فازیل مەتنى گێلە یان خەڵکی بە گێل ئەزانێت!؟
Saturday, 03/12/2011, 12:00
فزولیەك
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ماڵپەڕێکی گومانلێکراوی سەر بە خۆیان، له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوچه‌ی بادینان، فازل مەتنى وتی ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مرۆ به نیسبه‌ت ئێمه‌وه موفاجه‌ئه بوو.
ئەم پیاوە درۆزنترین سیاسى نێو حزبەكەى بابە مەسعودیەتى.. ئه‌ڵێت له هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیش، باڕ و هۆتێل و شوێنی مه‌ساجیش هه‌یه و مزگه‌وتیش هه‌یه، واته ئه‌وه نیه ئه‌م شتانه ته‌نها له وڵاتی ئێمه هه‌بێت، به‌ڵكو له كوه‌یت و سوعدییه‌ش هه‌یه، له توركیا و مالیزیا هه‌یه، له تونس بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی ئیسلامی بردییه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان راشی گه‌یاند كه ئه‌و شتانه ئاسایین هه‌بن، كاتێك په‌لاماری ئه‌و بار و شتانه‌درا، وتمان ره‌نگه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی توڕه ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌كرێت، به‌ڵام كاتێك په‌لاماری دوكانی تر و خه‌ڵكی تر و هێزه‌كانی پۆلیسیان دا و ویستیان به‌ره‌و قایمقامییه‌ت هێرش بكه‌ن، ئه‌مه بۆنی شتێكی مونه‌زه‌می لێدێت.
بۆ ئەمەیان ڕاست ئەكات چونكە ئەم پیاوە لە كۆیلەبوندا خیبرەو بڕوانامەى هەیە هەموو ئەو شوێنانەى لەسەرەوە باسى ئەكات خۆى بە تەئكیدى بینیویەتى و سەردانى كردووە ئەوە بۆیا لە ئەخیرەوە ئەلیت: ئەمەبۆنى شتێكى مونەزەمى لێدێت فازیل بیرى ئەچیتەوە كە سەرۆکەکەی ئەم سیناریۆیەى تەنزیم كردووە.
باسى دواترى لێدوانەكە ناكەین چ موهاتەراتیكى لە خۆگرتوە ئەم پیاوە خەریتەى تەریقى حیزبەكەى بەشكست گەرایەوە ویستیان كۆمەلیك شت لەم حەدەسە موفاجەئەیەى كە فازیلى ئەیلى بچننەوە:
- لێدانى دووبارەى یەكگرتوو بەبونەى نزیكبونەوەى ساڵیادى 6/12/2005 كاتیك بەهەمان شیوەى دوینى پەلامارى بنكە و بارەگاى یەكگرتویان دا.
- ویستیان بلین ئیسلامى سیاسى خەتەرى گەورەیە ئەمانە دینە سەرحوكم لەكوردستان پەلامارى غەیرە دینى خۆیان بەبێ جیاوازى ئەدەن.
- نوێکردنەوەی پارتیبوونی و خستنەوە بیرى هەموان كە حیزبى ئەوحەد پارتى پارتانە لە دەڤەرەكە.
- ویستی بكوژانى 17ى شوبات یەكسان بكەن بە رووداوەكانى بادینان و پیس و پاكیكى لیبكریت.
سكرتیرەكەى پارتى پیمان ئەلیت ئەمە بۆنى شتیكى مونەزەمى لێدێت، پێشتر ئەلیت:ئەم روداوەى دوینى بۆ ئیمە موفاجەئەبوو!
ئەرێ ئەم فازیل مەتنیە گێلە یان گێلە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست