کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نائاكتیڤى پەرلەمان لە زارى خۆیانەوە...!

Monday, 28/11/2011, 12:00




هەمولا ئەوەدەزانن كە كارەسەرەكیەكانى پەرلەمان بریتیە لە یاسادانان و چاودێرى و بەدواداچونى كارەكانى حكومەت و پەسەندكردنى بودجەیە، بابپرسین ئایا پەرلەمانى كوردستان لە ماوەى ئەم دوو ساڵەى یەكەمى خولى سێیەمدا تاچەند ئەكتیڤ و دەستكراوە و سەركەوتوبوە لە ڕاپەڕاندنى كارە سەرەكیەكانى خۆیدا؟ ئایا بەراستى پەرلەمانى كوردستان ئەو دەزگاو دەسەڵاتەبوە كە تواناى هەڵسەنگاندن و لێ پرسنەوە و بەدواداچون و لێ پێچى نەوەى بۆ كار و چالاكیەكانى حكومەت و وەزارەت و دەزگاپەیوەندیدارەكان هەبوبێت؟ یان ئایا توانیویەتى بیسەلمێنێت كە پەرلەمان دەسەڵاتى یەكەمە؟ حەزدەكەم وەڵامى ئەم پرسیارانە لەزارى خودى خۆیانەوە ببیستین، با سەرۆك و ئەندامانى پەرلەمان خۆیان شایەتى كار و چالاكیەكانى خۆیان بن، ئەمانە نە درۆ و نەبوختان و نەتەشهیرە، بەڵكو نائەكتیڤى خۆیانە لەزارى خۆیانەوە!
*- د.كەمال كەركوكى سەرۆكى پەرلەمان (تا ئێستا 74 پرۆژەیاسا لەلایەن سەرۆكایەتى پەرلەمانەوە ئاراستەى لیژنەكانكراوە وتەنها 13 پرۆژەیاسا ڕاپۆرتى كۆتاییان گەیشتۆتەوە دەست سەرۆكایەتى پەرلەمان)1 جێگاى خۆیەتى لەئەندامانى پەرلەمانى كوردستان بپرسین ئەى ئەو 61 پرۆژەیەى كەماوە هەڵتانگرتوە بۆكەى؟ ئەى لە ماوەى ئەو دوو ساڵەدا ئەندامانى لیژنەكان چییانكردوە؟ بۆ تەنها 13 پرۆژە لەماوەى دووساڵدا؟ ئەمەگلەیى و ڕەخنەى سەرۆكى پەرلەمانە لە لیژنەكان.
*- ئاوارە حەمید سكرتێرى رۆژنامەوانى فراكسیۆنى گۆڕان (سەرۆكایەتى پەرلەمان لە كۆى 70 یاداشت تەنها وەڵامى 6 یاداشتى داوەتەوە)2 لێرەشدا جێگاى خۆیەتى لە سەرۆكى پەرلەمان بپرسین ئایا ئەو 64 یاداشتەى كە لاى سەرۆكایەتى ماوەتەوە بۆ كەى و كوێت هەڵگرتوە؟ ئایا ئەو یاداشتانە ئەوانە بون كە زەرەر و زیانیان بۆ دەسەڵات و پەزەكانى هەبوە؟! ئەمەش یەكێكە لە ڕەخنەو تێبینیەكانى لایەنى ئۆپۆزسێۆن لە سەرۆكایەتى پەرلەمان كە لە بێ ئیرادەى پەرلەمان زیاتر هیچیتر نیە، ئەى ئایا هۆكارى ئەو بێئرادەییەى پەرلەمان پیڕەوەناوخۆییەكەیەتى یان خەتاى سەرۆكایەتى پەرلەمانە یان هەر بەراستى ئەو دەو و كاریگەریە نەدراوە بە پەرلەمان لەلایەن دوو گەورە حیزبەكەوە تا تواناى لێپێچینەوەى لە كارەكانى حكومەت و بەرپرسان نەبێت؟!، ئەگەر ئەمە حاڵى پرۆژەكانى ئۆپۆزسیۆن بێت ئیتر چ مانایەك بۆ ئۆپۆزسیۆن بون دەمێنێتەوە، هەمان سەرچاوە دەڵێت (لە كۆى 95 مادەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان تەنها چەند مادەیەك كاریان پێ كراوە كەلەبەرژەوەندى دەستەى سەرۆكایەتى پەرلەمان بوە و مادەكانیتر جێبەجێ نەكراوە) ئاخۆ سەرۆكایەتى پەرلەمان بۆ ئەم نائەكتیڤیەیان وەڵامیان چى بێت؟
*- پەرلەمانتار عومەر عەبدول عەزیز سەرۆكى فراكسیۆنى یەكگرتو(ناوبراو لە نوسراوێكدا 25 حاڵەتى سەرپێچیكردنى پێڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى ڕونكردۆتەوە و وێنەى ئاراستەى سەرۆك و جێگر و سكرتێرى پەرلەمان و سەرجەم لیستەكان و فراكسیۆنەكان كردوە)3 دیسان جێگاى خۆیەتى لە سەرۆكایەتى پەرلەمان بپرسین لە كاتێكدا ڕەخنە و گلەیى لە پێڕەوى ناوخۆ هەبێت، لەو پێڕەوەش كەكاتى خۆى بەمیزاجى دەسەڵات نوسرابو، هێشتا پێشێلكارى هەبێت؟! بۆچى؟ ئەگەر ئەمە حاڵى پەرلەمان بێت ئیتر چۆن دەتوانێت چاودێرى دەسەڵات ودەزگا و دامەزراوەكانیتر بكات!
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كە پەرلەمانتارانى كوردستان لەچاو مافەكانیاندا لە ئاستى ئەرك و كارە هەنوكەییەكانیاندا نیین و نەبون،هەر بۆیە پەرلەمانى كوردستان بە خۆی و پێڕەوەكەیەوە پێویستى بە گۆڕانى ڕیشەیى هەیە، تازووە فریاى خوێكە بكەون چونكە تەنانەت ئێمە خوێكەشمان بۆگەنى بوە .


1- سایتى پەیامنێر.
2- سایتى ستاندەر.
3- سایتى كوردیو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە