کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ نوێنەرانى (یەكێتى و گۆڕان)

Wednesday, 27/08/2014, 12:00


نامەیەكى كراوە بۆ نوێنەرانى (یەكێتى و گۆڕان)
لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى.

بەڕێزان واخەریكە چوار مانگ تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستاندا، لە هەردوو پارێزگاى دهۆك چونكە پارتى بەتەنها نیوە كۆ یەكى كورسى و دەنگەكانى ئەوو پارێزگایەى هێنا و لە هەولێریش پارتى و لە لەگەڵ كەمینەكاندا حكومەتى خۆجێیەتى هەردوو شارەكەى پێك هێنا بەبێ بەشدارى چوار لایەنە سەرەكیەكەیترى هەڵبژاردنەكە، ئەمەش بووە جێگەى ڕەخنەى هەرچوار لایەنەكە بەتایبەت (گۆڕان و یەكێتى)، لە بەرامبەردا هەردوو لایەنى (گۆڕان و یەكێتى) كە هیچ لایەنێكیان بەتەنها نەیانتوانیوە نیوە كۆ یەكى دەنگەكانى پارێزگاى سلێمانى بهێنن و وەهیچ لایەكیشیان ئامادنیین ڕێكەوتن لەسەر چۆنیەتى دابەشكردنى پۆستەكان بكەن، هەربۆیە دواى تێپەربونى چوارمانگ بەسەر هەڵبژاردنەكاندا كەچى هێشتا لەم شارە سەرۆكى ئەنجومەنى نوێ و پارێزگارى نوێ هەڵنەبژێردراوە.
لەپاش سێ كۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا ئەوا ئەمڕۆش بێ هیچ ڕێكەوتنێك و لەسەر داواكارى (یەكێتى) داواى دواخستنى كۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگایانكردووە بۆ یەك مانگیتر و دواجار ڕێكەوتن لەسەر دواخستنى بۆ دە ڕۆژیتر.
لێرەدا جێگەى خۆیەتى پرسیارێك ئاراستەى هەردو لایەنى (یەكێتى و گۆڕان) بكەین ئایا ئەگەر هەر لایەكتان نیوە كۆ یەكى دەنگەكانى پارێزگاى سلێمانى بهێنایە ئامادەبوو هەیچ لایەنێكیتر بەشداربكات لە حكومەتى خۆجێیەتى سلێمانى؟؟؟ بێ گومان نەخێر، ئەویش بەبەڵگەى ئەوەى كە ئێوە هیچ لایەكتان كە نیوەى دەنگەكانیشتان نەهێناوە ئامادەنیین مل بۆخواستى لایەنەكانیتر بدەن كەداوایانكردبوو كە هەر لایەكتان دووساڵ بە دووساڵ پارێزگار و ئەنجومەنى پارێزگا بەدەستەوە بگرن، ئیوە لەسەر ئەوەى كە كام لایەنتان دوو ساڵى یەكەم پۆستى پارێزگار وەربگرن تا ئێستە ئامادەنیین بگەنە ڕێكەوتن لەسەر ئەو داوایەى ئەوان، هەربۆیە ئەگەر وابڕوات ئەوا ڕەوشى ئەم شارە هەروادەمێنێتەوە.
ئەم پێداگیریەى ئێوە لەلایەك بێ ئەرزشكردنى دەنگى هاونیشتمانیانە و لەلایەكیتریش ئەو ڕەخنە و ناڕەزایەتیانەى ئێوە لە پارتى بۆ دامەزراندنى هەردوو حكومەتى خۆجێیەتى (دهۆك و هەولێر) بەبێ لایەنەكانیتر بەتاڵ دەكاتەوە.
هەربۆیە بەندە پێشنیاردەكەم بۆ هەردو لایەنى ناكۆك مادام خۆیان رێك ناكەون لەسەر پۆستى پارێزگار با ڕێككەون لەسەر ئەوەى كە نوێنەرێكى (پارتى) بپاڵێون بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى، ئەمەش سودى زۆرى بۆ خەڵك و پارێزگاى سلێمانى دەبێت، لەلایەك كۆتاى دێت بەوو كێبركێ و ناكۆكیەى نێوان هەردوولایەن ، هەروەها پارتیش بەشدار دەبێت لە ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەى شارەكە، چونكە نوێنەرانى پارتى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكاندا دەیانوت بۆ ئاوەدانكردنەوەى شارى سلێمانى دەنگ بە نوێنەرانى ئێمە بدەن، ئەمەش باشترین چارەسەرە، مادام ئێوە ناگەنە ڕێكەوتن دەى مەیدانەكە چۆڵ بكەن بۆ ئەوان ، چونكە بە جۆرێك لەجۆرەكان هەردوولاتان ڕكەوتنتان هەیە لەگەڵ پارتى، ئەگەرنا دەى خۆتان هەڵوەشێننەوە و زەمینە سازى بكەن بۆ هەڵبژاردنێكیتر، ئیتر با كۆتایبێت بەو نا بەرپرسیاریەتان.

جەمال غەریب حەمە
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە