ملیاردێر و ملیۆنێرهكانمان چه‌ندیان هی پێش ڕاپه‌ڕینه؟
Monday, 06/07/2020, 1:49
به‌پێی لێدوانی وته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بێت له هه‌رێمی كوردستان 30 ملیاردێر و 10300 ملیۆنێری هه‌یه!
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه بۆ پاش ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش دوای قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سایه‌ی ئه‌و بودجه زهبهراحهی كه له لایه‌ن به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا.
پاشان دوای ساڵی 2007 و ده‌رچونی یاسای نه‌وت و غاز كردنه‌وه‌ی دهرگایهكیتربوو له‌به‌رده‌م به‌ناو كۆمپانیایاكانی وه‌به‌رهێنه‌راندا، له‌دوای ئه‌و به‌روارانه‌وه ژماره‌ی سه‌رمایه‌داران له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامدابوو، جا وه‌نه‌بێت خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ندبونیان له‌به‌ر ژیری و لێهاتویی و سه‌رمایه‌گوزاری خۆیان بوبێت! به‌ڵكو زۆرێك له‌و به‌ناو سه‌رمایه‌دارانه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕابردودا ناوێكی ون بون و كه‌س وه‌ك سه‌رمایه‌دار نه‌یناسیون.
هۆكاری ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌موو ئه‌و ملیاردێر و ملیۆنێرانه هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا بووه، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ته‌نیا ناوی ڕه‌مزین لای حیزب و كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان له واجیههیهك زیاترنیین.
ئاخر كێ باوه‌ڕده‌كات له هه‌رێمێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستاندا له ماوه‌ی پازده ساڵدا ئه‌وو هه‌موو ملیاردێر و ملیۆنێرانه وه‌ك قارچك ههڵتۆقن.
له‌و بڕوایه‌دام له كوردستانی پێش ڕاپه‌ڕیندا ژماره‌ی ملیۆنێرهكانی نه‌ده‌گه‌یشتنه په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست، ئه‌وه ملیاردێر هه‌ر بونی نه‌بووه! ئیتر چۆن له‌و ماوه زه‌مه‌نیه كورته‌دا ئه‌و هه‌مو سه‌رمایه‌داره ده‌ركه‌وتن؟!
ئه‌وانه‌ی كه ناوی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كۆمپانیا و پڕۆژه و وه‌به‌رهێنه‌ریان لێنراوه ته‌نیا ناوی ڕه‌مزین و دروستكراون بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته ناته‌ندروسته‌ی كه هه‌ردوو حیزب و كه‌سانی ده‌ست ڕۆشتوی ناوحیزب به ناڕه‌وا به‌ده‌ستیان هێناوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست