کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگەياندنى چەواشە

Wednesday, 15/04/2015, 22:52


لە ڕۆژانى ڕابردوودا ئەو هێرشە توند و بەرفراوان و بەبەرنامەمان بينى كە لە هەندێ دەزگاى ڕاگەياندنەوە كرايە سەر پەرلەمانتار (د. شێركۆ جەودەت)، دەستى نهێنى پشت هێرشەكان زۆر بەسانايى دياربوو ، هەروەها پاڵنەرى پشت هێرشەكەش دياربوو، چونكە دكتۆر شێركۆ بەشاهێدى زۆربەى ڕاگەياندنەكان يەكێكە لە پەرلەمانتارە هەرە چالاكەكانى پەرلەمانى كوردستان كە تا ئێستە چەندين مەلەفى گەندەڵى ئاشكرا كردوە و هەروەها چاودێرێكى سەرسەختە بەسەر كار و چالاكي و خروقاتەكانى وەزارەتى سامانە سروشتيەكانەوە، بەڵام ئەوەى جێگەى نيگەرانيە ئەودەستانەى كەلەپشت هێرشەكانەوەبوون زانيان كە دەستەكەيان كەشفەو لاى زۆربەى خەڵكى جێگەى گومانن بۆيە پەنايانبردوە بۆ لايەنێكيتريش بۆ پشتگيرى لە تۆمەتەكانيان، لە مانشێتى چەواشەى هەواڵەكەدا ئاوا نوسراوە كە گوايە فراكسيۆنى يەكێتيش لە پەرلەمانى كوردستان داواى لێپرسينەوە لە شێركۆ جەودەت دەكەن، لە كاتێكدا لەناوەڕۆكى هەواڵەكەدا كە پرسيارلە پەرلەمانتارى فراكسيۆنى يەكێتى( ڕێواو فايەق) كراوە لە بەشێكى لێدوانەكەيدا وتويەتى(تاوەكو لەگەڵ دكتۆر شێركۆ قسەنەكەين و ڕونكردنەوەمان پێ نەدات ناتوانم هەڵوێستى لەسەر وەرگرم )، لە شوێنێكي ترى ديمانەكەدا ناوبراو داواى ڕونكردنەوە لە دكتۆر شێركۆ دەكات نەك لێپرسينەوە، دەى ديارە جياوازى نێوان ڕونكردنەوە و لێپرسيتەوە چييە.
      هەر بۆ هەمان دۆسيە فراكسيۆنى گۆڕان پشتگيرى خۆيان بۆ شێركۆ جەودەت ڕاگەياندوە ، هەروەها  فراكسيۆنى يەكێتى لە پەرلەمانى كوردستان بەهەمان شێوە پشتگيرى خۆى بۆ دكتۆر شێركۆ دەردەبڕێت، ئيتر نازانم ئەو ڕاگەياندنە چەواشەكارانە تاكەى بەردەوام دەبن لە كارە نەخوازراوەكانيان، چونكە ئيتر ئەو مەبدەئە بەسەر چوو كە دەڵێت درۆبكە درۆبكە درۆبكە تا باوەڕت پێدەكەن، خەريكە خەڵك باوەڕ بە ڕاستيەكانيشتان ناكات چ جاى درۆكانتان!
ئەوانەى خوارەوە لينكى هەرسێ هەواڵەكەيە:
يەكەم: لينكى هەواڵە كەى فراكسيۆنى يەكێتى و پارتى.
دووەم: لينكى هەواڵى پشتگيرى فراكسيۆنى گۆڕان لە دكتۆر شێركۆ.
سێيەم: لينكى هەواڵى پشتگيرى فراكسيۆنى يەكێتى لە دكتۆر شێركۆ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە