کاتی خۆی که کوردستانپۆست شان به شانی لایه‌نه خێرخوازه‌کانی گه‌ل هاته هه‌ڵوێست و ده‌م و پشتگیری‌کردن له ناڕۆشنبیر فه‌رهادی بێئه‌مه‌ک، له مه‌ڕ نانبڕاوکردنی ئه‌و له هه‌لێری بارکراو، بیری له شوتی(شفتی) فرۆشتن کردوه.
شوتی فرۆشتن پیاوی خۆی ئه‌وێ، فرۆشیار وکاسپی شوتیفرۆشتن له حه‌ڵاڵی و پاکیا که‌م وێنه‌یه، ئاخر فرۆشیاره‌که به مه‌رجی چاکی له ڕێگای بڕینی و بینینی له کڕینێکی سه‌رپێی و خێرا، ئنجا ماڵه‌که ئهیاتهدهست کڕیار. کاری کوردستانپۆست ڕاست بێ له‌به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی کاره‌که نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی فه‌یله‌سوفه‌که‌ی سه‌ر به مه‌رجه‌عییه‌تی بارزان بکه‌وێته شوتیفرۆشتن، له‌سه‌رێکیتریشه‌وه، باشیش بوو نه‌بووه شوتی فرۆش، ئه‌گینا له‌به‌ر ناپاکی ده‌رون و بیرکردنه‌وه‌ی کڕیار لێی نزیک نه‌ئه‌بوه‌وه. بۆیناچم مارمێلهکه ڕهنگگۆڕێکی وه‌ک عوله‌مای جڕتوچهقهنه فه‌رهادی باڵشهکهت ته‌حه‌روش به ده‌وری خۆی ئه‌کا ببه‌نه تهیریگول و بێنه ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵاتی ژهقنهبود. دهسهڵتێکی قه‌ڵب و غهشاش، باوک و وه‌چه نانبڕ ئه‌کا. ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی له دزیکردن و چه‌ته‌ی له میلله‌ت، کۆکنیین له‌گه‌ڵیانا، وه‌ک حهقکردنهوه، ڕویان له شوتی فرۆشتن پێ ئه‌کا، چۆن مه‌رجه‌عه‌که‌ی نافهرهاد کاتی خۆی ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست و لایه‌نه خێرخوازهکانیتر نه‌بوایه، ئێستا ئه‌و فه‌یله‌سوفه له به‌رده‌م حسێنییه‌ی بارزان له هه‌ولێر شوتی سه‌فته ئه‌کرد و ئه‌بڕی.
سوتاندی کتێبه‌کان له سه‌رده‌می نازییه‌کان، به ئه‌قڵی نازییه‌کان، مه‌به‌سته‌که‌ی پاکسازی که‌لتوری ئه‌ڵمانی بوو، له ناویان، کتێبی جووه‌کان و نوسه‌ره‌کانیان، له‌وانه کافکا، ئنجا مارکس و ئه‌وانه‌ی دژ نازیزم بیری نازی نوسرابوون. بۆیه شاعیری ئه‌ڵمانی به ڕه‌چڵه‌ک جو، هێنریخ هێینه پێشتر وتبوی که لهوشوێنهیا که کتێب ئه‌سوتێنرێ، دواتر مرۆڤیشی تیا ئه‌سوتێنرێ.
بڵێی کتێبه‌کانی خه‌لیفه فه‌رهاد له ئاستی کتێبه‌کانی کافکا و مارکسابن؟ برا که‌لارییه‌کان که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مار فه‌رهاد و پێوه‌دان و ژه‌هراویکردنی بیرکردنه‌وه و مۆڕاڵیان هه‌ست پێ‌کرد، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان له‌ناوبردنی وشه ههلهقهمهلهقهکانی کاکی فه‌یله‌سوف بوو. ئه‌و براده‌رانه ئه‌بوو پێس ئه‌وه‌ی بیان سوتێنن له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ پیته کوردییه‌کان که ئه‌و خهساریکردوون، ئه‌بوو میزیان پیابکردایه، چونکه که‌سایه‌تیه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌ی با و کوردستان له‌م عهسرهیا بکا به که‌لتوری نه‌جه‌ف و قوم له‌وه خراپتر شایسته‌یه‌تی. واڕانییهش ده‌ستی خێریخۆیانی بهسهراهێنا و ئه‌وێشیان پاککردوه له ده‌له‌سه‌کانی کاکی ڕۆشنبیر.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شا بۆ یه‌کێکی وه‌ک من، ئه‌و پێوهدانهی فه‌رهاد به گۆڕان و ئیراده‌ی گۆڕان ماییه‌ی شۆک نییه. فه‌رهاد له‌و کوردانه‌ی شاری ههولێرمانه که هاتی و باسی چه‌پ و ڕاست بکه‌ی، ئه‌وا چه‌پییه، بێگومان به‌ڵام به عه‌قڵییه‌تێکی عهشایرانهوه، ئه‌گه‌ر باسی کوردایه‌تیش بکه‌ی چه‌تره سۆڤییهتییهکه دائه‌خا، خۆی له پارتییه‌کی ڕه‌جعی و بنه‌ماڵه‌ی جیرئهکا و له به‌رزانی بهرزانیتر ئه‌نوێنێ. ئه‌مه هه‌ر خاڵه فه‌رهاد نییه، ئه‌م قارچکانه‌ی کورد نمونه‌یان زۆره. سه‌گۆ، به‌دران و حه‌مه‌که‌ی خۆمان و زۆریتر که هه‌مان هه‌ڵوێست و بیرکردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه نییه، خاره فه‌رهاد هه‌م بیری لای پشتائاشانه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ خاڵه، تازه یا کۆنه شیوعیشه، ئه‌و ده‌رویشه چاوپێههڵنههاتوی ههنگاوهێنانی ده‌ڤه‌ری سلێیمانیشه. ههرچییهکبێ فه‌رهادی ڕه‌خنه‌گری دوێنێ و ده‌روێشێکی هه‌رزانی بنه‌ماڵه‌ی عهبدولمزهوهر، لوتی خۆی وا کوتا، به هیچ هێزێ لێبونه‌وه‌ی نییه، حه‌یف بۆ کورد حه‌یف بۆ فه‌رهاد، حه‌یف کورد سه‌رۆکێکی قه‌ڵب و ته‌زویری هه‌یه و فه‌رهادیش به هه‌موو ئاستێکییهوه، خۆی ئه‌کا به ده‌روێشی. ئاوایه دنیا، لێ ڕاستییه‌ک هه‌یه له کورده‌واریا هیچ کات شته‌کان وننابن، زوو یا دڕه‌نگ قونی بۆر و سپی تیا ده‌رئه‌که‌وێ.
فه‌رهاد له فه‌ره‌نسا ژیاوه، فه‌ره‌نسا ئه‌گه‌ر بووه بی و ئه‌هلی سه‌فا بی، له‌وێ مهلیکانه ژیان ئهگوزهردرێ. بۆیه ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسا ژیابێ له‌هه‌موکه‌س باشتر ئه‌زانێ که ئه‌گه‌ر بووه بی گرنگه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێ حه‌زی له سه‌فا بێ، ئه‌وا بیری لای پاره‌ش ئه‌بێ، پێی ئه‌چێ قسه‌کانی ده‌روێش فه‌رهادی سه‌عاتی سفری، ژیانی ڕه‌فاهییه‌تی فه‌ره‌نسایی له پشتهووه بن، ئه‌وانه‌ی ناویانم هێنا له‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌که‌ی خارۆ فه‌رهاد له گه‌ل به‌و کوتوپڕییه و خۆگه‌یاندنی به ڕیزه‌که‌ی سه‌گۆ قادر، و پێڕی ڕێبازی مه‌لا ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مویان ڕاست نه‌بن ئه‌وانه‌ی وتم، ئه‌و یه‌کێکیان هه‌ر ڕاسته، با ئه‌م ته‌یره‌ی بارزانی خۆی سهرپپک بێ. یان هه‌موی وایه، یان خۆ ئه‌بێ هه‌ر یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یا من دڵم بۆی ئه‌سوتێ، ده‌ستم بگه‌یشتایه کۆمه‌کیم ئه‌کردوو ئهمبردهلای نهفسانییهک بۆ عیلاج، له‌و خلبونهوهیهی ئهمپاراست ئه‌گینا تهفسیریترم لانییه بۆی.
