بنەماڵەی بارزانی و پارتی لە شەش ڕۆژدا ڕەگ و ڕیشەیان هەژێندراو لەق بوو
Saturday, 29/05/2010, 12:00
تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، تروسکەی کڵپەی ئەو گڕە گەورە یە بوو، بەربووە جەستەی پڕۆسەی سیاسی و دەسەڵات لە کوردستان. سەر لە بەری پڕۆسەی سیاسی و بە تێکڕای حزبەکانی کوردستانی خستە ژێر سەرەتای پرسیار گەلێکی گەورەو لەبن نەهاتوو، لە بەرەو پێشەوە چوونی کۆمەڵگای کوردی و ڕۆشبیری و هوشیاریە سیاسیەکەی،کە بە هیچ شێوەیەک گەڕانەوە دواوەی بۆ نیە، وە هیچ کەس و حزب و لایەنێکیش ناتوانێت ئەم تەوژمەی ڕەوتی بەرەو پێشەوە چوون و گۆڕان و چاکسازیەکانی لەسەر ئارەزوو بەرەژەوەندیە بنەماڵەیی و حزبیە تایبەتیەکانی خۆیاندا بوەستێنن و ڕێگری لێبکەن. ڕۆژنامەنووس شەهید سەردەشت عوسمان بەو ڕۆشنبیری و هوشیاریە سیاسیەی خۆی چاک لەمە گەیشتبوو کە گیان به‌خشین و قوربانیدانی خەڵکانی ئازادیخواز لە پێناوی پرێنسیبە مرۆیەکان و گۆڕان و ژیانێکی ئاسودە بۆ کۆمەڵگاکەی خۆیان، دەبێتە هەوێنی چ گۆڕانێک؟ لە ڕەوشی وەئاگاهاتنی کۆمەڵگا ووشیارییە سیاسیەکەی بە گشت چین و توێژەکانیەوە. دەبێتە ئەو هەنگاوە پێویست و بابەتیانەو مێژوویە، کە دەمانێکی زۆرە کۆمەڵگای کوردی بۆ تێکشاندنی بەستەڵۆکی وەهمی بارزانیەت و تووڕدانەوەی ئەقڵیەتە پاشڤەڕۆکەیان پێویستی پێ بوو. بەڵێ شەهید سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووس سەربەرزانە، بە بزەو خەندەی سەرلێوەکانی زەنگی ووشیار کردنەوەی کۆمەڵگاو خەڵکانی ئازادیخوازی، بۆ یەکڕیزی ویەک بەرەیی دژ بە ستەم و دواکەوتنی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێدا.ئەو زەنگەی ڕۆژنامە نووس شەهید سەردەشت، نەوەک هەر لەناوەی کوردستان دەنگی هەبوو، بەڵکو لەدەرەوەی کوردستان و لەسەر ئاستی جیهانیش دەنگی دایەوەو کەوتە بەر گوێچکەی خەڵکانی ئازادیخواز‌و پێی هاتنە دەنگ. لەوەی کە دیموکراسی و ئازادی ڕادربڕین ئەو تام و چیژە شیرنەیە،کە ناوەرۆک و کاکڵی ژیانە.قوربانیەکانی ئازادیش دەبن بە نەمرێکی ئەبەدی لە دڵ و دەرونی میلەتی خۆیان، دەبن بە چەتری سەر سەری کۆمەڵگای خۆیان، دەبن بە مۆمێکی داگیرساوی دەستی کۆمەڵگا، تا هەتا هەتایە، تا کۆمەڵگا ژیان بکات ناکوژێنەوە، وەتا کۆمەڵگا مابێت ڕوناکی و تیشک بۆ ڕۆشنکرنەوەی ڕێگای بەرەو پێشەوە چوون دەبەخشنەوە.شەهید سەردەشت عوسمان هەنگاوی یەکەمە لە بەردەوامیەکی بێ کۆتایی بۆ نوێکردنەوەو بنیات نانەوەی ووشیاری سیاسی و ڕۆشنبیری کۆمەڵگاو، دامەزراندنەوەی سەر لە نوێی سیستەمی سیاسی و دەسەڵات لە بەڕێوە بردن بە شێوەیەکی هاوچەرخانە، بۆ ئەوەی دەربڕو وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی ژیانی کۆمەڵگای کوردی بێت. بەڵام کارەساتەکە لێرەدایە کەبنەماڵەی بارزانی ئه‌قڵ خێڵه‌کی، خۆ سەپێنەرو سەپێنراو بەسەر دەسەڵاتی سیاسی خەڵکانی کوردستان له‌مه تێناگەن. ئەقڵ و فکرو بیرکردنەوەیان بە دەیان ساڵی تر ناگاتە ئاستی تێگەیشتن لەم هاوکێشەیە. لە ڕووی بابەتی و مێژوویەوە دەمێکە کات بە سەر ئەقڵیەت و فکری بنەماڵەی بارزانی تێپەریوە و جێی هێشتوە و خۆرکەی هەڵێناوە. بنەماڵەی بارزانی چ وەکوو کەسایەتی چ وەکوو ئەقڵیەت و فکرو بیرکردنەوە هیچ تایبەتمەندی و خاسیەتێکی بابەتیانەیان تیا نەماوە بۆ بوون و باڵا دەست بوونیان لە پڕۆسەی سیاسی و دەسەڵاتی ئەمڕۆو ئێستای کۆمەڵگای کوریدا. مەسعود بارزانی، تا ئێستا نەیتوانیوە وە ناشزانێت جیاوازی بەڕێوە بردن لە نێوان سەرۆکایەتی بنەماڵەکەی و سەرۆکایەتی کوردستاندا چیە؟ وە بە هەمان بیرکردنەوەی خێڵەکیانە و ئامرازەکانی لە بەڕێوە بردنی بنەماڵەکەی دەیەوێت کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه بەڕیوە ببات.وه‌کو ئەوەی کوردستان و کۆمەڵگای کوردیش به‌شێک بێت له موڵک و میراتی جێماو لە باوکیەوە. مەسعود بارزانی کەسی نەگونجاوە لە شوێنی نەگونجاودا، پڕاو پڕ بەمانای ووشە مه‌سعود بارزانی سەلماندی کە نمونەی فاشلترین سەرۆکە لە پڕاکتیکردنی دەسەڵات و بەڕێوە بردن و ئیدارەکردنی کوردستان. زۆر جاران وا باسیان ده‌کرد که گوایه مه‌سعود بارزانی پێاوێکی زۆر له‌سه‌رخۆو ئاقڵانه‌یه له بیرکردنه‌وه‌دا وه‌هه‌رده‌م به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه‌و میانڕه‌وانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه سیاسیه‌کان ده‌کات..!!. به‌ڵام کاتێک که جه‌ماوه‌ری کوردستان له دژی تۆقاندن و تیرۆری ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان ڕژانه ناو شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه نا دیموکراسی و نامرۆڤانه‌یه، که‌س لە ئێمە نه‌یبینی که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت و وه‌کوو سه‌رۆکێکی ژیر‌و ئاقڵانه‌ی میانڕه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بێزاریی و توڕه‌یی خه‌ڵکانی کوردستاندا بکات. رێک به پێچه‌وانه‌وه له‌ش شه‌ش ڕۆژدا واژۆی له‌سه‌ر دوو هه‌ڕه‌شه نامهکرد، یه‌کیان لهڕژی13/5/2010 به‌ناوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دووه‌میشیان له19/5/2010 به ناوی خۆیه‌وه. ناوه‌رۆکی هه‌ردوو هه‌ڕه‌شه نامه‌که ئه‌وه‌یان ده‌رخست که مه‌سعود بارزانی ناکرێ و نابێت، وه زۆر نه‌شیاوه سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت که نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاقڵهو بیر ده‌کاته‌وه. ئەویش هه‌روه‌ک باوکی ئاسا سه‌لماندی به‌هه‌مان شێوه، ڕێبه‌ر نیه، ڕێ وون که‌ره. سه‌یرکه‌ن ئه‌مڕۆ له دونیادا چ سه‌رۆکێک هه‌یه وه‌کوو مه‌سعود بارزانی به چاوێکی نزم و بێ نرخانه بڕوانێته هاووڵاتیانی وڵاته‌که‌ی خۆی؟! وا باوه سه‌رۆکی ووڵات هه‌رده‌م بایه‌خ به هاوولاتیانی خۆی بدات و شوێن و پله‌و پایه‌یان به‌رز بکاته‌وه‌و ڕێگه به‌که‌سیش نه‌دات له به‌هاو پله‌ی هاووڵاتیانی که‌مبکاته‌وه... که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رۆکه خێڵه‌کیه‌ی کوردستان مه‌سعود بارزانی، به‌هاو پله و پایه لە هاووڵاتی خۆی به مردویش لێ که‌مده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت سه‌رده‌شت عوسمان ڕۆژنامه نووس نه‌بوو..!!! ئەمەیە سەرۆك؟ ئەمەیە ڕیزگرتن لە هاووڵاتی و هاوولاتی بوون؟ بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ سه‌رده‌شت عوسمان ڕۆژنامه نووس بوو. ئێوه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌وه‌تای هه‌ن، وه تا ئه‌و کاته‌ی کۆتاییشتان دێت که‌سێکی وه‌کوو سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامهنووستان تیا هه‌ڵناکه‌وێت، که‌سێک که وه‌كوو سه‌رده‌شت عوسمان مۆم ئاسا بسوتێت بۆ به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی. وه هیچ کاتێک ئێوه وه‌کوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌قه‌د سه‌رده‌شت عوسمان خۆشەویستی وا ڕاسته‌قینه‌و پایە بەرزیتان نه‌بووه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا. بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌مێکه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی مه‌لا مسته‌فا له به‌رده‌م شای ئێران‌دا ووتی(کاری ما ته‌مام شود) کاریان ته‌واو بووه. ئه‌وانه هه‌ر له‌و کاته‌وه تا ئێستا شتێکیان نیە بەناوی پڕۆژەی نەتەوەیی، جگه له بازرگانی کردن به خوێنی خه‌ڵکی کوردستان و تاڵان و دزینی سەروەت و سامانەکەی بە هاوکاری داگیرکەرانی کوردستان. بنەماڵەی بارزانی لەوەتای هاتوونەتە ناو پڕۆسەی سیاسی و ەسەڵاتیان کەوتۆتە ژێردەست هیچ کاتێک بەبێ یارمەتی و پاڵپشتی دگیرکەرانی کوردستان نەیانتوانیوە ئیدامە بە دەسەڵاتەکەیان بدەن و بمێننەوە. ئەو بنەماڵەیە هەردەم داکۆکی و متمانەو هێزی لەسەر داگیرکەرانی کوردستان بووە، نەوەک نەتەوەی کورد‌و جەماوەرە ڕزگاری و ئازادیخوازەکەی. هەر ئەو مەسعود بارزانیەی کە ئەمڕۆ سەرۆکە، هەر خۆی بوو دوێنی بوو دژی لێدانی سەدام و ڕوخانی وەستایەوە، لە پاداشتی 31ی ئابدا. بۆ ڕاستی ئەم قسانەش مێژووی سیاسی خودی بنەماڵەی بارزانی وکردەوەکانیان پەیوەندیەکانیان لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان شاهیدە لە سەریان. فەرمون بچوکترین نمونەش لە ئەمڕۆدا، پارەی گومرگەکان و فرۆستنی نەوت و بودجەی بەغدا هەر هەمووی دەدزن و کردویانەتە پڕۆژەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیای وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان، ئەو پارەی کە خۆێنی ئەم میللەتەیە ئەوەندەی بنەماڵەی بارزانی و نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان و تاکی نەتەوە داگیرکەرەکان سوودمەند دەبن لەم پارەیە، ئایا نەتەوەی کورد‌و تاکی کورد هێندە لێی بەهرەمەندەو سوودی لێوەردەگرێت؟! نەخیر جگە لە برسیەتی و تیرۆر هیچی تر بۆ ئێمە نیە. بەڵام ئێمەی سوپای بەرفراوانی سۆران و سەردەشتەکان، هەروەک سەردەشتی قارەمان ڕایسپاردین کە ئەو لە کوێ کۆتایی هات خاڵێکی بۆ دانێین و بچینە سەر دێرێکی نوێ و سەر لە نوێ دەست پێبکەینەوە. ئەوا بە لێشاو هاتین خاڵمان داناوە و سەرلە نوێ دەستمان پێکردەوە، نا بۆ بنەمالەی بارزانی دزو تیرۆەست نا بۆ مەسعود بارزانی، بەڵێ بۆ بۆدیموکراسی بەڵێ بۆ ئازادی نان و ئازادی ڕادەربڕین بەڵێ بۆ بەرەیەکی خەڵکانی نوێخوازو گۆڕانخواز‌و ئازادیخواز بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕەوشە سیاسیە شاز‌و ناسروشتیەی ئەمڕۆکەی کوردستان. کە ئەمە ئەرکێکە دەکەوێتە ئەستۆی تەواوی خەڵکانی ئازادیخواز،ئەم ئەرکەی گۆڕان دەکەوێتە ئەستۆی ئەو حزب ولایەنانەشی کە خۆیان بە چەپ و پێشکەوتنخواز دەزانن، بەتایبەتیش یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کە تا ئێرە بەسە، چیتر نابێت ببێتە دارشەق رەی ژێرباڵی بنەماڵەی بازرانی و پارتی و ڕایانبگرێت بەسەر قاچەوە بۆ زوڵم کردن و تیرۆری ئەم میللەتە. یەکیەتی نیشتمانی چاکترین و زێڕینترین هەلی بۆ هاتۆتە پێش کە ببێتەوە یەکیەتیەکی جاران بە شێوەیەکی مۆدێرانەتر بۆ سەرکردایەتیکردنی بزووتنەوەی سیاسی لە کوردستان. بۆقۆزتنەوەی ئەم هەلەش یەکیەتی نیشتمانی پێویستە، یەکەم هەڵوێستی ئەم دواییەی خۆی لەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان فراوانتر بکات، لە کۆنگرەدا بڕیاری یەکەمی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیە بەناو ستراتیژیەکە بێت. دووەم بڕیاڕ یەکیەتی لە حکومەت لەگەڵ پارتیدا بێتە دەروە بۆ ناو ڕیزی ئۆپۆزسیۆن، ئەوکات یا حکومەتێکی نوێ لە ئۆپۆزسیۆن پێک بهێنن،یا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختی پەڕلەمانی کوردستان بکەنەوە.سێیەم یەکیەتی نیشتمانی تا ئێستا هیچ تەنازولیک نەماوە بۆ بنەماڵەی بارزانی و پارتی نەیکات،بەڵام لەبەرامبەردا جگە لە لاوازبوون و کەمبونەوەو پێگەی جەماوەرو دەسەلاتەکەی شتێکی تری قازانج نەکردوە،بڕیار بدات لەمەودوا چیتر ملکەچی بنەماڵەی بارزانی و پارتی نەبێت و تەنازولیان بۆنەکات... خۆ ئەگەر بێت و یەکیەتی نیو هێندەی کەمتریش لەو تەنازولانەی کە بۆ بنەماڵەی بارزانی و پارتی دەیکات، بۆ خەڵکانی خۆی بەتایبەتیش لیستی گۆڕان بیکات ئەوا هیچ کێشەیەکی نامێنێت و سەربەرزانەش وەکو حزبێکی پێشڕەو دێتەوە پێش...یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە هەمووان زیاتر بەرپرسیارە لە گۆڕینی ئەم ڕەوشە سیاسیەی دەسەڵات و بێ ویژدانانە دەرهەق بەکۆمەڵگای کوردستان، وە هەر هەنگاو نانێکی یەکیەتی لەم بارەوە دەبیتە خاڵی حەسم ویەکلایی کردنەوە لە کۆتایی هێنان بە ئەقڵیەتی ژەنگاوی و خێڵەکیانەی بنەماڵەی بارزانی.... هیوادارین و چاوەڕوانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست