ئه‌مه جه‌ژنه یان هه‌ڵبژاردن ؟
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ڕووخۆش ،قسه‌خۆش ، دیموکراتخواز ،دڵ فراوان و مۆدێرن سه‌دان ڕه‌خنه‌یان لێ بگره له وه‌ڵام دا ئه‌ڵێن ڕاسته و ته‌نها به‌زمانی گوڵ وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه .هه‌رچی وهه‌رچه‌ند داوابکه‌ی مه‌حاڵیش بێ ئه‌وان ده‌ست به‌جێ بۆت جێ به‌جێ ئه‌که‌ن یان به‌ڵێنی به‌یانیت ئه‌ده‌نێ.
به‌چاوی پڕ فرمێسک به جهپکهگوڵهوه ده‌چنه سه‌ر مه‌زارگای هاوڕێیانی شه‌هیدیان و کێله‌کان ماچ ئه‌که‌ن .
به ده‌ست نوێژه‌وه ده‌چنه سه‌ر مه‌رقه‌دی پیاوچاکان و له قاپی خودادا داوای به‌خشنده‌یی ولێ بووردن لهههڵهکهمهکانیان ئه‌که‌ن.
ده‌چنه سه‌ردانی خانه‌واده‌ی گه‌ش مرده‌کان و له‌جیاتی باوکه تادوێنێ لهبیرکراوهکهیان ئه‌مڕۆ سه‌ری نه‌وازش له‌به‌رده‌م هاوسه‌ری بێوهژنکهوتوویدا دائه‌نێن وپه‌نجه‌کانی ده‌ستیشیان به‌میهره‌وه ده‌که‌نه شانه و قژی زارۆکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌کان دائه‌هێنن .
خۆیان پاڵ به گالیسگهی که‌م ئه‌ندامه‌کانه‌وه ئه‌نێن وئه‌گه‌ر له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ترسن به پاسپۆرتی خۆیان وبه سهفتهدۆلاری مهفتوحی گیرفانی حیزب ده‌یاننێرن بۆ عیلاچ .
کون به‌کونی دوکان ،بازاڕ ،سه‌رتاشخانه ،دارتاشخانه،فیته‌رخانه ،ئاسنگه‌ری وشوێنی ده‌ستگێره‌کان ئه‌گه‌ڕێن و په‌لی منداڵه له‌خه‌م نهڕهخساوهکان ئه‌گرن ودهیانبهنهوه خوێندنگا.
منداڵه‌کانیان به قبول خاێ له‌هیچ خوێندنگا‌و پۆستێکدا وه‌رناگیرێن وبه‌شیان به‌شی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تره .
مردووه‌کانیان وه‌ک مردووی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌نێژرێن و گردی تایبه‌تی به کاره‌با وپاسه‌وانی بیست وچوارسهعاتیهوه داگیرناکه‌ن ،
که‌س به‌زۆر ناکه‌ن به‌حیزبی و ئابوونه‌ی ئه‌ندامێتی به تۆپزی له مووچه‌کان داناشکێنن،
که‌س به ته‌سکیه‌ی حیزب ته‌عین ناکه‌ن و هه‌موو وه‌زیر و وه‌کیل وه‌زیر وئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ری فهرمانگاکانیان خاوه‌نی بروانامه‌ی به‌رزن ،
که‌س له‌سه‌ر بیره‌باوه‌ڕی جیاواز له‌سه‌ر ئیش ده‌رناکرێت ونان بڕاوی ناکه‌ن .
واز له کۆشک وته‌لار وباخچه‌ی چه‌ند دۆنمی ئه‌هێنن وئهبنهوه به کرێچی .
له‌گه‌ڵ که‌رکوکیه بهدبهختهکاندا لهخێمهدا ئه‌ژین .
له‌گه‌ڵ کرێکار،فه‌رمانبه‌ر ،مامۆستا‌و وخوێندکارانی مانگرتوودا ئه‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای مافی ڕه‌وای زه‌وتکراوی چین وتوێژه‌کان ئه‌که‌ن .
ده‌رمانه ئێسکپایهرهکانی نێو بازاڕ، خواردن وخواردنه‌وه بهسهرچووکانی ئێرانی وتورکی کۆئه‌که‌نه‌وه وئهیانسووتێنن وبه زوویی که‌رتی کشتوکاڵی خۆماڵی ئهبوژێننهوه .
وه‌ک هه‌موو هاوڵاتیه‌کی ساده‌ی کوردستان لهسهرهڕیزی نانی بازاڕ ،نه‌وت وغاز ،سه‌ردانی دکتۆر و ڕۆژی عه‌مه‌لیاتدا ده‌وه‌ستن و قبوڵی ناکه‌ن سه‌ره‌بڕی هه‌بێت.
سه‌عات هه‌شتی سه‌رله‌به‌یانی تانیوهڕۆیهکی دره‌نگ ده‌وامی ئاسایی ئه‌که‌ن وسه‌د کۆبوونه‌وه‌ی وه‌همی حیزبیشیان هه‌بێت واز له ئیشی ئه‌و خهڵکهچاوهڕوانکراوهی به‌رده‌رگا ناهێنن .
سکرتێرهخوێندهوار وڕۆشنبیرهکانی خۆیان ڕائه‌سپێرن وه‌ڵامی هه‌موو ته‌له‌فۆنێک بده‌نه‌وه و ده‌رگاش به ڕووی که‌سدا دانه‌خه‌ن.
هه‌موو بازرگانی وتهندهری حیزبه‌که‌ی هه‌ڵ ئه‌وه‌شێننه‌وه وئهیدهنهوه ده‌ست حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆ وکه‌رتی تایبه‌ت .
یه‌ک حسابی بانقی نهێنیان نیه و ته‌نها خاوه‌نی ئه‌و موچه‌یه‌ی گیرفانیانن که تاوه‌کو نیوه‌ی مانگ به‌هه‌زار کوله‌مه‌رگی به‌شیان ئه‌کات ودوای سه‌وزه‌ڵه‌خانم ئه‌ڵێن.
به‌سه‌ر هه‌موو دامودهزگاحکومیهخهسێنراوهکان بازئهدهن وڕاستهخۆ خۆیان چاره‌سه‌ری گرفتی هاوڵاتی ئه‌که‌ن .
مێشک وگیرفانیان پڕ ئه‌که‌ن له پرۆژه و زه‌وی وباره‌گا ویانه وپاره وئۆتۆمبێل وده‌مانچه ومۆبایل و بهههقیانهت دابه‌شی ئه‌که‌ن . له‌ده‌رگای ماڵهفهرامۆشکراوهکان ئه‌ده‌ن وهه‌زار سوێندیان ئه‌ده‌ن چی داوا بکه‌ن بۆیان دابین بکه‌ن .
له‌گه‌ڵ منداڵه بێنازه‌کان ده‌بنه‌وه منداڵ ،له‌گه‌ڵ کچ وکوڕهگهنجه خێرنه‌دیوه‌کان شه‌کراوی هاوسه‌رگیری ئه‌خۆنه‌وه وگاوانی ده‌گرن و سه‌رچۆپی بۆ ئه‌وان جێ ئه‌هێڵن.
قفڵی ده‌رگای زیندانیهنهێنی وتاریکه‌کانی حیزب ئه‌شکێنن وبهگومانگیراوهکان ئه‌به‌نه‌وه نێو که‌س وکار .
له‌گه‌ڵ ژنهخۆسووتێنهرهکان به‌شه‌ق ئه‌که‌ونه سه‌روگوێلاکی عه‌لادین وزۆپا وبوتڵهغاز وپهرهمێز ودوایش په‌لی تاوانباره سمێڵ ڕه‌شکراوه‌کان ئه‌گرن وئهچنه به‌رده‌م دادگای سه‌ربه‌خۆ وداوای مافی زه‌وتکراوی کچان وژنانیان بۆئهکهنهوه .
پۆست له موسته‌شار وکۆنهبهعسی و جاشقه‌ڵه‌مه‌کان ئه‌سێننه‌وه ،ڕسوایان ئه‌که‌ن وئهیانبهنه به‌رده‌می یاسا وهه‌موویان به سزای شیاو ئه‌گه‌یه‌نن .
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه وئاو وکاره‌با وسوته‌مه‌نی جاده وکۆڵانه‌کانی قیرتاو ئهکهنوچاڵهگۆم به‌ستووه‌کان پڕئه‌که‌نه‌وه ،محاویله‌ی کۆڵانه‌کان چاک ئه‌که‌ن ،ماڵ به‌ماڵ ئه‌گه‌ڕێن وتانکی وبهلوعهی ژه‌نگاوی ئه‌گۆڕن وبه‌یه‌ک ته‌له‌فۆن خوڕه‌ی ئاوی پیادا ئه‌هێنن.
ناهێڵن یه‌ک زێرابی ته‌قیو جارێکی که تێکه‌ڵاوی ئاوی خواردنه‌وه ببێت و له‌پی ده‌ستی له‌به‌ردا ئه‌که‌ن به به‌ربه‌ست .
لهکۆڵانهچهپهکهکانی شار وشارۆچکه به‌هه‌شتیه‌کان وگونده هاوچه‌رخه‌کاندا تۆپی 2009 به‌سه‌ر منداڵدا ده‌به‌خشنه‌وه ولهجهڕهسی ماڵان ئه‌ده‌ن و خه‌به‌ری کردنه‌وه‌ی یاریگای تازه‌یان پێئهگهیهنن وگهمهی دوو گۆڵی ده‌ست پێ ئه‌کات و خۆیان ئه‌بن به گۆڵچی نه‌ک هێرش به‌ر وده گۆڵیشیان لێ بکرێت به ڕۆحی ریاچی وه‌ری ئه‌گرن .
ده‌چنه باخچه‌ی ساوایان وێنه‌ی دڵڕفێن ئه‌کێشن .ئه‌چنه خوێندنگا سه‌ره‌تایه‌کان ،مام ناوه‌ندی وئاماده‌یی وپه‌یمانگا وزانکۆکان و دوور ئه‌که‌ونه‌وه له ژیانی ئاڵۆزی حیزبایه‌تی و ئه‌بنه‌وه به خوێندکاره پڕ هیواکه‌ی سبه‌ی.
ئه‌م هاوینه بۆ گه‌شتیاری وجوانکاری پێست ولوت ولابردنی چه‌وری سکی خۆیان وخانه‌واده بایکۆتی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌که‌ن ،چونکێ به‌نیازن له‌گه‌ڵ پیرو په‌ک که‌وته‌ی له‌ماڵ ده‌رکراو و وکهڵفامی سه‌رشه‌قامه‌کاندا ئه‌وکاته گه‌وهه‌ره به‌سه‌ر ببه‌ن .
نیوه‌ڕوان ،ئێواران وڕۆژانی پشوو ناچنه یانه وشوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌تی ڕازاوه وئیتر ده‌م له مه‌شروبی گرانبه‌هاش ناده‌ن ،به‌ڵکو هه‌ر شه‌وه‌ی له گوندێک و له‌ناو دێ نشینه‌کانی پشت وپه‌نای دوێنێیاندا ڕۆژئهکهنهوه وباسی هه‌ره‌وه‌زی شان به شانی جوتیاران ئه‌که‌ن،باسی سه‌رده‌می شۆڕشی ڕزگاریخوازی ،داستانه‌کانی، گه‌وره‌یی شه‌هیده‌کانی،پیرۆزی تاقم وتفه‌نگی پێشمه‌رگه وهێزی به‌رگری ،باسی له‌ژماره‌نه‌هاتووی کێچ وئه‌سپێ وڕۆژگاری سکی برسێتی خۆیان وئه‌وان و مه‌ردایه‌تی و ئاماده‌باشی ئه‌وان .
له‌گه‌ڵ باڵنده وگیانهوهره ڕاونهکراوهکانی کوردستاندا گه‌رمیان وکوێستان ئه‌که‌ن و له لووله‌ی تفه‌نگ وتاپڕ وقهنناسهکانیانهوه له‌جیاتی گولله گوڵ ئه‌بارێت .
دوا پشوویان ده‌به‌نه ماڵه هه‌واره‌کان و ته‌نها بۆ یه‌کجار ده‌بنه‌وه به پێشمه‌رگه‌که‌ی حه‌فتا وشه‌ش وئهندازیارانی شۆڕشی نوێ .
دوای هه‌ڵبژاردنیش ده‌م وچاوه گرژ ومۆن و گیرفانهداخراوهکانی سه‌رکرده‌کان ببینن !!!
دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه و سزای ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و فه‌رامۆشکردنی هه‌موومان وپهژیوانبوونهوهی سه‌رکرده‌کان له‌به‌ڵێنی باق وبریق چاوه‌ڕوان بکه‌ن .
مادام وایه خوایه هه‌موو ڕۆژێک هه‌ڵبژاردن وجه‌ژن بێت !!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست