کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا (مالكی)ەكەى ئەمڕۆ هەر ئەوەى دوێنێ نیە؟

Thursday, 19/07/2012, 12:00









هەمومان لەبیرمانە بەهۆى پێداگیرى كورد و لیستى هاوپەیمانى ڕێگە گیرا لەوەى كە بۆ خولێكیتر (جەعفەرى) ببێتەوە بە سەرەك وەزیران، لەو كاتەشدا ئەو هەوڵە بەسەركەوتنێكى گەورە هەژماركرا بۆ سەركردایەتى سیاسى كوردى، پاش ئەوەش هەمولا یەك دەنگ و هاوڕابون لە دەست نیشانكردنى (مالكى) بۆ ئەو پۆستە، ئەویش بە پێداگرى (جەعفەرى) و پاش ڕەتكردنەوەى خۆى بەمەرجى كاندیدكردنى جێگرەكەى خۆى ڕازى بو بۆ دەست هەڵگرتن لە پۆستى سەرەك وەزیران.
بە هۆى سەركێشیەكانیەوە لە خولى یەكەمى كابینەكەیدا هاوپەیمانیەك پێكهێنرا بۆ لەسەركارلادان و لێ سەندنەوەى متمانە لە (مالكى)، هۆكارى سەرنەكەوتنى ئەو هەوڵەش تەنها هاوپەیمانى كوردستان بو كە (مالكى) پاراست لەو شكستە حەتمیە.
لە دوا هەڵبژاردنیشدا كە لیستەكەى (مالكى) بە جیاوازى تەنها دوو كورسى پلەى دووەمى بەدەست هێنا، دەبو لیستى یەكەم ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانى حكومەت، كەچى بەهۆى سەرسەختى و پێداگیرى خودى (مالكى) و دەستێوەردانى ئیقلیمى و نێو دەوڵەتى و لاوازى و پەرتەوازەیى نەیارەكانیەوە بۆ جارێكیتر و بە زۆرى زۆردارى (مالكى) بویەوە بەسەرەك وەزیران، ئەو ڕێكەوتننامەیەش ناونرا بە ڕێكەوتننامەى (هەولێر)، لەم سیناریۆیەشدا كورد كارەكتەرێكى سەركەوتو بو لە خزمەتكردن بە (مالكى) و بۆ دووەم جار ئەوى پاراست لە شكست!!!
لە كاتێكدا ئەگەر كارو كاردانەوەكانى ئێمە هاوتەریبى خواستى هێزە هەرێمایەتى و نێو دەوڵەتیەكان بو ئەوا ئێمەش دەبین بەبەشێك لە سینارۆكان و تەنانەت دەورى پاڵەوانانەشمان پێدەدەن، بەڵام ئەگەر هەڵوێست و كاردانەوەكانمان هاوتەیبى خواستەكانى ئەوان نەبو ئەوا هەردەم خواستەكانى ئەوان سەردەكەوێت، بەڵگەش وەك لە پێشدا ئاماژەم پێكرد چۆن لە دانان و هێشتنەوەى (مالكیدا) سەركەوتوبوین بە ویستى ئەوان، بەڵام كاتێك ویستمان ئەو زاتە لە پۆستەكەى دور بخەینەوە، لەگەڵ بونى 172 (واژۆ)ش وەك یاسایى و دەستورى بونى كاردانەوەكانى ئێمە و هاوپەیمانەكانمان، كەچى هەمو هەوڵەكان دیزە بە دەرخونەكران! ئەو هەڵوێستە دەستوریە ژێر پێى خواستە دەرەكیەكان خرا.
گرفتى گەورەى ئەمڕۆى ئێمە ئەوەیە كە خودى (مالكى) بە گرفت دەزانیین لە بەردەم خواستەكانماندا، بێ ئەوەى بیر لە پاش (مالكى) بكەینەوە، ئاخۆ ئەوەى پاش ئەو دێت باشتر دەبێت لە ئەو؟ وەك بینیمان ئەوانەى پێش ئەویش زۆر باشتر نەبون لە (مالكى)، ئەوەى من دەیڵێم بەرگرى نیە لە(مالكى) چونكە من لام وایە ئەگەر دەیان دەموچاو بگۆڕدرێن، یان هەرهێز و لایەنێكیتر بگەنە ئەو پۆستە هەڵوێستى هیچكامیان لەویتریان باشتر نابێت! ئەمەوێت بڵێم ئەوان باشەكەیان لە خراپەكەیان خراپترە بۆمان !
یان ئەترسم ئەو هەمو رقەى ئێمە لە (مالكى) هەمانە لەبەر فتنە گەورەكەى گەلانى عێراق بێت كە ئەویش (نەوت)ە نەفرەتیەكەیە!!! ئەگینا خۆئەو پیاوە هەر پیاوەكەى جارانە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە