کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم سیناریۆیە شایستەى نمایش نەبو!

Friday, 09/12/2011, 12:00






*(جیاوازى نێوان ڕاستگۆ و درۆزن لەوێدایە ڕاستگۆ ئەگەر درۆشبكات هێشتا باوەڕى پێدەكەن، بەڵام درۆزن ئەگەر ڕاستیش بڵێت هێشتا جێگاى گومانە)

بەردێژاى ماوەى دەسەڵاتى كوردى بۆ هەمو ڕوداوە خوازرا و نەخوازراوەكان سیناریۆى خۆى هەبوە بۆ پەردەپۆشكردنى ڕاستیەكان، ئیتر ئەگەر سیناریۆكە پێش حەدەسەكە كەوتبێت یان حەدەسەكە پێش سیناریۆكە، لەوانەیە هەڵەنەبم ئەگەر بڵێم تا ماوەى شەش حەوت ساڵیش لەمەوبەر نوسەر و دەرهێنەر و نمایشكردن وئامانجى زۆربەى سیناریۆكان بەهەردو جۆرەكەیەوە ڕون نەبون بۆخەڵكى، بەڵام لەم ساڵانەى دوایدا بەهۆى پێشكەوتنى تەكنەلۆژیاوەبوبێت یان هەرهۆكارێكیتر بوبێت هەمو دەستە نهێنیەكانى نێو سیناریۆكە دەناسنەوە، ئەمەش بەهۆى لاوازى ئاستى سینارێستەكەنیە، بەڵكو ئەمەش بۆ دو هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكەمیان سیناریۆكانى دەسەڵات هێندە زۆر و بۆر و لاوازن ئیتر كەس باوەڕى بەو هەمو چالاكیە ناهونەریانە نەما لە بوارەكانى نواندا چونكە دەزانن ساختەن، هۆكارى دووەمیش بۆ ئاستى هۆشیارى بینەوانى ئەو سیناریۆ لاوازانە دەگەڕێتە، كەئیتر كەس نایەوێت كاتى خۆى بەدیار ئەو نمایشە لاوازانەوە بكوژێت.
سەبارەت بە سیناریۆكەى ئەم دواییەى دەسەڵاتیش لە بادینان، سیناریۆكەى دەسەڵات هێندە لاواز و گاڵتە ئامێزە بینەرە جدیەكان نایانەوێت نەك بینەر تەنانەت بیسەرى نمایشەكەشبن، ئایا خۆتان دەزانن لایەنگرە بەویژدانەكانى خۆشتان خەریكە باوەڕ بەچاوى خۆیان ناكەن لە نمایشى ئەم سیناریۆ گاڵتە ئامێزەدا، بەڵام خۆشبەختانە نمایشى سیناریۆى ئەمجارە عەقڵ و لۆژیك و ویژدانى زۆركەسى ئاشكراكرد.
ئاخر لەكاتێكدا نوسەر و ئامادەكار و پێشكەشكەر و دەرهێنەر و تەنانەت سپۆنسەرى ئەم سیناریۆ گاڵتە ئامێزە ئاشكرابن، ئیتر ئەو هەمو چەلەحانێ و پەردەپۆشكردنى ڕاستیەكان بۆ؟؟؟ ئەوانەكێن بەو مەهزەلەیە باوەڕدەكەن؟ لە كاتێكدا لەكاتى هەڵگیرسانى جەنگى تایفى لى پارێزگاكانى ترى عێراقدا دەسەڵاتى كوردى شانازى بەوە وە دەكرد كە هەرێمى كوردستان بوە بە ئارامگایەك بۆ برا ئاوارە مەسیحیەكان! ئەو بانگەشەیەى جاران لەكوێ و ئەو نمایشەى ئەمڕۆ لەكوێ!
جارێكیتر مەخابن لە كاتێكدا هەمومان تواناى جیاكردنەوەى حەق و ناحەق و جوان و ناجوان و ڕاست و هەڵە و سپى و ڕەشمان هەیە لەیەكتر، كەچى بەرژەوەندى تایبەتى خۆمان واى لێكردوین كە ناهێڵێت بەیانى ڕاستیەكان بكەین، ئائەمەیە سەرچاوەى نەهامەتیەكانى ئەم میللەتە ، تائاواش بیر بكەینەوە دەبێت هەردەم چاوەڕێى سیناریۆى هاوشێوەى ئەم سیناریۆیەو سیناریۆ كانى ڕابردوبین!
لەكۆتایدا داوالەدەسەڵات دەكەم لەمەودوا بۆ نوسین و ئامادەكرن و دەرهێنانى سیناریۆى نۆێ بۆ نمایش بەواى كەسانى بەتوانادا بگەرێت، بۆئەوەى بینەران باوەڕبەچاوى خۆیان بكەن، چونكە ئیتر ئەو جۆرە سیناریۆیانە شایستەى نمایش.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە