خۆزگه كۆمێنته‌كانتان ده‌خوێنده‌وه
Tuesday, 18/08/2020, 20:10
له‌مڕۆدا حیزبه‌كانی باشور ئه‌وه‌نده‌ی په‌نا بۆ ڕاگه‌یاندنی سێبه‌ر و فه‌یك ده‌به‌ن ئه‌وه‌نده دڵیان به ڕاگه‌یاندنه فه‌رمیه‌كانیان خۆش نیه، چونكه حیزبه‌كان كارێكیان كردووه خۆیان و ڕاگه‌یاندنه‌كه‌شیان له‌به‌ر چاوی میلله‌ت زیاد له پێویست ناشیرین بوون و بۆیه ده‌زانن كه ڕاگه‌یاندنه‌كانیشیان ڕاستگۆییان له ده‌ستداوه، بۆیه په‌نا بۆ ڕاگه‌یاندنی سێبه‌ر ده‌به‌ن.
جا خۆشبه‌ختانه هه‌مو ڕاگه‌یاندنه سێبه‌ره‌كان و به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه لای خه‌ڵكی ناسراون، نه‌ك ده‌زانرێت سه‌ربه‌چ حیزبێكن، ته‌نانه‌ت ده‌زانرێت له‌ناو حزبه‌كه‌شدا كار بۆ چ باڵێك ده‌كه‌ن و به ئاراسته‌ی كێ كه‌وتونه‌ته گه‌ڕ!
له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌واڵێكی سایتێكی سێبه‌ر له‌سه‌ر دوو په‌رله‌مانتار سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌و سایته ویستبوی خه‌ڵكی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دژ به‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌یه بجوڵێنێت، منیش وه‌ك هه‌مووجارێك كه هه‌واڵێكی سه‌رنج ڕاكێش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌بینم بۆ زانینی ڕای خه‌ڵكی ده‌ڕۆم كۆمێنتی خوێنه‌ره‌كانی هه‌واڵه‌كه ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌و كۆمێنتانه‌ی بۆ ئه‌و هه‌واڵه نوسرابون تا ئه‌وانده‌ی من ئاگام لێی بوو كه زیاد له سه‌د كۆمێنتم خوێنده‌وه، له‌و هه‌موو كۆمێنته ته‌نیا دوو كۆمێنت ڕایان له‌گه‌ڵ ڕای سایته‌كه‌دا بوو، ئه‌وی تری هه‌رهه‌مووی دژی سایته‌كه و ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزبه‌ش كه ئه‌و سایته كاری بۆ ده‌كات و ده‌ستخۆشی بوو له‌و دوو كه‌سه.
بۆیه له‌خومم پرسی ئاخۆ ئاماده‌كاری ئه‌و هه‌واڵه و به‌رپرسی سایته‌كه كۆمێنته‌كانی خه‌ڵكی ده‌خوێننه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ده‌یخوێننه‌وه ئه‌ی بۆچی هه‌واڵه‌كه ناسڕنه‌وه، تا ئه‌وه‌نده سوكایه‌تی به سایت و حیزبه‌كه‌یان و سه‌ركرده‌كانیشیان نه‌كرێت؟!
بۆیه ده‌ڵێم خۆزگه كۆمێنته‌كانتان ده‌خوێنده‌وه، ئه‌و كاته ڕاستگۆیی خۆتان و ڕای خه‌ڵكیشتان بۆ ده‌رده‌كه‌وت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست