کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسێك كە زیاد لەقەبارەى خۆى گەورە كرابو!

Sunday, 19/02/2012, 12:00



 
ئەوە 17 ى شوباتیش تێ پەڕى ئەوەى كە دەسەڵات لێى دەترسا و ڕێ و شوێنى ئەمنى توندى بۆ گرتە بەر و زیاد لە قەبارەى خۆى گەورەى كردبو، كەچى هیچیش ڕوى نەدا.
من سەرسامم لەو هەمو ڕێ و شوێنە توندەى كە دەسەڵات بۆ ساڵ یادى 17ى شوباتى گرتبویە بەر، ئۆپۆزسیۆن خۆیان باش دەیانزانى كە ئەو ڕۆژە هیچ ڕو نادات كە شایەنى باس بێت، واتە ئەوەى دەسەڵات لێى دەترسا ئۆپۆزسێۆن لێى بێ خەبەر بو! لەسەرەتاى ئەم مانگەوە تەنها بە چەند نوسینێك لە تۆڕى كۆمەڵاتى فەیس بوك و چەند ویب سایتێكەوە هانى خەڵكى درا بۆ خۆپیشاندان لە ساڵ یادى 17ى شوباتى پاردا ، كەچى دەسەڵات ڕێ وشوێنى ئەمنى توندى بۆ ئەو ڕۆژە گرتەبەر، نەك تەنها هەر هێزەكانى ناوخۆیان خستە حاڵەتى ئامادەباشیەوە و شارەكانیان كرد بە سەربازگە، تەنانەت لیوا سەربازیەكانى سوپاى عێراقیشین وەك فشار و هەڕەشە لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت یەكگرتو بەكارهێنا...!
باشە دەسەڵات بۆچى لەخۆى ناپرسێت ئەگەر هێندە ترس و حەزەر لە ئۆپۆزسیۆن و جەماوەر واى لەوان كردبێت كە ڕاستە و خۆ یان ناڕاستە و خۆ پەنا بۆ بەكارهێنانى هێز ببەن بەرامبەریان لە ئەگەرى پەنا بردن بۆ خۆپیشاندانى جەماوەرى، ئەى بۆچى دەسەڵات هەنگاوى جدى هەڵناگرێت بە ئاراستەى ئاسایى كردنەوەى پەیوەندیەكانى خۆى و شەقام، تاكەى شەقام لەخۆى بێ ئومێد دەكات؟
ئەگەر توڕەیى شەقام ئەمڕۆ لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە تاڕادەیەك كۆنترۆڵ كراوە، ئەى ئەگەر سبەینێ توڕەیى شەقام سەقفى خواستەكانى ئۆپۆزسیۆنى تێپەڕاند و ئامادە نەبو گوێ بۆ بەرنامە و كارى ئۆپۆزسیۆن بگرێت ئەوكاتە چى؟ئاخر توڕەیى شەقام و جەماوەریش سنورى هەیە، ئەگەر دەسەڵات باوەڕى وایە ئەوە ئۆپۆزسیۆنە ئەمڕۆ شەقام دەجوڵێنێت، ئەى بۆ تەڕەیى و خۆپیشاندانەكانى پێش دروست بونى ئەو ئۆپۆزسیۆنەى ئەمڕۆ دەڵێن چى؟ ئەگەر ڕەوشەكە هەروا بەردەوام بێت ئەوا شەقام قسەى ترى دەبێت جیا لە ئۆپۆزسیۆن، ئەوكاتە شەقام خۆى داشى دامەكان دەجوڵێنێت و گوێ بۆ قسە و هەڵوێستى كەس ناگرێت، نمونەى هاوشێوەش لە وڵاتانى دراوسێدا بنرا !
دەسەڵاتى كوردى ئامادە نیە خۆى لەگەڵ شەقادا ئاشت بكاتەوە، گوێ بۆ داوا و خواستەكانى ناگرێت، لە خۆشى ناپرسێت تاكەى دەتوانێت بە هێز ڕێگە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاى خەڵكى بگرێت، هەڵوێستە نا لۆژیكیەكەى دەسەڵات لەوێدایە بەهەمو شێوەیەك پشتى لە خەڵكى كردوە و بێ نیازە بەرامبەریان و لەلایەكیتریشەوە دەترسێت لەوەى كە شەقام پەنا بۆ خۆپیشاندان ببات! یان ئەوتا دەسەڵات وانازانێت شتێك یان توڕەیى و نارازى بونێك لەلایەن شەقامەوە هەیە دژ بەدەسەڵات و ئەوە ئۆپۆزسیۆن و هەندێ لە ویب سایت و ڕۆژنامە نوسانن كە شرۆڤەى هەڵە بۆ روداوەكان دەكەن .
لە كۆتایدا بابزانین ئەو هەڵانەى دەسەڵات لە كوێدا و كەى و كێ و چۆن ڕاست دەكرێنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە