کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیاسیەكانی ئێمە تێناگەن!

Tuesday, 11/08/2015, 21:46


گەورەترین كێشەی سیاسیەكانی ئێمە ئەوەیە كە لە كۆد و ئاماژە و  خواست و داواكاریەكانی هاوڵاتیان تێ ناگەن ، یان درەنگ تێدەگەن، لە عێراق و هەرێمی كوردستانیشدا رۆژبەرۆژ قەیرانەكان گەورەو گەورەتر و زۆرتر و زیاتر دەبن، بەڵام بەداخەوە سەركردەكانی ئەم وڵاتە وەك ئەوەی كەلەم وڵاتەدا نەژین مەینەتیەكان نابینن! نابیستن! ئەوان تەنها قسەی خۆیان دەكەن، بەڵام كاتێك گڵۆڵەیان كەوتە لێژی ئینجا وەخۆدەكەون و بەپەلە پروزێ‌ هەوڵی تێگەیشتن و بەحسابی خۆیان چاكسازی و پاكسازی دەدەن.
      وەك ئەو بڕیارانەی ئێستای عەبادی سەرەك وەزیران، ئاخر گەلانی عێراق نەك ئەم دەساڵەی دوایی ، بەڵكو بەدرێژایی مێژوو ناڵاندویەتی بەدەست سەركردەی ناشایستە و چاوچنۆكی زلهێزانی دونیاوە، ئەمڕۆش كە سەرەك وەزیران لەهەوڵی چاكسازیدایە ئەویش لە ژێر فشاری شەقامی عێراقی و مەرجەعیەتی باڵای شێعەكاندایە، ئەگینا زۆر مەحاڵ بوو بەو ئاسانیە لە خەوی غەفڵەت بە ئاگابێن.
ڕۆشنبیران دەمێكە هاوار و داد و بێدادیانە لەدەست ئەو ڕەوشە نەخوازراوە ی كە سیاسیەكانی ئەم وڵاتە خولقاندویانە.
      بەبەڵگە نزیكەی چوارمانگ لەمەو پێش بەندە بابەتێكی نوسی لە ژێر ناونیشانی ( ئەو هەڵەی بریمەركردی دەبێت ڕاست بكرێتەوە) كە باسم لەو تەخشان و پەخشانە كردبو كە بەرپرسەكانی ئەم وڵاتە هەرلە سەردەمی (پۆڵ بریمەرەوە) تا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش لينكى بابەتەكە:
      بریمەر حەقی بوو چۆن عێراقی نوێی دامەزراندەوە، بەڵام درێژە پێدەری هەڵەكەی بریمەر (هەڵكە ئەمەبوو)، ئەوا خۆش بەختانە ئەمڕۆ و پاش دەساڵ سیاسیەكان و بڕیار بەدەستەكانی ئەم وڵاتە بەئاگا هاتنەوە و لە هەوڵی ڕاستردنەوەی ئەو هەڵیەدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە