له هه‌رێم يه‌ك ههلَوێست و له كه‌ركوك فره ليست!
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
ئايا كه‌س ماده‌ى 140ى بيرماوه؟ له بيرتانه كه تاكه خالَى جه‌وهه‌رى ناو ده‌ستوره ههميشهييهكهى عێراق كه‌گه‌لى كورد زۆر دلَى پێى خۆش بوو ته‌نها ئه‌و ماددهيهبو؟ بهلاَم ئايا دواى رِاپرسى له‌سه‌ر ده‌ستوره‌كه (يه‌كێتى و پارتى) وه‌ك دوو برِيار به‌ده‌ستى كورد و فهرمانرِهواى هه‌رێمى كوردستان چيانكرد بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ماده‌يه؟چه‌ند كارتى فشاريان به‌كار هێنا؟ چه‌ند له سه‌روه‌ت و سامانى هه‌رێميان خسته خزمه‌تى ماده‌كه‌وه؟ له‌كه‌ركوك و ناوچه‌جێ ناكۆكه‌كان تاچه‌ند يه‌كگرتو بون بۆ خزمه‌تى زياتر به‌و ناوچانه؟ له‌به‌رامبه‌ر فشارى هاوپه‌يمانان و ولاَتانى ئيقليميدا تاچه‌ند خۆرِاگربون؟ ئايا هێنده‌ى فشاريان بۆ نه‌وت و بودجه و پۆست خستۆتهگهرِ نيو هێنده فشاريان بۆ كاراكردنى ئه‌و ماده به‌خه‌رج داوه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆيان به وردى ويژدانهوه وهلاَمى ئه‌و پرسيارانه بده‌نه‌وه ناتوانن ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنن كه هێنده‌ى كاريان بۆ جێ پێ قايمكردنى خۆيان له هه‌رێم و قۆستنه‌وه‌ى زۆرترين پۆست له به‌غداو زۆرترين بودجه‌ى به‌غدا كردووه، نيو هێنده كاريان بۆ به هه‌رێمى كوردستانى كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه جىِ ناكۆكه‌كان نه‌كردووه.
به‌شاهێدى ههمولايهكيش له نێو شارى كهركوكيشدا هێنده‌ى خه‌ريكى حيزباندن بون هێنده خزمه‌تيان به كوركوك و كهركوكيهكان نه‌كردووه، وه‌ك هه‌رێمى كوردستان هێشتا رِهوشى دوو ئيداره‌ى بهوشارهوه دياره، كه كه‌سيان خه‌تى كه‌سيان ناخوێننه‌وه، ئه‌وا ئهمرِۆش له كه‌ركوك دوا كارتى سوتاو و دۆرِاوى خۆيان بهيانكرد له پاشگه‌ز بونه‌وه له يه‌ك ليستى كوردى بۆ ههلَبژاردنى په‌رله‌مانى به‌غدا!!! ناكۆكيه حيزبيه‌كان له‌و شاره گه‌شتۆته ئاستێك كه (يه‌كێتى و پارتى) زۆر بهلايانهوه ئاساييه كه لايه‌نى كوردى به‌چه‌ند ليستێك به‌شدارى ئه‌و ههلَبژاردنه بكه‌ن!!!
مه‌هزه‌له‌ى دهسهلاَتى كوردى له‌وێدايه له‌سه‌رو به‌ندى پێكهێنانى كابينه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێمدا داواى يه‌ك ههلَوێستى و هاوبه‌شى هه‌مو لايه‌نه براوه‌كانى به‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ههستيارى كاته‌كه و وه‌ك خۆئامادهكردنێك بۆ هه‌ر پێشهاتێكى خوازرا و نه‌خوازراو، بۆ هه‌رێم يه‌ك ده‌ستى ههلَوێست و پێويستى نه‌ته‌وه‌يى نيشتمانيه و بۆ كه‌ركوكيش فرهليستى ....................؟؟؟ ئاخر خهلَكى ناحهقيان نيه كه دهلَێن يه‌كێتى و پارتى تائه‌و شوێنه هوپهيمانن تا به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان نه‌كه‌وێته مه‌ترسيه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رِويدا ئه‌وا به‌رژه‌وه‌نديه بالاَكانيش وه‌لا ده‌نێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست