ئه‌و نافامیده‌ییه‌ی ئێوه سه‌ری هه‌مومان ده‌خوات
Thursday, 30/07/2020, 22:54
(ته‌نیا یه‌ك داخم هه‌یه ڕسوابونی ئێوه‌م نه‌بینی، كه ڕۆژێك هه‌رده‌هات به‌ڵام نازانم كه‌ی) په‌ره‌گرافێك له نامه به‌جێماوه‌كه‌ی كاوه.
ئه‌م لێنه‌هاتوییه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ئێوه له ژێر ناوێكی گه‌وره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت له كۆتایدا سه‌ری هه‌رهه‌مومان ده‌خوات.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه سی ساڵه درێژه‌ی هه‌یه به‌ردوام بن ئه‌وا خه‌ڵكه ژیر و ویژدان زیندو و به هه‌ڵوێسته‌كان یان سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن و ڕێی هاتونه‌هاتی هه‌نده‌ران ده‌گرنه‌به‌ر یان هه‌رهه‌مومان ڕسوا و قه‌رزار و سه‌رشۆڕی لای یه‌كتر ده‌كه‌ن یان چاره‌نوسی كاوه‌كان چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
ئاخر ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن پێی ناوترێت ئیداره و ده‌وڵه‌تداری، ئێوه چی ماوه به‌و میلله‌ته به‌دبه‌خت و خێر له‌خۆنه‌دیوه‌ی نه‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ی ئێوه له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا به‌سه‌رتان هێناین هیچی كه‌متر نه‌بووه له‌وه‌ی نه‌یاره‌كانمان به‌سه‌ریان هێناوین.
سی ساڵ حكومه‌تداری و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ناوی ده‌نێن چی؟ ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌دایك بوی پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991بێت بێجگه له نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و كوشتار و ئاواره‌یی و بێ كاری و نه‌بونی و له‌شكركێشی و بۆردومانی نه‌یاران چی‌تریان له ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كوردی بینیوه؟!
خۆزگه ده‌مانزانی ئێوه تا چه‌ند له ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی خۆتان ڕازین و به‌نیازن تاكه‌ی به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن؟
ئایا ده‌زانن ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی نامه‌كه‌ی كاوه حه‌ز و خواستی زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه‌یه كه ئێوه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن؟ چونكه ئومێدیان به هیچ كه‌س و لایه‌ن و پڕۆژه و به‌ڵێنێك نه‌ماوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست