بەڕێوبەرى نوێى پۆلیسى سلێمانى و گەندەڵیەكانى بە بەڵگەوە

Friday, 21/08/2009, 12:00


ئه‌م نووسینه‌ سانسۆرکرا، داوا له‌و که‌سه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌و قسانه‌ی ڕیزکردووه‌، به‌ڵکو به‌ ئیمه‌یل په‌یوه‌ندیی به‌ خۆمه‌وه‌ بکات، تا منیش به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، بزانم ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ باسیان ده‌کات چین وا له‌ ناونیشانی نووسینه‌که‌دا نووسیوێتی، من هیچ به‌ڵگه‌یه‌کم به‌رچاو نه‌که‌وه‌ت، ته‌نها قسه‌ی ڕیزکراو نه‌بێت، که‌ که‌سێکی ده‌رون نه‌خۆش و سێکۆپات له‌ ماڵه‌وه‌ داده‌نیشێت و ده‌ری ده‌بڕێت. ئه‌و موکریانی ناوه‌، به‌و نووسینه‌ هیچی که‌م نییه‌ له‌ که‌سێک که‌ به‌ ده‌مانچه‌ یه‌کێکی دیکه‌ تیرۆر ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م به‌و چه‌ند دێره‌. ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسیوێتی له‌ سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری نوێی پۆلیس ته‌نها ئیره‌یی و ڕقێکی کوێرانه‌یه‌ و هیچی تر.
تکا له‌ کاک نه‌ژادیش ده‌که‌م که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بابه‌تی ئه‌م که‌سه‌ بڵاو نه‌کاته‌وه‌
لێره‌دا داوای لێبووردن له‌و که‌سانه‌ش ده‌که‌ین که‌ به‌ نووسینی ئه‌م موکریانی ناوه‌ ئازارییان پێگه‌یشتووه‌.

با کاک موکریانی به‌م ئیمه‌یله‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکات

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە