کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانی دیوەکەی تری ئەقڵیەت و بەرژەوەندی بنەماڵەی بارزانیە!.

Monday, 09/05/2011, 12:00


گەر تیرۆرو تۆقاندن و توندو تیژی، چارەسەر بوایە بۆ دامرکاندنەوەو لە ناو بردنی شۆڕش و ڕاپەڕین و خۆپێشاندانەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ستەمدیدەو زوڵم لێکراو، ئەوا هەرچی حزب و دەستەڵات و سەرکردەی دیکتاتۆر بووە لە مێژوو، هیچ کامێکیان لە ناو نەدەچوون و لە حوکمڕانیشیاندا بەردەوام دەبوون. دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان، ئەگەرهەندێک جار توانیبیان بە لەشکرکێشی و زەبروزەنگی وەحیشیگەرانەو ڕەشبگیری و زیندانیکردنی خەڵک، بڵاوە بەخەڵکی ڕاپەریوو خۆپێشاندەران بکەن. ئەوا دیکتاتۆرەکان جگە لە بەدەستهێنانی ماوەیەکی کورت، بۆ تەمەنی بەسەر چووی دەستەڵاتەکەیان بەو لاوە شتێکی تریان بە دەستنەهێناوە. مێژوو شایەدە، بەوەی ئێستاش لە ڕوخان و تێچوونی سەکردە و دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکانی ووڵاتانی دەورو بەری سنووری کوردستان دەگوزەرێ. تیرۆرو تۆقاندن و هەڕەشەو گەفی سەرکردەو دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان، وەک وەلامێکی داواکاریەکانی جەماوەر، بۆ ئازادی و دیموکراسی و چاکسازی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، هەردەم هەوڵی نەزۆک و بێ ئەنجام بووە. وە هیچ کاتێکیش دیکتاتۆرەکان لە بەکارهێنانی زەبروزەنگ نەیانتوانیوە هۆکارەکانی لەناو چوونی خۆیان و دەستەڵاتەکەیان لەناو بەرن و لە چنگی کۆمەڵانی خەلکی توڕەی دژ بە خۆیان ڕزگاری بکەن. بە پێچەوانەوە گرتنەبەری تیرۆرو لەشکرکێشی، بۆ بڵاوەپێکردن و دامرکانەوەی جەماوەری ڕاپەڕیو، هەردەم کاردانەوەی گەورەتری جەماوەری دژ بە دیکتاتۆرەکان لێکەوتۆتەوە، زیاتریش جەماوەری توڕەو بێزارتر کردوە، وە تەقینەوەی خۆپێشاندان و ڕاپەرینی گەورەتری بە دوادا هاتووە. ئەو بڕیارەی جەلال تاڵەبانیش، کە بە فیتی بنەماڵەی بارزانی بوو، لە لەشکرکێشی بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندەرانی سەرای ئازادی و بەکار هێنانی تیرۆرو توندو تیژی و ڕفاندنی خەڵک و زینندانیکردنیان، هەڵقوڵاوی هەمان خەرواری فکرو ئەقڵیەتی دیکتاتۆریەتە، وە لە هەمان بازنەی بەتاڵ و نەزۆزیکیشدا دەخولێتەوە. حەماقەتێکی زۆر گەورەو حیساب بۆ نەکراوە، وە ئاکامەکەشی زۆر ڕوون و ئاشکراو مەترسیدارە ، ئەگەر جەلال تاڵەبانی، پێیوابێت بەو لەشکرکێشییەی، دەتوانێت چارەسەری داوا ڕەواکانی کۆمەڵانی ڕاپەریوی خەڵکی کوردستان بکات. لەشکرکێشییەی جەلال تاڵەبانی، بۆ سەر سەرای ئازادی، دواجار دەریدەخات کە، ئەوەی بنەماڵەی بارزانی پێیان نەکرا لە سلێمانی بیکەن، ئەوا جەلال تاڵەبانی بۆیانی ئەنجامدا. مێژووی سیاسی و ململانێێ جەلال تاڵەبانی لە دژی بنەماڵەی بارزانیدا، مێژوویەکە، هەر هەمووی چەواشەکاری و درۆیەکی شاخداری گەورە بووە. ئەوە دەردەخات کە جەلال تاڵەبانی، بە درێژایی ئەو مێژووە کورد کوژییەی دژ بە بنەماڵەی بارزانی، هیچ کاتێک مەبەستی بوون بە ئەلتەرناتیڤی بنەماڵەی بارزانی نەبووە. ئەو سیاسەت و هەڵس وکەوتەی ئێستای جەلال تاڵەبانی، لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی تا دەگاتە(گەندەڵی ستراتیژی، بەناو ئیتیفاقی ستراتیژی) ئەو ڕاستیە دەردەخات کە لە وەتای هەیە، بەردەوام ژێر بە ژێری لە پەیوەندی سیاسی ستراتیژی دابووە لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی، بۆ کورد کوشتن و لە ناو بردنی کەسانی ڕۆشنبیرو پێشکەوتنخواز و، ڕێگە گرتن لە سەرهاڵدانی بزووتنەوەی پێشکەوتنخوازو چەپ و دیموکراتخوازو لیبڕاڵ. ئەو وابەستە بوون و ملکەچی و باناندنەوەی ئێستای جەلال تاڵەبانی لەسەر بنەماڵەی بارزانی، شتێکی نوێ نیە، گەر بە خوێندنەوەیەکی کەمێک بە دیقەتەوە مێژووی ئەو ململانێیەی جەلال تاڵەبانی و بنەماڵەی بارزانی بخوێنینەوە. جەلال تاڵەبانی خۆی دەڵێت: هێندە سوێی بۆتەوە بۆ بینینی مەلا مستەفا بارزانی، ئەو ڕۆژەی کە بۆ یەکەمین جاریش مەلا مستەفای بارزانی لە مۆسکۆ بینیوە، هێندە بە حەسرەت و تامەزرۆی مەلا مستەفا بووە، هەر کە دەرگای لێکردۆتەوە، دەستبەجێ لە بەر دەرگا لە خۆشیا لە باوەشی مەلا مستەفادا بوراوەتەوەو پاش ماوەیەک ئینجا بەخۆ هاتۆتەوە. ئەو خۆشەویستیەی بۆ مەلا مستەفا بارزانی لە بۆشایی و لە خۆڕا دروست نەبووە، گەر لە ڕووی سایکۆلۆژیەوەش لێکدانەوەی بۆ بکرێت، دەگەینە ئەو دەرەنجامە کە، خۆشەویستی و کۆیلایەتی و مل کەچ بوون و وابەستەیی، لە ئەقڵی ناوەکی(باتینی) جەلال تاڵەبانی بەرامبەر بە مەلا مستەفاو بنەماڵە دزو تاڵانچیەکەیان، وەکوو یەکەمین جاری دیدارەکەیەتی، لەگەڵ مەلا مستەفادا، کە بۆتە نەخشی سەر بەرد، تا ئێستاش هەر ماوەو بەهێزە. ئەو حاڵەتەی ناو باوەشی مەلا مستەفا بارزانی، کە جەلال تاڵەبانی پێی دەڵێت بورانەوە، ئەوە بورانەوە نەبووە، بەڵکو ئەمە(ڕێستارت) بوون بووە، بە هەناسەی پیس و بۆگەنی کورد کوژی مەلا مستەفا بارزانی. هەر لەو کاتیشەوە، جەلال تاڵەبانی بۆتە بەشە سیاسی و خیزانیە تەواوکەرە ستراتیژیەکەی بنەماڵەی بارزانی لە کورد کوشتن. دە وەرن خەڵکینە ئێوە بیڵێن: بە درێژایی مێژووی ململانێی کورد کوشتنی نێوان جەلالیەت و مەلاییەت، تا ئێستا بینیوتانە ئەوانە نەک، هەر کەسێکی خیزانی یەکتری، بەڵکو کەسێکی تۆزێک نزیک لە یەکتریشیان کوشتبێت؟!! ئەی بۆچی لە شەڕەکانی نێوانیان ئاوەها بەو شێوە ەحیشگەرانە چەکدارو لایەنگری یەکتریان کوشتوە؟! لەبەر ئەوەی کوڕی خەڵک بوون؟! جەلال تاڵەبانی وەرە دەتوانی پێمان بڵێیت: کە پەیوەندی ستراتیژی تۆ لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا، جگە لە ستراتیژیەتی کورد کوشتن و دزی و تاڵانی، بە قازانجی خۆتان بترازێت، چ سوودێکی تری بۆ ئەم میللەتە هەیە؟ باشە ئەگەر بەکردەوە تۆ بەشێکی ستراتیژی و خزمەتکاری بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی نیت، با بزانین بە درێژایی تەمەنت لە ململانێت لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا، لەچ ڕۆژێک، لە چ شوێنێک، لەچ کات و ساتێکدا جگە لە قازانج، کام زەرەرت لە سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی و بەرژەوەندیەکانیان داوە؟ دە پێمان بڵێ لە کوی و لە چ شوێنێکدا، تا ئەمڕۆکەو ئێستاش، سیاسەتی تۆ، لە خزمەتی سیاسەت و باڵادەستی بنەماڵەی بارزانیدا نەبووە و نیە؟؟! بابزانین لە کوێ کە بنەماڵەی بارزانی وەزعیان شڕو خراپ بووبێت، تۆ وەکوو فریشتە ڕزگارت نەکردوون؟! ئاخر جەلال تاڵەبانی ئەگەر ئەو کات، مەبەستت تەنها ستراتیژیەتی کورد کوشتن و باڵا دەستی بنەماڵەی بارزانی نەبووبیت، تۆیەک تازە هەڕەتی لاوێنیت بووە و کەسێکی سیاسی و ڕۆشبیرو تێگەیشتوو بوویت و، هەڵگری بیرو باوەڕو فکری چەپ و مارکسیەت بوویت، ئاخر مانای چیە، بۆ مەلا مستەفایەکی گەمژەو ئەقڵ خێڵەکی، کە تاوەکوو مردیش ئەقڵ و تێڕوانینی هیچ کاتێک لە بازنەی ئەو جووت جامانە سوورەی سەری تێپەری نەکرد، وەرە بزانین چۆن لە باوەشی ئەو سەرۆک خێڵە دواکەوتووەو کۆنەپەرستە بورایتەوە؟! باشە بەکوێی مەلا مستەفا بارزانی سەرسام (موعجیب) بوویت و هێناتانەوەو هەموو شتێکتان خستە ژێر دەستی؟! پاشان لە سەرچی لێی جیابویتەوە؟! جەلال تاڵەبانی مەلا مستەفا بارزانی دوای ئەوەی (٦٦)ی پێتکردو ئەو ژمارەی کردە مورادیفت هەتا هەتایە، بۆچی لە دوای سەرنەکەوتنت و فەشەلت لە پڕۆسەی شەست و شە شەکەت، چوویەوە ژێڕ ڕکێفی مەلا مستەفای سەرۆک خێڵی کۆنەپەرست و بەکرێگیراوی ئیمپریالیزم و تەسلیمی بوویت؟! ئەگەر بۆ خۆت وەکوو جەلال تاڵەبانی وەکوو کەسایەتیەکی سیاسی پێت کەمایەتی و شەرم نەبووە، دوای ئەم هەموو ناکۆکیە تەسلیم بە مەلا مستەفا بارزانی ببیت، باشە ڕیزت بۆ خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگەو ئەندام و کادیرانە هەبووایە، کە بە دەستی چەتەکانی مەلا مستەفا بارزانی بە کوشتنتدان. بە چ هەقێک بێ ڕیزیت بەو شەهیدانە و بە کەس و کاریان کردو بە مل کەچی چوویتەوە بەر دەرگای دیوەخانەکەی سەرۆک خێڵ؟؟! جەلال تاڵەبانی لەوەیان ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆو هەر هەموو مەکتەب سیاسیەکەی ئەوکات بە جورئەت تر بوو، هەرچەندە ئەویش بەشداری ئەو تاوان و هەڵە مێژووییە گەورەیە بووە لە هێنانەوەی مەلا مستەفا بارزانی و کردنی بە سەرۆکی پارتی، بەڵام ئیبراهیم ئەحمەد یادی بەخێر، لە دوای فەشەلی پڕۆسە جاشگێڕییەکەی شەست و شەش، لێپیچینەوەی لەگەڵ خۆی کردو خۆی سزادا. چوو لە لەندەن دانیشت و دوورکەوتەوە، سەرەڕای ئەمەش وازی لە سیاسەت هێنا بە یەکجارەکی. وە قبوڵیشی نەبوو بێتەوە کوردستانێک، بنەماڵەی بارزانی تیا حاکم بن، بۆیە هەر بە مردوییش،گەڕایەوە بۆ کوردستان. وە من پێموایە کە ئیبراهیم ئەحمەد، یاداشتی زۆر گرنگ و هەستیاری دوای خۆی جێهێشتوە، وە زۆر ڕاشکاوانەش تیایا سەرکۆنەی خۆی کردوەو، خۆی سزاداوە لەسەر ئەو تاوانە مێژووییە گەورەییەی لە بەشدار بوونی بۆ کردنی مەلا مستەفا بارزانی بە سەرۆکی پارتی و زۆر شتی تریش...تد. بەڵام ئێستا ئەم یاداشتانەی ئیبراهیم ئەحمەد لە ژێر دەستی تۆ دایەو دەستبەسەرت کردووەو ڕێگەی بڵاو کردنەوەیان نادەیت چونکە، لە بەرژەوندی پارەو سیاسەتی ئەمڕۆی تۆدا نیە، ئەم یاداشتانە بڵاو بکرێنەوە، لە بەر ئەوەی زۆر نەهێنی تیایە بەتەواوی مەلەفە سیاسیەکەت ڕونتر ئاشکرا دەکات!! جەلال تاڵەبانی خۆزیا ئەو ئازایی و جورئەتەی ئیبراهیم ئەحمەد لە دژی مەلا مستەفا بارزانی و بنەماڵەکەی، تۆزێکیشی بەر تۆ دەکەوت، کە بێ گومان ئێستا وا زەلیل نەدەبوویت لە بەرامبەر بنەماڵەی بارزانیدا. دوای ئەم هەموو خەڵکەی بەدەستی بنەماڵەی بارزانی بە کوشتنتدان، کەچی هەروەک بەرزەکی بانان دێیت و سەریان بۆشۆڕ دەکەیت؟ بەچ هەقێک؟ گەر تۆ ڕیز لە خۆت وقوربانی و خەباتی خۆت ناگریت، ئەوە ئێمە ئەوانەی ماڵمان کاول بووەو باوک وبراو کەس و کارمان لە گەڵ جەنابت دابوون و بەدەستی بنەماڵەی بارزانی بە کوشتنتدان، هەرگیز خۆش نابین، دڵنیابە دەبێ لەسەر ئەو هەموو خۆێنە، تۆو بنەماڵەی بارزانی باوانت، دەبێت دادگایی بکرێن و تۆڵەی ئەو خوێن ڕشتن و کورد کوژیەتان لێبکرێتەوە. جەلال تاڵەبانی بەچ هەقێک دوای ئەم هەموو ئازارو مەینەتی و خوێن ڕشتنە، ئاوا هەرزانفرۆشی دەکەیت بە بنەماڵەی بارزانی؟ بۆچی جەلال تاڵەبانی تۆ وادەزانیت ئەوەی لە ئێمەتان ڕشتووە ئاو بووە یان خوێن؟ ئەو هەموو خوێنەت لە کورد کوژی نێوانی خۆت و بنەماڵەی بارزانیدا ڕشت، تەنها بۆ ئەوەت بوو ببیتە بەشە شەریکیان لە دزی و تاڵانی ئەم میللەتە؟ شەشت و شەشت لە بیر کرد، ئەو سووکایەتیەی کە ئەو کات مەلا مستەفا بارزانی دەم شڕو زمان پیش بە تۆو ئیبراهیم ئەحمەدی کرد، تەنانەت تۆمەتی هاوڕەگەڕەگەزیشی خستە پاڵتان؟!! ئاخر جەلال تاڵەبانی بە چ چاوو ڕوێکەوە ئێستا بوویتە ئەو بەندەیە موخلیس و مل کەچەی بنەماڵەی بارزانی؟ ئەگەر هەر لە سەرەتاوە بە ستراتیژی لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی هەمیشە مردوو گرێتنەدابێت؟ لە خۆڕاو بۆشاییەوە نەهاتووە، کە مەسعود بارزانی گەمژە باوکی خۆی ئاسا، ئەویش ئەقڵی لە بازنەی جووت جامانە سوورەکەی سەری تێپەڕ ناکات، کە لە ڕێگەی کەمال بەربووکی خڵتەی کۆمەڵگا، نەوەک کەمال کەرکوکی، دێت بە ئاشکرا لە ناو پەڕلەمانی کوردستان، شەست و شە شەکەت دەکولێنێتەوە، کەچی ڕێویە کوڕەکانی یەکیەتی نیشتمانی، (شێرە کوڕەکانی یەکیەتی نیشتمانی) سابیقەن. بە زەردەخەنە دەم پاندەکەنەوەو سەریان شۆڕدەکەن بۆ کەمال بەربووکی! کوانێ پیاوەتی و غیرەتەکەتان؟ ئەوەتا بنەماڵەی بارزانی شەرەفتان سوک و چروک و ڕیسوا دەکەن و دەیبەن، بۆچی ناوێرنن لەل، بکەن؟ باشە ئەوە گەر کەسێکی تر بوایە لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێتانی ووتبا (٦٦) چیتان دەکرد، ئەندامەتیتان لێ سڕنەدەکرد؟ جەلال تاڵەبانی دڵنیابە لەو هەموو پێشمەرگەو کادێرو ئەندام و لایەنگرانەی خۆت، کە بەدەستی بنەماڵەی بارزانی بەکوشتنتداوون، گەر ئێستا هەر یەکێکیان زیندوو بێتەوە، ئەزانیت، ئەم جارەیان، یەکەم فیشەکی ئەنێت بە نێوچاوانی تۆ، لە بەر ئەوەی ئەوان سەر شۆڕی و تەنازولیان لا قبوڵ نەبوو بۆ بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی؟ بەڵام وادیارە هەرچی هەبووە بەوەی ئێستاشەوە هەمووی دەخەیتە ژیر پێڵاوەکانی بنەماڵەی سووکی بارزانی، لە پێناوی بەرژەوەندی کەسایەتی و تایبەتی خۆت. دەنا چ شتێکی لەوە گەورەترو زیاترت هەیە، لەم سەر شۆڕکردنەت بۆ بنەماڵەی بارزانی؟ ئەگەر بڵێیت لەبەر بەرژەوەندی گشتی میللەتە، دڵنیابە کەس بەم درۆیەشت باوەڕناکات. ئەندامان و کادێران و دۆست و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتمانی، تازووە و لە دەستتان نەچووە کەوڵی خۆتان لە دەستی جەلال تاڵەبانی و مافیاکانی سەرکردایەتی ڕزگار بکەن، چونکە ئەوانە هیچ بەر بەستێکیان نیە، کە هەر هەمووتان نەکەنە سووتەمەنی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی و باڵادەستیان. ئەوەتا جەلال تاڵەبانی بە ئاشکرا مەکتەب سیاسیەکانی خۆی بە ناز ناوی بارزانی بانگ دەکات، ئەمە هەروەک پڕۆڤەش بۆ خۆ ڕاهێنان و چوونەوە ژیر ڕکێفی بنەماڵەی بارزانی: بۆ نموونە عیماد بارزانی، عمر بارزانی، بەختیار بارزانی ئەمەیان مەلاکەی لێکردۆتەوە لە بەر مەلا مستەفا، هەروەها ئازاد بارزانی کە ئەمەشیان سابیقەو باگڕاوندەکەی باوکی و خۆشی لەسەر ئاخوڕی بنەماڵەی بارزانی گەورەو پەروەردە کراون...تد. جەلال تاڵەبانی ئەگەر تۆ نەبیت، بنەماڵەی بارزانی هێندە پیاوو ئازاو بە جورئەت نین، بتوانن مناڵی خەڵک لە ناو شەقامەکاندا تیرۆرو شەهید بکەن، کەسیش نەبێت پێیان بڵێت لە پشتی چاوتان برۆیە؟ ئەوانەی لە سلێمانی شەهیدکران، جەلال تاڵەبانی ئەوە دەستی تۆشی تیایە. ئەمەیە چاکەو پیاوەتی دانەوەت بۆ سلێمانی؟ هەرلە دەستپێکی ژیانی سیاسیت، شاری سلێمانی هەردەم پێگەو پایەی سیاسیت بوون و متمانەیان پێتداوە، تەنانەت گەر ئێستاش سلێمانی ڕووت لێوەربگێڕێت، تۆ دۆڕاویت و دەىێت لە کوردستان باربکەیت. ئا بەم سووکایەتی پێکردنە پاداشتی شاری سلێمانی و خەلکەکەی دەدەیتەوە؟! بە لەشکرکێشی، سەریان پێ شۆڕدەکەیت بۆ بنەماڵەی بارزانی، وەکوو پاداشتێک بۆیان؟؟ جەلال تاڵەبانی تۆ خۆت کردە نیشانەی نەفرەتی خەڵکی کوردستان لە مێژوو، وە لە جیاتی ئەوەی دوا ساتەکانی تەمەنت بەکارو کرداری باش کۆتایی پێبهێنیت، لێمان بوویت بە پیری ئاخر شەڕ. جەلال بارزانی هەی نان و نمەک و متمانەی سلێمانی...... قسەی زۆرمان ماوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە