حكومه‌تی هه‌رێم و داهاتی گومرگ
Sunday, 16/08/2020, 1:51
تا جه‌نگی ناوخۆ هه‌ڵنه‌گیرسا له نێوان پارتی و یه‌كێتی له ساڵی ١٩٩٤ خه‌ڵكی نه‌یانده‌زانی حكومه‌تی هه‌رێم چ داهاتێكی زه‌به‌لاحی له گومرگی ئیبرایم خه‌لیل ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌رئه‌وكاتیش هه‌ردوو لایه‌نى له‌گه‌ڵ جه‌نگى ده‌سته‌ویه‌خه‌ى شار به شار له‌گه‌ڵ یه‌كتر جه‌نگی ڕاگه‌یاندنیش تیشكیان ده‌خسته سه‌ر داهات و گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردان و قۆرغكاری له مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل و یه‌كتریان پێ تاوانبار ده‌كرد، له‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی كه حكومه‌ت و هه‌ردوو حیزب له هه‌موو گومرگه‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌وت، به‌ڵام حاڵ و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش له‌ڕوی ئابوریه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپیدابوو.
ئێسته‌ش دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه به‌سه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتدا هاتووه، كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌وكاته‌ی كه بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوریكردووه، وه‌ك وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت هه‌ڵكشان و داكشانی نه‌وت كاریگه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر بوژانه‌وه و وه‌به‌رهێنان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی هه‌بووه، ئێسته كه له مانگی ٨/٢٠٢٠ داین حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا دوو موچه‌ی دابه‌شكردووه، حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو ناوه‌نده فه‌رمیه‌كانیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌ڕوی ئابوریه‌وه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه و به چه‌ند مانگێكیش ناتوانێت موچه به ده‌ستكاریشه‌وه دابه‌ش بكات.
به‌ڵام ئێسته كه كازمی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق داوای نیوه‌ی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ و مه‌رزه‌كاندا ده‌كات له به‌رامبه‌ردا مانگانه 320 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ڕازی نابێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ داهاته‌كانیتر كێشه‌ى نیه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام بۆ داهاتی خاڵه سنوریه‌كان ئاماده‌نیه نیوه‌ى داهاته‌كه‌یان ته‌سلیم بكات، به‌مه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه داهاتى خاڵه سنوریه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت مانگانه موچه له‌كاتی خۆیدا و به‌بێ ده‌ستكاری پێ دابه‌ش بكات، به‌ڵام نایكات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست