کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

دلێر جه‌لال باداوه‌: جەلال تاله‌بانی هۆکاری بنەڕەتیە لە بەهێزبوون و مانەوەی دیکتاتۆر مەسعود عابدین

لە هەموو شوێن و کاتێکدا، دواکەوتوویی و نا ڕۆشنبیری کۆمەڵگا بۆ دیکتاتۆرەکان، هەمیشە، زەمینەی دروستبونیان و بنەماو پێگەی دەستەڵات و فەلسەفەو فکرو بیررکردنەوەیان بوە. جا بەر هەر دەنگ و ڕەنگ و زمانێک و لەهەر نەتەوەیەکدا بوبێت، لە کۆتایشدا کوتەک و شەقی جەماوەریش، یەک چارەنووسی هاوبەشیان بووە لە ڕوخان و تێچون...

دلێر جه‌لال باداوه‌: مەسعود بارزانی عوزرت لە قەباحەتەکەت گەورەترە!!

جارێکیان، خەلیفە هاڕونە ڕەشید لە بەهلول دەپرسیت، بەهلول مانای چیە عوزر لە قەباحەت گەورەتر؟ یان چۆن دەکرێت عوزر لە قەباحەت گەورەتر بێت؟ بەهلولویش ئاقڵ و زانایەو تێدەگات، لە وەڵمدا دەڵێت: گەورەم سەبرێکم لێبگرەو کاتێکم بدەرێ بۆ وەڵامەکەت. بەهلول خۆی دەگرێت و لە هەلێک دەگەڕێت، تا ڕۆژێک وای بۆ ڕێک دەکەوێت،...

دلێر جه‌لال باداوه‌: سلێمانی دیکتاتۆرەکەی کۆنگرەی 13ی دەمشکێن کرد!

سەرکردە دیکتاتۆرەکان هەردەم لە سەرەتای دوا قۆناغی لە ناو چوون و نەمانیان، وە ئەو کاتەی کە بە تەواوەتیش گەیشتونەتە ئەو باوەڕەی، کە مانەوەی دەستەڵاتەکەیان و بەردەوامبوونیان، بۆتە کارێکی بێ ئەنجام و مەحاڵ.هەرچی تواناو هێزی زەبرو زەنگ و تۆقاندن و پارەو دەستەڵاتیان هەبووە، بێ سڵکردنەوە بە کاریانهێناوە بە...

دلێر جه‌لال باداوه‌: بە فیکەیەکی ئەنقەرە نێچرڤان بارزانی دژ بە مام جەلال بە دەنگ هات

دەستتێکەڵاوکردن و وابەستەیی بە داگیرکەرانی کوردستان و شەڕی ناوخۆو کورد کوژی، هەمیشە یەکێک بووە لە ستراتیژیە بنەماییەکانی سەرچاوەی هێزو پێگەی سەرەکی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و پارتی. دانەرو داڕێژەری ئەم ستراتیژیەش مەلا مستەفا بارزانی بوو، بۆ پاراستن و بە دەستهێنانی بەردەوامی بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی...

دلێر جه‌لال باداوه‌: گٶڕان نە کفری کردو نە پەڕی قورئانیشی سووتاند!

من گۆڕان نیم،بەڵام لەگەڵ ڕەوت و بزوتنەوەی جەماوەری گۆڕانخوازانم، بە هەر هەموو شێوەو شێوازیەکانیانەوە، وە ئەوەی لێرەشدا دەیڵێم وەکو هاووڵاتیەک زادەی فکرو بیرکردنەوەو ڕای خۆمە و ئازادانە دەریدەبڕم. چەند ڕۆژێکە لەسەر دەنگدانی فراکسیۆنی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنەوەی بەڕێز مام جەلال هەرایەکی زۆری لێکەوتۆتەوە، کە...

دلێر جه‌لال باداوه‌: مەلا مستەفا بارزانی دەڵێت (قوتابیان سەرە نێزەی شۆڕشن)!!

گوایە مەلا مستافا بارزانی ئەمەی ووتوە (قوتابیان سەرەنێزەی شۆڕشن). ئەم وتەیە هەم لە ڕەهەندو ناوەرۆک و ماناوە، هەم لە ڕووی زانستی و سیاسی و ڕۆشنبیریەوە، وتەیەکی پڕ بەهایەو زۆر گەورەیە، بەقەد بەهاو گەورەیی قوتابیان. ئەم وتەیە دەکرێت سەردێری دەیان پەڕتووک بێت. وتەیەکە وەکو خۆی پێناسەی ئەم توێژە پێشەنگەو...

دلێر جه‌لال باداوه‌: کێ تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانی کرد ئەنسارول ئیسلام یان ئەفرادهای بارزانی؟!

ئەگەر مەسعود بارزانی تۆزقاڵێک جورئەت و بوێری ئەدەبی هەبێت، ئەوا دەبێت دەستبەجێ ئیستیقالە بدات و دەست لەم پۆستەی سەرۆکایەتیش هەڵگرێت و کارێکی تر بۆ خۆی پەیدا بکات کە ئەقڵی پێی بشێ، چونکە پۆستی سەرۆکایەتی پێش هەموو شتێک لێهاتوویی و زیرەکی و ئەقڵیەتێکی پێشکەوتنخوازی دەوێت، ئەقڵێکی نیشتمان پەروەرانەی...

دلێر جه‌لال باداوه‌: بنەماڵەی بارزانی بە دیکتاتۆریەت و خوێن ڕشتن دەیەوێت لە تەنگژەکانی خۆی دەرباز کات!!

گەرمەپێوی هیستریای بنەماڵەی بارزانی،گەیشتۆتە دوا قۆناخەکانی تەقینەوەیەکی کارەسات سازو مەرگ ئامێزی تراژیدیا لە کوردستان. تیرۆرکردنی شەهید سەردەشتی ڕۆژنامەنووس و خوێندکار،ئەو سەرەتاو دەسپێکە بوو کە بنەماڵەی بارزانی لە ڕەگ و ڕیشەوە هەروەک دارێکی کرم لە ڕەگ و ڕیشە دراو هەژاندو ڕاتەکاند.بنەماڵەی 31ی ئاب،...

دلێر جه‌لال باداوه‌: کام ئۆپۆزسیۆن بین هەڵپەرست ودەستەمۆی دەسەڵات یان بگۆڕی دەسەڵات؟!

تایبەتمەندی و خاسیەتی بنەمایی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن لە هەموو کاتێک و شوێنێکدا ڕوو بە ڕووبونەوەی هێزی سیاسی باڵادەست و دەسەڵاتدارە، تا گۆڕینی و گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسی.هیچ حزب و گروپێک یان بزوتنەوەیەک و کەسانێک، مەحاڵە بتوانن ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقیە بن و بچنە خانەی ئۆپۆزسێۆنێکی سروشتی و ڕۆشبیرو پێگەیشتوو ئامادە،...

دلێر جه‌لال باداوه‌: ده‌ڵاڵه‌کانی پێنووس نه‌وشیروان وگۆڕان به‌ ئێوه‌وسه‌رۆکه‌کانتان بچووک ناکرێنه‌وه!!

برسییه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌و نا ئازاد بوونی مرۆڤه‌کان، گه‌ر به‌ده‌ستی داگیرکارانه‌وه‌ بێت یان به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیان بێت، به‌ هه‌ر هه‌موو زمانێک و مێشک و گه‌ده‌و جه‌سته‌یه‌ک، یه‌ک ماناو هه‌ست و ئێش و ئازارو مه‌نیه‌تی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤه‌کان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ ئێش و ئازارو زام و برینه‌ ده‌رونیه‌کان...

دلێر جه‌لال باداوه‌: مه‌سعود چاک بوو واتنه‌کرد گه‌ر واتبکردایه‌ ئێمه‌ی کورد چیمان ده‌کرد؟!

یه‌کێک له‌ ووته‌ به‌نرخ و به‌ پێزه‌کانی لینین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێت (ئه‌قڵی گه‌وره‌، گه‌وره‌ بیرده‌کاته‌وه‌، ئه‌قڵی بچووکیش، بچووک بیرده‌کاته‌وه‌) هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ووته‌یه‌ش ده‌توانین بڵێین پیاوه‌ مه‌زنه‌کان و سه‌رکرده‌ لێهاتوو مه‌زنه‌کانیش هه‌رده‌م مه‌زنانه‌ بیر ده‌که‌نه‌وه‌و کاری مه‌زنیش له‌...

دلێر جه‌لال باداوه‌: مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌ چ سیفه‌تێک له‌ په‌ڕله‌مانی کوردستانە؟!

نا ڕۆشنبیری سه‌رچاوه‌و چاوگی نه‌زانین و ترسه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا، له‌ بێده‌نگ بوون و پرسیارنه‌ کردن و به‌رانگارنه‌ بوونه‌وه‌و پاشانیش، نە گۆڕینی بارو دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی کۆمه‌ڵگا، له‌ ڕه‌وشێکی چه‌قیوو به‌رده‌وام بۆ دواوه‌ چوون، بۆ ڕه‌وشێکی نوێ و مۆدێرانه‌ له‌ گۆڕان و به‌رده‌وامییه‌تی...

دلێر جه‌لال باداوه‌: وەڵامێک بە (نەقیزە) بۆ هەندرێن علی سیخوڕی پاراستن و خۆفرۆش بە بنەماڵەی بارزانی

لە ڕۆژی 8/6/2010 دا لە سایتێکی پاراستن کە سەر بە بنەماڵەی بارزانی و پاراستنە، کەسێک بە ناوێکی خوازراو (هەنرێن علی) نووسینێکی هەڵپێجراوی دژ بە من بڵاوکردۆتەوە، لە ڕاستیدا ناوەرۆکی بابەتەکەی ئەم سیخوڕە ڕەخنەگرتن نیە لە هەڵسەنگاندن یان ڕەخنە لە نووسینەکانم، جگە لە هەوڵێکی جاسوسیانەی پاراستن، شتێکی تر نیە،...

دلێر جه‌لال باداوه‌: مه‌سعود بارزانی، کۆیله‌ی داگیرکارانی کوردستان..!

لای هه‌ر هه‌موومان ڕوونه‌ که‌ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، بوو به‌ سەرەتاو دەستپێکی ووشیار بوونه‌وه‌و یه‌کڕیزی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و یه‌که‌مین هه‌نگاوی هه‌ڵسانه‌وه‌ له‌ شۆڕش و خه‌باتێکی مۆدرێن و سه‌رده‌میانه‌. که‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مین جاره‌ ئاوەها خه‌ڵکانی کوردستان ده‌ستیان...

دلێر جه‌لال باداوه‌: بنەماڵەی بارزانی و پارتی لە شەش ڕۆژدا ڕەگ و ڕیشەیان هەژێندراو لەق بوو

تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، تروسکەی کڵپەی ئەو گڕە گەورە یە بوو، بەربووە جەستەی پڕۆسەی سیاسی و دەسەڵات لە کوردستان. سەر لە بەری پڕۆسەی سیاسی و بە تێکڕای حزبەکانی کوردستانی خستە ژێر سەرەتای پرسیار گەلێکی گەورەو لەبن نەهاتوو، لە بەرەو پێشەوە چوونی کۆمەڵگای کوردی و ڕۆشبیری و هوشیاریە سیاسیەکەی،کە...