کێبێ دڵی به یه‌کڕیزی و ته‌بای گه‌له‌که‌ی خۆشنه‌بێ؟ لێ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و جوته پارته بنه‌ماڵه‌ییه ئه‌بینین عه‌یب نه‌بێ ته‌بای نییه، قۆڵبهقۆڵکردنێکی دوو خۆشبوی به‌یه‌کی جه‌رده‌یه، ڕاسته ته‌زویر و خهشییان له گه‌له‌که‌مان کرد، به‌ڵام ڕێژه‌ی تهیریگولیش که بۆ ئه‌و دارهزهقنهبوتهی خوێن، که‌م نه‌بوون، ئه‌مه‌یه شازی بێباکی له چه‌شتنی گه‌ل، ئه‌مه‌یه چوێرایداهاتن و خۆ له ده‌ردی گه‌ک گێلکردن، ئافه‌رین کوردی زه‌لیل تۆ بجی ده‌نگ به چه‌ته به‌ی سه‌رۆکێکی نه خوێنه‌وار و قه‌ڵب به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته کڵۆڵهیا ساخکهیتهوه، ئاخر توخوا ئه‌مه خۆکوژی نییه؟ ئه‌مه موسیبه‌ت نییه، ئه‌مه ئه‌نفالی ئیرده نییه،
جه‌لال به پێی سه‌عات و ڕۆژ قسه‌ئه‌کا، ئێستا بۆ مه‌لا ئه‌گری و به داخه‌وه‌یه که چی به خۆی و مه‌لا و کورد کردووه، جه‌لال کامڵ بووه، عه‌مر وازی لێهێناوه، ئه‌و واز ناهێنێ، ئێستا له گه‌نده‌ڵی نه‌بێ له زۆرشت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و کورد کوژی ناکا، لێ ئه‌گه‌ر پێت له کلکی که‌وت نانبڕوات ئه‌کا، جه‌لال ئه‌یه‌وێ له‌و ته‌مه‌نه‌یا ڕه‌فتاری دیبلۆماسییه‌ت بگۆڕێ به ته‌زبیح بایان گواویه کبرا ساده و شه‌عبییه، نازانێ ئه‌وه سوکایتیکردنه به خۆی. که پیاو چووه ته‌مه‌نه‌وه دڵی ناسک و ئه‌نانی ئه‌بێ بیر له خۆی و مناڵی و ڕۆژه سنوردارهکنی پێشیه‌وه ئه‌کاته‌وه. ئه‌م پشیپشیهشی بۆ ماڵی مه‌لا ئه‌وه‌یه پاش نه‌مانی خۆی، دوژمنایه‌تی بۆ عوده‌ی و قوسه‌یی کوڕی و ساجیدهخانی داکیان به‌جێ نه‌هێڵێ، له‌م پێناوهشا له‌سه‌رچۆک باشی بڕیوه و باشی هێناوه، له‌سه‌ردانه‌که‌ی مه‌زاری نه‌مرانی، بیری نه‌چوو به‌ده‌ستی به‌تاڵ نه‌چێ، ئه‌و نانبڕکهره، له‌گه‌ڵ خۆیی و ورگیا، یه‌کێتیشی بۆ له زه‌میله‌یه‌ک کردبوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست