کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بونى لیستى جیا گۆڕان دێنێته‌ ئاراوه‌

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر به‌ویستى هه‌ردو گه‌وره‌ حیزبه‌كه‌ى كوردستان بێت ئه‌وا حه‌زناكه‌ن هیچ كه‌س و حیزب و لایه‌نێك هه‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى ئه‌وان .
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌مو ده‌نگه‌كان له‌ده‌ورى خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌ و بیانكه‌ن به‌كائینێك كه‌له‌ده‌ورى خولگه‌ى رێكه‌وتنه‌ ستراتیژیه‌كه‌ى ئه‌وان بسورَێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌به‌و شێوه‌یه‌ ده‌توانرێت خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتیمان بكرێت .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ویستى جه‌ماوه‌ر شتێكى تر ده‌ڵێت و خواستێكى ترى هه‌یه‌ ، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكى ناڕازیه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ، نارازین له‌كارى به‌رپرسان و حكومه‌ت ، هاوڵاتیان بێزارن له‌ئه‌داى هه‌ردو حیزبه‌كه‌ ، خه‌ڵكى به‌گومانن له‌په‌یمان و به‌ڵێنى به‌رپرسان و ده‌زگاكان ، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى والێكراوه‌ كه‌باوه‌ڕى به‌هه‌ڵبژاردنیش نه‌بێت چونكه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى لاى هاوڵاتیان روِن بوه‌ ، ده‌زانن بۆ ؟ چونكه‌ تائێستا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئالیه‌تێك به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردو گه‌وره‌ حیزبه‌كه‌دا بوه‌ ، هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندا سوڕاوه‌ته‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى گۆڕانى ده‌وێت و بێزاره‌ له‌و جۆره‌ هه‌ڵبژاردنانه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ى ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات گوێیان لێبگرێت و بزانێت كه‌به‌ده‌نگى ئه‌وان هاتونه‌ته‌ سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات ، چۆن هێناونیانه‌ته‌ سه‌ر كورسى هه‌ر ئاواش ده‌توانن بیان هێننه‌ خواره‌وه‌ .
ئه‌وه‌ش به‌بونى ده‌نگى جیاواز و لیستى جیا ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، به‌و جۆره‌ ده‌توانیین ره‌وشى ناوخۆى هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ببه‌ین ، به‌ره‌و ئاراسته‌ى گۆڕان و چاكسازى ، لیستى جیاواز له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌توانێت خزمه‌تى زیاتر به‌خه‌ڵكى ناڕازى له‌ هه‌رێمى كوردستان بكات به‌ڵام به‌مه‌رجێك ! خه‌ڵكى وشیار بێت و نرخى ده‌نگى خۆى بزانێت ، سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ده‌بێت به‌ده‌ستى خۆى چاره‌نوسى خۆى دیارى بكات ، ده‌بێت بزانێت چۆن ده‌نگ ده‌دات یان ده‌نگ به‌كێ ده‌دات ، ده‌بێت بزانێت خوێن ساردى و بایكۆت كردنى هه‌ڵبژاردن خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ناكات ، به‌ڵكو خزمه‌ت به‌وانه‌ ده‌كات كه‌حه‌ز له‌گۆڕان ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێت ره‌وشه‌كه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بمێنیته‌وه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ى به‌رپرسان حه‌ز نه‌كه‌ن خه‌ڵكى به‌گه‌رمى به‌ژدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن .
بڕیارى كۆتایی لاى جه‌ماوه‌ره‌ ، جه‌ماوه‌ر ده‌توانێت به‌به‌ژدارى كارایان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵبژاردنى كه‌سى شیاو گۆڕان به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن ، بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى وكه‌مته‌رخه‌مى وچاكسازى له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌زگاكاندا ،
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت بڵێم گۆڕان و چاكسازى په‌یوه‌ندى به‌شێوه‌ى بیر كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئیتر باگله‌یی له‌كه‌سیش نه‌كه‌ین ، خه‌ڵكینه‌ گۆڕان له‌به‌ر ده‌رگاكانتان دایه‌ !

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە