کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منیش دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگى ماڤناس و ئینساندۆست فازیل موتنى!، با یاسا سەروەر بێت، بەڵام!!!!

Thursday, 21/10/2010, 12:00


شه‌وی رابوردوو 20/21_10  كاژمێر 10ى شەو بەكاتى هەولێر، كەناڵى ئاسمانى زاگرۆسى بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریست دیمانەیەكى تۆماركراوى لەگەڵ فازیل میرانى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى سازكردبوو، ئەوەى ئەو دیمانەیەیى بینیبێ ئەوا بێ سێ و دوو، گەیشتۆتە ئەو رایەیى بە پلەیى یەكەم ، باسى ئازادیى ڕادەربڕین و ئازادیى ڕۆژنامەنووسى لە ژێر دەستەڵاتى پارتى دا بكات، كە واش دەرچوو!
میرانى زۆر باسى خۆ ئامادەكارى كۆنگرەى 13 ى پارتى كرد و، زۆر ڕاو سەرنجى خۆیى و حزبەكەى خستە ڕوو، گەر یەكێك بە مێژووى ئەو حزبەو سەركردەكانى ئاشنا نەبوایە ئەوا دەیگووت: بەڕاستى جێگایى شانازیە؟!
لێرەوە ئەم باسە بۆ میرانى و ئەندام و ئەزبەنى و غوڵامەكانى بنەماڵەى بارزانى و كوڕەكانى جێدەهێڵم، چونكە دۆستێكم چەند جارێك ئەوەى بۆ گێڕامەتەوە كە جارێكیان سەردانى میرانى كردووەو، كاتێ باسى دڵسۆزیى و وەفادارى و موتیعى خۆى بۆ بنەماڵەى بارزانى كردووە، بە ئاستێك میرانى گووتووبووى: خۆم بە سەگى بەردەمى ماڵى بارزانى دەزانم!!
ئیتر ماڤى ئەوە بە خۆم نادەم هیچ ڕەخنە و سەرزەنشتێكى ئەندامان و كادیران و غوڵام و ئەزبەنیە بچوكەكانى خوار میرانى بكەم، ئەمە حاڵ و ئەحواڵى میرانى بێت، دەبێ حاڵى توتكەكان چۆن بێت؟!
ئەوەى مەبەستمە باسى سەروەرى یاساو ئازادیەكان بەگشتى و ئازادى رادەربڕین و ئازادى رۆژنامەنووسى لە دیدگایى خۆمەوە بۆ بینین و مێژووى پێشێلكارى و دڕندەیى و یاسا شكێنى و بە سوك سەیركردنى مرۆڤەكان و خۆ لە یاسا گەورەتر بكەم، كە ئەمشەو میرانى پێچەوانەكەى بە چەواشەكارى نمایش كرد، كوتو مت لە سیناریۆ سەقەت و ئیفلیجیەكەى دەزگاى مەسرۆر بارزانى دەچوو، كە بۆ شەهیدى رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانیان داتاشیبوو!
جارێ دەبێ یەكێك باسى سەروەرى یاسا ى بكردایە، زەڕەیەك ئازارو توندو تیژیى وكوشتن و دەستبڕین و تاڵانى و داگیركردنى نامووس و شەرەڤى ئینسانەكانى بە هۆى زاڵمایەتى و غەدارى و زەبرو زەنگەوە نەكردبایە..؟!!
میرانى بیریى چۆتەوە، كە چۆن تەنها لەبەر ئەوەى گیژەكەى وەك هەموو مێنەكانى دیكەى ئەم جیهانە ویستوبووى هاوسەرێك هەڵبژێرێ، لە ئەمەریكا بە فێڵ هێنایەوەو لە سنورى ئامێدى زیندە بەچاڵى كرد، كوا یاسا و دادگا؟!
میرانى بیرچۆتەوە بە ئاشكرا كوڕى گەورەترین سەرەك خێڵى رێكانى لەبەر ئەوەى ئەو كوڕە ڕازی نەبووە ، 3000 مەتر چوارگۆشە كەلەناو چەقى دهۆكدابووە، بە خۆڕایى بیداتە ئەو، ئەویش میرانى ئەو گەنجەى داوەتە بەر دەمانچەو كوشتویەتى، كوا یاسا و كوا دادگا؟!
میرانى بیرچۆتەوە كە براى مێردە كۆنەكەى هاوسەركەى كە بەزۆردارى لە دواى ڕاپەرین داگیركرد، بەڵى ژنى خەڵكیشى داگیر كردوو، یەكێكیشى لەسەر كوشتوو، نەماندى بچێتە بەر دەمى یاساو دادگاى دهۆك؟!
میرانى بیری چۆتەوە كە 24 گەنجى سۆرانى خەڵكى سلێمانى لە سنورى زاخۆ تەسلیم بە جەندرمەكانى توركیاى كردوو دواى 3 رۆژ هەموویان گوللە باران كران و،میرانیش باسى ئەمنى قەومى و هەستى نەتەوەیى دەكات و، زیاتر لە 40 گەریلاى خۆڕاگرەكانى پەكەكەى لە سنورى بامەڕنێ و ئامێدى و بەروارى باڵا كوشت تەنها بۆ چەند سوپاس و چەند دەفتەر لیرەیەكى توركى، ئەمە میرانى و ئەمەش ئەمنى قەومى حزبەكەى بنەماڵەو ئەوەش هەست ناسكى و موتیعى میرانى لەبەردەم دادگاكانى كوردستاندا؟!
با باسى میرانى لێروەو بەس بێت تەنها باسى كوشتن و توندوتیژیكانى سەركردایەتى پارتى و بنەماڵە دەكەین، كە بە مسقاڵ حسابیان بۆ سەروەرى یاساو دادگاو قازى نەكردووە، ئەوەى جێگاى پێكەنین بوو، میرانى گووتى: منیش (حقوقیم) خۆزیا ئەو دیمانەیەى میرانى بۆ سەر زمانەكانى بیانى وەردەگێڕدرا، لەگەڵ ئەو هەموو تاوانانەى كە كردویەتى، ئەوسا بمانزانیایە بیانیەكان چ وێنەیەكى تەڵخ و خۆێناوى و یاسایى دارستانیان بۆ دەكێشاین؟!
خوێنەران خۆتان وەكیل بن و دواى خوێندنەوەى ئەم تاوانانە بڕیار بدەن، كە پارتى و بنەماڵەى بارزانى و میرانى و هەڤاڵەكانى چی ماوە بیكەن؟!
لێرەوە باسى شەڕى ناوخۆ ناكەم، باسى خیانەتى 31ى ئاب ناكەم، باسى كۆكردنەوەى لەشكرێك موستەشارو جاش و ئەمن و پیاوخراپ و مەفرەزەخاسەكان و حەرەس جمهورى و رەفیق بەعسیەكان ناكەم، بە قاسم ئاغاكەى زربراى مەسعودەوە؟!
باسى تیرۆركردنى شێخ ستار تاهر شەریڤ و سۆرانى مامە حەمەو زەردەشت عوسمان ناكەم؟!
با میرانى پێمان بڵێت سەركردەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بە مسعودو عەیالەكەیوە لە كوێى یاسا و دادگاكانى كوردستانەوەن...؟!
لە كاتێكدا:
سەرباز هەورامى دەستى لە كوشتنى ئەفسەرێكى پارتیدا هەیە، بەناوى نەوزاد عارف سەید سادقى و بەئاشكرا وونى كردووە زیاتر لە 13 ساڵەو تەرمەكەشى ونكردووە و كێسەكەى لەبەردەم دادگاى نێودەوڵەتیدایەو رێَكخراوى چاك چاكتر ئاگادارى ئەو گەنجەن كە سەرباز مەسعود وونیى كردووە....كوا یاسا؟!
ژیرى كورى سەرباز هەورامى كچەكەى كەمال غەمبارى نووسەرى كوشت كە بە ئوتومبیل دواى كەوت و، بە هەڕەشە كردن لێدەرچوون، كوا یاسا؟!
عزەدین بەروارى دەستى لە كوشتنى كچە مەسیحیەكەى دهۆكدا هەبوو، دواى دەستدرێژى كردن ئەوجا كوشتى..كوا دادگا؟!
بە فەرمانى نێچیرەڤان بارزانى 6 هاوڵاتى سەرمایە گوزارى دهۆكى تیرۆر كران ..كوا یاسا.
؟!
بە فەرمانى وەجیه بارزانى 4 پێشمەرگەى زەعیم عەلى لە ساڵى 1998 لەناو نەخۆشخانەى گوللە باران كران و زەعیمەش بۆ كسێكى خوارد..كوا یاسا؟!
مەسرۆر بارزانى 23 گەنجى ئیسلامى كە تەنها تۆمەتیان بۆ درۆست كرابوو، بە ئیعترافى دواى سەباح مزورى و قاسم مزورى و نەزهەت حالى بۆ لە ئاكرێى گوللە باران كران..كوا یاسا؟!
بە بڕیارى مەسعود بارزانى 36 گەریلاى پەكەكە لە شاخى سەكران و ناوچەى باڵەكایەتى گوللە باران كران..كوا ئەمنى قەومى و كوا ویژدان وكوا یاسا؟!
ئازاد بەروارى لە 31 ئابدا لەناو شارى هەولێر 120 پێشمەرگەو گەنجى یەكێتى بە زیندووى تەسلیم بە سوپاى بەعس كردوو دواى 4 رۆژ تەرمەكانیان لە سەربازگەى فەیلەق شاردرانەوەو، لەم دوایانە لە شارى خەونەكان دۆزرانەوەو جارێكى دیكە تەرمەكانیان ونكران و شاردرانەوە، كوا ویژدان و ئەمنى قەومى و یاسا و داگا؟!
زەعیم عەلى دواى دەستدرێژى كردنە سەر كچە شەقلاو یەتەمەن 17 ساڵەو دواى شەوێكیش كوشتى وهەراكە هەموو شەقلاوا زانى، كوا یاسا و كوا دادگا؟!
نەزهەت حاڵى بە فەرمانى پاراستن لە دهۆك 3 گەنجى بادینى ئیسلامى و ماركسى تیرۆر كرد، كوا یاسا؟!
كەریم شەنگارى كاتێ بەرپرسى پاراستن بووە، 139 گەنجى یەكێتى و ئیسلامى و پەكەكەو سورچى لە سنورى زیارەت گوللە باران كرد، كوا خواو ویژدان و ئینسانیەت و ئەمنى قەومىیەكەتان؟!
بارزى براى نیچیرەڤان بە تەوسیەى نێچیر 4 بازرگانە توركیەكەى تیرۆركرد، كوا یاسا و كوا دادگا؟!
بە بڕڕیارى نێچیر رەوف ئاكرێى نووسەر تیرۆر كرا كوا یاسا و كوا دادگا؟!
دكتۆر ڕۆژ دەستى هەبوو دەستدریژى كردنە سەر خانەوادەیەكى 5 كەسى كە 3 كچیان هەبوو لە كەسنەزان و ،لە نیوەى شەودا هەموویانى كوشت ..كوا خواو ویژدان و یاسا؟!
عارف تەیفۆر دەستى هەبوو لە كوشتنى 34 گەنج لە سنورى زیارەت كە زۆربەیان گوندنشین بوون و بە تۆمەتى پەكەكەو سورچیایەتیەوە كوشتنى كوا یاسا؟!
نیهاد و سیداد و سوهاد و فرانسۆى گۆڕبە گۆڕ دەستیان هەبوو لە كوشتنى حوسێن ئاغاى سورچى و كوشتنى 12 یەكێتەیەكەى شەقَلاوەو گوللە باران كردنى 40 پێشمەرگەكەى كۆمیتەى سەڵاحەدینى یەكێتى كە هەمووشیان تەسلیم بووبوون، بە بێ چەك هەموویتان كوشت كە كورى فەقیرو هەژاران بوون. كوا یاسا؟!
مەسرور بارزانى لە پرۆسەى ئازادى لە بەغدادا بۆ سەیارە و تاڵانكردنى 3 بانك 45 عەربەى بێتاوانى كوشت ، كە دوایش یەكێ لە كوژراوەكان 12 منداڵى هەبوو، دەرچوو حەمال بووە لەناو بانكەكەدا!..كوا یاسا؟!
نازانم میرانى چۆن شەرم لە خۆیى ناكات، باسى ئەمنى قەومى و كوردایەتى دەكا، كە خۆى یەكێك بوو لەوانەى سەرپەرشتى داگیر كردن و دەستگیركردنى 15 بارەگاكەى پەكەكەى لە هەولێر كرد، بە هاوشانى میتى توركى و، 13 گەنجى تێكۆشەرى باكورى كوردستانیان شەهید كرد..كوا ئەمنى قەومى و ویژدان و كوردایەتى..؟!
خوێنەرانى ئازیز...
باوەڕبكەن كەر تۆماركردنى تاوان و خیانەت و جنایەتەكانى بنەماڵەى مەلا و كوڕەكانى و حزیبەوە بنووسینەوە، دەبێ بگەڕێنەوە بۆ ئەوكاتەى مەلا مستەفا خادم و سیخوڕى ساواك و جریكەهاى شاهنشاى ئیرانى بووەو وەك قانیعى فەرد زۆربەمانى وەخەبەر هێنایەوە!
حزب و بنەماڵەیەك ئەوەندە تاوانكارى وەك عەلى قەلاب و مامەند قەشقەو تەحسین شاوەیس و حەمەخانى حاجى دارا و كورانى شەمەى هارون و ئەنوەر بەگ و عەباس بایز و پێشرەواتى بكەن و میواندارى قاسم ئاغا بكەن، هەر ئەوەیان لێ سەوز دەبێ...كە هەمیشە خۆیان لەسەروو یاساوە دەبیننەوەو، هیچ شتێكى جوانى ناو ئەم كۆمەڵگا نەماوە ئەوانە پیس و بۆگەن و خۆیناوى و قێزێونیان نەكردبێ؟!
ئەمڕۆش دەیانەوێت بە یاساكانى بەعس زمانى مرۆڤەكان ببەستن، كە تاوانیان بەرامبەر كراوەو، دەیانەوێت ئازادیەكان بە هەرەشەى دادگایكردن كۆت و بەند بكەن...خەیاڵیان خاوەو زۆر نەفام و جاهیلن گەر وابیر بكەنەوە، چونكە تەمنى پارتى نەك هەر پیربووە، بەڵكو لەو پیرە مێردە دەچێت، لە نیوەى شەودا پەلامارى بوكەكەى خوى دابوو، كە پێان زانیبوو گووتبووى: وامزانى دایكەمە!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە