توانا سەربازیەكانى داعش لەكویوە سەرچاوەى گرتوە؟
Thursday, 15/01/2015, 12:00
هەرچەندە رێكخراوى داعش بە دریژكراوەى ڕێكخراوى قاعیدە دەزانریت، بەڵام لەزۆر لایەنەوە داعش جیاوازە لە قاعیدە، سەرەكیترین جیاوازیان ڕاگەیاندنى خەلافەتى ئیسلامى و دەستنیشانكردنى خەلیفە بو نەك تەنها بۆ خەلافەتەكەى بەڵكوو بۆ هەموو موسڵمانان،كە ئەوەش مانا و مەدلولى خۆى هەیە، هەروەها لێدانى سكەى تایبەت بە خەلافەتەكەیان و دەستخستنى فرۆكە و بونى فرۆكەوان لەنێو ڕیزەكانیاندا و دەستخستنى جۆرەها چەك و لەنێویشیاندا چەكی دەگمەن هەیە، هەروەها بەهۆى دەست گەشتنیان بە بیرەنەوتەكانى خۆرئاواى عێراق و خۆرهەڵاتى سوریا ئەو ڕێكخروە ئیستە بون بە بازرگان و فرۆشیارى نەوتیش، هەروەها لەیەككاتدا جەنگى هەموو لایەنە نێوخۆیى و هەرێمایەتى و زلهێزەكانى دونیاش دەكەن، وەك دەڵێن لە (جەلەولا وە تا كۆبانى)، بەهەما شێوە بونى سەدان هاوڵاتى هەڵگرانى بیرى توندڕەوى بیانى لە نێو ئەم ڕێكخراوەدا خاڵێكى ترى جیاوازە، لەگەڵ جیاوازى مەیدانى خۆ سەپاندنى ئەم ڕێكخروە لە قاعیدە لە كاتێكدا مەیدانى ئەوو ئەفغانستان و پاكستان بوو، بەڵام مەیدانەكەى ئەم ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە، ئاخر ئەم ناوچەیە هەر زۆر پێش سەرهەڵدانى شۆڕشەكانى بەهارى عەرەبى و پاشان هەڵتۆقینى بزوتنەوەیەكى وەك داعش ، هەرخۆى چەندین دەیەیە بەدەست كێشە و گرفتى جەنگە نێوخۆیى و هەرێمایەتى تەنانەت كێبركێى زلهێزانیشەوە گیرۆدەیە،هەرئەم ئاڵۆزیەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش وایكرد كە بزوتنەوەیەكى توندڕەوى تیرۆرستى وەك داعش لەم ناوچەیەدا گەشەبكات،ئەوەى تائێرە ڕوى داوە باناوى بنێیین دیفاكتۆ،بەڵام بۆ دەبێت وڵاتێكى وەك ئەمریكا لەزارى فەرماندەیەكى سەربازیانەوە بڵێت (ئێمە تا ئێستە لەتوانا ئاڵۆزەكانى ئەم ڕێكخراوە زانیارى تەواوى سەربازیمان نییە)، لێرەدا جێگەى خۆیەتى بپرسیت ئاخۆ ئەو توانا سەربازى و مادى و لۆجستیەى داعش لەكویوە سەرچاوەى گرتووە؟ لەهەر گۆشە نیگایەكەوە لێى بڕوانیت توانا سەربازى و مرۆیى ئابوریەكانى ئەو ڕێكخراوە جێگاى هەڵوێستە و پرسیارە!!! هەرچەندە بۆ ئەو مەبەستە پەنجەى تۆمەت ئاراستەى چەند وڵاتێكى وە (سعودیە و توركیا و قەتەر) دەكرێت، كە هاوكارى داعش دەكەن دژ بە هەژمونى شیعى لە ناوچەكەدا،وەك لاى هەموشمان ڕونە بەهۆى بێ ئەزمونى و بێ سەرو بەرى و گەندەڵى لە سوپاى عێراقدا لەماوەى چەند ڕۆژێكدا لە پارێزگاى موسڵ چەك و جبەخانەى تەواوى چەند لیوایەكى عێراق كەوتنە دەست هێزەكانى داعش، جێگەى خۆیەتى كە ئاماژە بەوەش بدەین كە چەند سەرچاوەیەك ئاگادارى ئەوە بوون كە چەند جارێك فرۆكەى نەناسراو لە فرۆكەخانەى موسڵ نیشتونەتەوە، وەك دەڵێن پێدەچێت چەك و جبە خانەیان بۆ داعش گواستبێتەوە!
یان خۆ چەندجارێك بەبەرچاوى هێزى پێشمەرگەوە بینراوە كە لەڕێگەى هەلیكۆپتەرەوە لە جەلەولا و دەوروبەرى یارمەتى سەربازى فڕێدراوەتە خوارەوە بۆ هێزەكانى داعش!!! زوتریش هێزەكانى (یەپەگە) ئەوەیانڕاگەیاند كە توانیویانە چەكى دژەتانكى میلان كە لە هیزەكانى داعش لە سوریا بەجێ مابوو دەست بەسرابگرن لە كاتێكدا ئەو جۆرە چەكە پێشتر لاى هیچ هێزێكى ناوچەكە بونى نەبووە!!!، ئەمەش واى لە ئێرانكردووە كە ڕاستەوخۆ ئەمریكا تاوانبار بكات بەهاوكارى ئەو ڕێكخراوە.
هێزە مرۆییەكەى ئەو ڕێكخروە دیارن كە پێكهاتوون لە هۆزە عەرەبەسوننەكانى ژێر قەڵەم ڕەوى داعش و پاشان پاشماوەكانى ڕێكخراوى قاعیدە نەك تەنها لە ناوچەكەدا تەنانەت لە وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریكاش، ئەمە بێجگە لە (جەبهەى نوسرە) لە سوریا كە دوژمنێكى سەرسەختى ئەم ڕێكخراوەن،ئەگەر ئەو هەموو توانا مادییە و سەرچاوە مرۆییە و مێژووە خوێناویەمەزهەبیە و بە پاڵپشتى وڵاتانى ناوچەكە و بەجۆرێك لە جۆرەكانیش ئەمریكا لەگەمەكەوە گلابێت، دەى هەر ئەو هێزە بێ شومارە و دەرەنجامە خوێناویەى ئێستەى لێ چاوەڕوان دەكرێت.
ئەگەر ئەمریكا بەقسەى خۆى لەتوانا سەربازیەكانى ئەو ڕێكخراوە تێنەگەیشتبێت، ئیتر چۆن دەتوانێت تواناكانى سنوردار بكات چجاى ئەوەى كەلە ناوى ببات!!! هەرچەندە پێشتر ڕاى گەیاندبوو كە تەنها ڕزگاركردنى موێل دوو ساڵى دەوێت.
بەهەر جۆرێك بێت دڕەنگ یان زوو ئەو ڕێكخراوە لە ناو دەچێت یان لاواز دەبێت و دەپوكێتەوە، بەڵام ئەو كاتیش هەموو دەستە نهێنیەكانى پشت ئەو ڕێكخراوە وون دەكرێت و ئاشكرا نابن! وەك هەموو هاوكارى و كارە نامرۆڤانەكانى زلهێزان بۆ ڕێكخراوە تیرۆرستى و وڵاتە دیكتاتۆرەكانى ناوچەكە و جیهان!!! تاكە زەرە مەندیش هاوڵاتیانى ناوچەكە و بە فیڕۆدانى سامانیان و لەكەداركردنى ئاین و چەمكە ئاینیەكان و تاكە سودمەندیش سەرانى وڵاتە دیكتاتۆرەكانى ناوچەكە و ڕژێمەكانیان و بازرگانە چاو چنۆكەكانى چەكە لە جیهاندا.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست