کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم وون دەبێت!

Wednesday, 21/09/2016, 20:59


بەپێى دواین لێدوانى (ئاڵا تاڵەبانى ) سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى بەغدا  دەڵێت ڕۆژانە هەرێمى کوردستان 661 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات ، ناو براو ڕاى گەیاندووە کە ئەم داتایەیان لە وەزارەتى نەوتى عێراقەوە وەرگرتووە، لە بەرامبەریشدا وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى هەرێمى کوردستان دەڵێت مانگى ڕابردوو تەنها 411 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە.
لە لایەکیترەوە (دڵشاد شەعبان ) جێگرى سەرۆکى لیژنەى سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانى کوردستان ، ڕایگەیاند کە ڕۆژانە نزیکەى 150 هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوک فرۆشراوە و داهاتەکەى نادیارە ، داهاتەکەش نەگەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان و نەگەڕاوەتەوە بۆ حکومەتى عێراق و نەگەڕاوەتەوە بۆ ئیدارەى شارەکەش .
بەپێى لێدوانەکەى (ئاڵا تاڵە بانى) بێت (پارتى دیموکراتى کوردستان ) بەرپرسە لە دیار نەمانى ڕۆژانە (250 ) هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم و دیسان بەپێى لێدوانەکەى  (دڵشاد شەعبان) یش بێت (یەکێتى نیشتمانى کوردستان ) بەرپرسە لە دیارنەمانى ڕۆژانە (150) هەزار بەرمیل نەوتى کەرکوک.
بەپێى ئەو دوو لێدوانەش ڕۆژانە (400) هەزار بەرمیل نەوت حەپەلوش دەکرێت لەلایەن (پارتى و یەکێتی )ەوە . 
ئەگەر ڕۆژانە پارەى  400 هەرزار بەرمیل نەوت نەچێتە ناوو بودجەوە و  و نرخى بەرمیلێکیش بەلایەنى کەمەوە 32 دۆلار بێت دەى بابزانیین ڕۆژانە چەند پارە لە داهاتى نەوتى هەرێم بۆ خۆیان دەبەن؟؟؟؟
400،000 × 32 = 12،800،000 $ ڕۆژانە. ئەگەر ئەم ژمارەیە کەرەتى 30 ڕۆژى هەر مانگێک بکەین.
12،800،000 × 30 =  384000000$ مانگانە بەنایاسایى دەخورێت. لە کاتێکدا حکومەت بۆ پێدانى موچە بەم سیستەمە تەنها پێویستى بە 450 ملێۆن دۆلارە !؟ ئیتر بۆچى حکومەت ناتوانێت موچە بدات ، کەواتە هەردوو حیزب بەرپرسن لە دواکەوتنى موچە ، ئەم قەیرانەش لە سینارۆ زیاتر نییە ، چونکە ئەو بڕە پارە پاشەکەوت دەکەن بۆ خۆیان ، حیزبەکانى تریش هەمان بەرپرسیاریەتیان دەکەوێت ئەستۆ ، ئەویش لەبەر بێ دەنگیان لەم مەهزەلەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە