خۆت جارێک وه‌ره بۆ مزگه‌وت سه‌رۆک پێش ئه‌وه‌ی به مردوویی به‌زۆر بتهێنن
Tuesday, 09/04/2013, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌یا ده‌نگۆی تازه‌کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ ۲ ساڵی تر هه‌یه که زۆربه‌ی میدیا‌و نووسه‌ران هه‌ریه‌که‌و به جۆرێک لێکدانه‌وه‌ی خۆی بۆئه‌که‌ن ، یاساناسان به نایاسایی ده‌زانن و کۆمه‌ڵی ئیسلامی به زه‌حمه‌تی ده‌زانن پارتی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت تا بتوانێ ئه‌و پۆسته وه‌رگرێت، ڕۆژنامه‌نوسانی ئازاد پێیان وایه که قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌ک یاریکردنه به ئاگر!! دیاره ی.ن.ک له پێناو به‌ده‌ست هێنانی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی مادی وه نه‌بوونی که‌سێکی گوونجاو له‌ناو پارته‌که‌یا به‌هۆی فره ئاغایی ناوه‌خۆوه هه‌ر پێیان باشه بارزانی برا گه‌وره‌بێت و مدیری بانقه‌کان نه‌گۆڕێن!!وه دیاره ئه‌وانه‌ی تا ئێستا سوودمه‌ندی یه‌که‌م بوون له بوونی بارزانی به سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه پارتیه‌کانن و به‌دوور نازانرێت که خۆیان ئاماده‌کردبێت بۆ ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌و قوربانی دان و خوێن ڕشتن له پێناو ئه‌و پۆسته‌یا.
ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ران ، ڕاستیه‌که له ناخی دڵی هه‌موو هاووڵاتیه‌کی ئه‌م هه‌رێمه دایه و بۆته مۆته‌که‌و هه‌موو شه‌وێک خه‌وی پێوه ئه‌بینین و به‌یانیمان لێ ئه‌بێته‌وه هه‌رچی ڕۆژنامه‌و گۆڤار و سایته ئه‌لکترۆنیه‌کانه ئه‌ی خوێنینه‌وه له چاوه‌ڕوانی ڕودانی موعجیزه‌یه‌کا به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌یا له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆک بارزانیا! چه‌ندین ساڵه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه‌مان له‌سه‌ر سه‌رو له‌سه‌رووی هه‌موو چاکه‌کارانه‌وه داناوه!!گه‌وره‌و بچووکمان وا ڕاهێناوه که هه‌میشه ده‌ستمان به سنگه‌وه بێت بۆ سه‌رۆک، شه‌رمه لامان قسه به ڕابووردووی پێش ڕاپه‌رینی بده‌ین، له‌هه‌موو دونیا کاتێک لێمان ئه‌پرسن کوردن ئه‌ڵین به‌ڵێ سه‌رۆکه‌که‌شمان بارزانیه!!! به هه‌زاره‌ها پیاوچاکی تری زیره‌ک تری سیاسه‌تماداری تری حه‌کیم تری ژیرتری زمان زانتری نوسه‌روو ڕووناکبیرتری شه‌هاده دارتری ده‌ست پاکتری تر له‌م هه‌رێمه‌یا هه‌بوه‌و هه‌یه ئێستا به‌ڵام هه‌موو کوورد زمانێک ڕێزی له شه‌هیدان و خه‌بات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گرتوه به ئاره‌زوو مه‌ندانه ش نه‌بووبێت له‌به‌ر خاتری دوا ڕۆژی نیشتیمان ونه‌وه‌کانمان، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ین له‌دوای ساڵی ۱۹۹۱ ته‌نها یه‌ک ده‌ستکه‌وتی سه‌رۆکی هه‌رمم پێ بڵێنن!!!به هه‌موو ته‌مه‌نی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی یه‌ک داهێنان له هه‌موو زانکۆکانی کووردووستانمان تۆمارنه‌کراوه!!پێم ناڵێن ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی ۵ملیۆن هاووڵاتی کاراو زانابێت چۆن خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌میشه خه‌وتتون؟به ڕۆژی ئاشکرا دکتۆره کان قاچاخچێتی به نه‌خۆشه‌وه ئه‌که‌ن!!به هه‌زاره‌ها دوکتۆرا، ماسته‌ر،پڕۆفیسۆرمان پێ ته‌خه‌ڕوج کرد یه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌مان پێبڵێ سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌نابتان سه‌ربه‌رزبووبێتن پێی له ووڵاتانی ده‌ره‌وه؟ئه‌گه‌ر سه‌رۆکایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی له جانابتان ژیرترو به به‌زه‌ییتر نه‌بوونایا بۆ کوردنشینانی هه‌رێمه‌که‌ی تۆ تا ئێستاش ئه‌بوو برا کوژی خه‌ڵاتی سه‌رۆک بوایه بۆ هه‌تیوان!دوورخستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له به‌شداری کردنی ده‌سه‌ڵات وبنیاتنانی ووڵاتێکی خاوه‌ن که‌لتوورو دین وبه بیانووی نه‌بوونی خه‌باتی شاخ یان باهۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نها پارتی نه‌بوون بوه هۆی ڕاوه‌دوونانی گه‌نجان بۆ ووڵاتان و هه‌زاره‌ها خاوه‌ن شه‌هاده‌و به‌توانات ناچارکرد یان سه‌رت بۆ شۆرکات و ده‌ست وده‌می بخاته خوێن و سه‌روه‌تی خه‌ڵکه‌وه یان ناچارت کردن بڕۆنه تورکیا ویۆنان وئیتاڵیا و ...تا به زیندوویی بێت یان مردوویی بگه‌نه ئه‌ورووپاو ببنه قاپ شۆر له به‌رده‌م غه‌ریبه‌یه‌کا به‌یانی تا ئێواره به پاره‌یه‌کی ئه‌مه‌نده‌که‌م که نازانم چۆن له ڕوت دێت خۆت هه‌ڵبژێریت بۆ بوون به سه‌رۆک؟تۆی هۆکاری ماندوویی ئه‌و خه‌ڵکه!!تۆی هۆکاری نه‌مانی هوونه‌رمه‌ندان و شاعیران و زانایانی ئایینی و نه‌بوونی پسپۆر له هه‌موو بواره‌کانی ژیان!!پێم ناڵێیت ئه‌م میڵه‌ته‌ت بۆ ڕێز له مامۆستا ناگرن؟خۆ ئه‌گه‌ر پسپۆربوونایه له بواری په‌روه‌رده‌و تۆش بریاری موچه‌یه‌کی وات بدایه بۆیان که په‌نا نه‌به‌ن بۆ خیانه‌تکردن هه‌رگیز نه‌وه‌کانمان به‌و ئاقاره‌یا نه‌ده‌چون.
له کۆتایدا سه‌رۆک بارزانی له‌به‌ر هه‌نێک هۆکار جه‌نابتان بڕیاربده‌ن که چی باشه‌بۆتان:
1-ته‌مه‌نت ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ت نادات له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌کی گه‌نج و خاوه‌ن خواستی نوێ کاربکه‌یت.
2-له جیهانا به‌هۆی زۆری مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیه‌وه له بواری ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و خوێن ڕشتنی نه‌وه‌کانی خۆت و ڕێک که‌وتنه ژێر به‌ژێره نه‌وتیه کان وه به‌هه‌ده‌ر دانی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمان.
3-که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌خسیه‌ته نیشتیمانیه‌ی که تا ساڵانی ۱۹۹۱ هه‌تبوو له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا.
4 -بوونی که‌سانێکی ناسراوو و به‌تواناتر و گونجاو بۆ بوونه سه‌رۆکی هه‌رێم.
5 -له هه‌ڵبژاردنه‌کانیشا گه‌ر ساخته کاریت بۆ نه‌کرێت ویستی خه‌ڵکی له‌سه‌ر بوونت به سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر زۆر که‌مه له ئێستایا.
6 -سه‌رکه‌وتوو نه‌بونت له سه‌رۆکایه‌تی کردنی پارته‌که‌ت که شه‌هیدان چاوه‌ڕێن ڕۆژێک بێت تۆڵه‌ی خۆیانت لێ بکه‌نه‌وه ، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان تێگه‌یشتن که سه‌رۆکێکی گونجاویان هه‌ڵنه‌بژاردوه بۆیه لێیان شه‌هیدکراوه.
7 -به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه نه‌ت توانیوه تا ئێستا دراوسێکان بکه‌یته دۆست و هه‌ڵچونو داچونی بریاره‌کانت بوه‌ته هۆی نه‌بوونی متمانه‌یان به سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ت.
8 -نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی له کاره‌کانتدا گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ناجێگیری له‌م هه‌رێمه‌یا په‌روه‌رده کردوه، بوه‌ته هۆی دڵه‌ڕاوکێ و ناجێگیری ئابووری هه‌رێمه‌که و ته‌نانه‌ت زانکۆکانت هه‌میشه ئه‌مڕۆ به‌فرسه‌ت ئه‌زانن که به ووته‌ی زۆربه‌ی دکتۆره‌کانی زانکۆ (هه‌تا زووه ماسته‌رو دکتۆراکه ته‌واو بکه چونکه ئه‌م هه‌رێمه ۳ گورگ ده‌وره‌ی داوه هه‌رگیز نایه‌ڵن ببێته ووڵات و ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له ناوچه‌که نه‌ما کوردوستانیش تۆ خۆش).
هیوادارم خۆتان ئێستا به کاتێکی گونجاو بزانن بۆ خۆ هه‌ڵنه بژاردنه‌وه‌تان وه‌ک له سبه‌ی.پیاو چاکان ووتویانه :(به‌قاچی خۆت وه‌ره بۆ مزگه‌وت جار جار تا به ناچاری نه‌یانهێناویت له دوای مردن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست