کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عەرشى دەسەڵات بەرگەى توڕەیى جەماوەر ناگرێت

Monday, 17/01/2011, 12:00



گەلى ڕاپەریوى تونس توانیان بەدەستى خاڵى و ئیرادەیەكى پۆڵاین و بە تەنها نزیكەى 65 شەهید كۆتاى بهێنن بە دەسەڵاتى 23 ساڵەى سەرۆك (زین العابدین بن على) كە یەكێك بو لە دكتاتۆرەكانى پاشماوەى سەدەى ڕابردو، كاتى خۆى لە یەكێك لە گۆڤارە عەرەبیەكاندا خوێندمەوە كە سەرۆكى ئەو وڵاتەى بە (رجل امیركا رقم واحد) ناو بردبو ، بەڵام ئەویش وەك هەمو سەرۆكە دكتاتۆر و رژێمە پۆلیسیە داپڵۆسێنەرەكانى ترى مێژو كاتێك گڵۆڵەى كەوتە لێژى هیچ شتێك فریاى نەكەوت ، كاتێك جامى جەماوەر پڕبو كاتێك گەل بڕیارى كۆتاى خۆیدا ئەوا هەمو چەك و جبەخانە و هێزى سەربازى وڵات ناتوانێت خۆى لە بەرامبەریاندا ڕاگرێت ، ئەمیركاش وەك پیشەى هەمو جارێكى كاتێك خۆرى یەكێك لە دكتاتۆرە بارگاویەكانى ئاوادەبێت بەئاشكرا كارتى كۆتاى دەسەڵات دەداتە دەستیان ،ئەمەش لە وتەكەى چەند ڕۆژى لەمەو پێشى وەزیرى دەرەوەى ئەمیركادا بە ئاشكرا دیاربو .
لە بڕواى كێدا بو سەرۆكێك كە 23ساڵ حوكمى وڵات بكات بەلاى خۆى و ڕژێمەكەى هەوادارانیشیەوە شانازى بەوەوەبكات كە هەمو ئەو ماوەیە بە شەرعیەتى هەڵبژاردن ماوەتەوە لە دەسەڵاتدا ، كەچى لەماوەیەكى زەمەنى زۆر كەمدا ناچارى هەڵهاتن لە وڵات ببێت ، ئەو هەڵبژاردنانەى لەووڵاتە كراون بۆ هەڵبژاردنى سەرۆك كە خۆى لە چوار هەڵبژاردندا دەبینیەوە لە ماوەى دەسەڵاتیدا فۆتۆكۆبى هەڵبژاردنەكانى جیهانى ئیسلامى و وڵاتانى عەرەبین و ئەگەر هەلى وەك ئەوەى تونس هەڵبكەوێت بۆ هاوڵاتیانى ئەوانیش ئەوە دڵنیابن سەرۆكەكانى تریش هەمان چارەنوسى سەرۆكى تونسیان دەبێت .
بادەستەڵاتەكانى هاوشێوە ئەوەى تونس باش بزانن ئەو رق و قینەى كە لە هەناوى تاكە تاكەى هاوڵاتیانى تونسیداهەیە كە هەمومان لە میانەى خۆپیشاندانەكانى چەندڕۆژى ڕابردودا لە شاشەى (تیڤى)ەكانەوە بینیمان هەمان رق و توڕەیى لە هەناوى هەمو تكێكى هاوڵاتیەكانى ئەوانیشداهەیە لە بەرامبە سەرۆك و ڕژێمەكانیاندا هەمولاش چاوەڕێى هەلێكى وەك ئەوەى وڵاتى تونس دەكەن تا توڕەیى هەناویان بەرامبەر بە دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە شمولیەكان بتەقێننەوە .
هەمو دەسەڵاتێكى شمولى لە سایەى پشتگیرى وڵاتە زلهێزەكانداجۆرێك لەگوێ ڕیەڵى بۆ خواستەكانى ئەوان و بە هەمو شێوەیەكیش دژى داوا و خواستەكانى هاوڵاتیان و جەماوەرەكەى خۆیا نن ، بەڵام لە كۆتایدا هەمو رژێمە هاوشێوەكان ئەوانەى كە ڕو لەزلهێزان و پشت لە جەماوەر دەكەن هەمان چارەنوس چاوەڕێیان دەكات .
لە كۆتایدا بۆ ئەوەى دەسەڵاتە نادیموكراسیەكانى ناوچەكە لە توڕەییەكانى ناخى جەماوەرى خۆیان بگەن باسەیرى هەڵوێسى هاوڵاتیانى تونسى بكەن لە بەرامبەر سەرۆك و ڕژێمەكەیاندا ،چارەنوسى ئەوانیش لە چارەنوسى (زین العابدین بن على) باشتر نابێت .
ئەوەش ئەنجامى پشت كردنە گەلە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە