کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبى شوعى چ ئاگاى لە حزبەكەى خدرروسیە ..؟

Sunday, 06/09/2009, 12:00


پێش رزگارى عێراق لە بەغدا زۆرجار چاوم بە بارەگا كارتۆنیەكەى پارتى شۆرشگێرى كوردستان وپارتى و حزبە كارتۆنیەكانى بەعس دەكەوت , ئەو كات دەمگوت ئەوە بەعسە مەبەستى خۆى هەیە لە دروست كردنى ئەو حزبە روو زەردانە ئەو كات خواخوام بوو عێراق ئازاد بكریت تا چیترنێوچەوانى ئەو هەموو سیاسیە كارتۆنیە نەبینم , زۆرى نەبرد ئەواتى من و هەموو عێراقیەكان هاتە دى بەعس روخا بەڵام بەداخەوە كەلتورە سەقەتەكەى جێ هێشت بۆ عەرەب نا بەڵكوو بۆكوردى بەدبەختى وەك ئێمە .
ئەوەتا پارتى ویەكێتى هەرچى حزبى كارتۆنى هەیە دروستیان كردووە هەر لە توركمان وئاشوریەكان بگرە تا دەگاتە ئێزیدى و شەبەك هەڵبەتە ئەوان دوو حزبى دەسەڵات داران بەعس ئاسا دەبێت بیر لەبەرژەوندیەكانى خۆیان بكەنەوە بۆیە بۆ ئەوان ئاسایى دەبێت هەموو چاشكۆڵەكان لە دوكانێك یا لە سێ گۆشەى خانوێكى بەكرێگیراو كۆ بكەنەوە و ناویان بنێن حزب .
لەم چەند ساڵەى دوایى حزبى شوعى بەهۆى ئەوەى لە كردارە خراپەكان هەندى جار سود لەم دوو حزب وەردەگرێ هەنگاوێكى لەم جۆرەى كردو حزبێكى كارتۆنى بۆ خدرروسى دروست كرد , ئەو كات ئەوان نەیان زانى پەتى ئەو حزبە دەدەن بەكەسێك لە رێوى فێڵ بازترخۆیەتى , بۆی هەر زوو دەستى لەگەل هەرچى مەكتەبى سیاسى هەیە تێكەڵ كرد تەنها مەكتەبى سیاسى حزبى شوعى نەبێت خۆى لێیان دور كرد, كۆنە هاورێیەكى قیادى لەم حزبە كە ئێستا لەگەل حزبێكى دەسەڵات دار كار دەكات ئەم ماوەیە لە بەغدا مێوانمان بوو بۆ باوكمى دەگێراوە كە خدر روسى تەنانەت پارەى لە ئەحمەد چەلەبیش وەرگتووە بێجگە لە پارە وەرگرتن لە یەكێتى و پارتى ئینجا ئەو هاورێیەى باوكم دەى گوت مقەرەكەى خدر روسى تەنها خەڵكى شوعى تێدانیە لە یەك دوو كەس زیاتر ئەوەى هەیە سەربەدەزگاكانى ئەم دوو حزبەن مانگانەش هەندێك لە ئەوان پارە لەم دوو حزبە وەردەگرن ئینجا كۆنە قیادیەكەى حزبەكەى مام خدر دەى گوت بۆخۆم پێم باش بوو راستەوخۆ پیاوى دەسەڵات بم نەوەك هەموو رۆژ مام خدربمان كرێت وبمان فرۆشێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە