کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاساى تەونى جاڵجاڵۆكەیى

Tuesday, 13/12/2011, 12:00




 
هەمومان داو یان تەونى جاڵجاڵۆكەمان بینیوە كە ئەو مێروە دەى هۆنێتەوە بۆ ئەو مێروانەى كە لاوازترن لەوەى كە بتوانن خۆیان دەرباز بكەن لە داوەكە لەكاتى پێوە بونیان، پاشان دەبن بە پارویەكى چەور بۆ خاوەن داوەكە، بەڵام جاڵجاڵۆكە داوەكەى چەند پان و بەرین و بەهێزبێت ئەوا ناتوانێت هیچ باڵندەیەك ڕاگرێت، بە پێچەوانەوە لەكۆتایدا ئەوەى كە زەرەر مەندە تەنها خاوەن تەونەكەیە، ئەویش نەك تەنها بە تیك چونى ماڵەكەى بەڵكو هەندێ جار خاوەن داوەكەش دەبێتە قوربانى.
ئەگەر سەیرى یاسا و ڕێساكانى هەرێمى كوردستانیش بكەیت ئەوا ڕیك و ڕاست لە داوى هەمان ئەو مێروە دەچێت! یاساكان لێرەش تەنها هەر بۆ لانەواز و بچوك و پلە نزمەكانە، بەپێچەوانەوە كەس و لایەنە باڵا و سەردەستە و شپێشڵەكان زۆر لەوە گەورەترن ئەو یاسا و ڕێسایانە توانایان هەبێت تەنها ئاماژەیەكیش بێت بۆ ئەوان، چ جاى ئەوەى لەبەرامبەر ئەو یاسایانەدا ڕابگیرێن، تۆ سەیركە دەیان كەسى لانەواز بەبى بڕیارى دادگا لە زیندانەكان توند دەكێن و حەسیر مەیانیش دەكرێن ، لە بەرامبەریشدا هەر بە قسەى خۆیان سەدان تۆمەتبار و تاوانباریش بەبەرچاوى یاساوە دەسوڕێنەوە بێ ئەوەى كەس بتوانێت بڵێت بەرى چاوتان برۆیە! یان زۆربەى جارەكان یاساكان تەنها هەر مرەكەبى سەر كاغەز زیاترنیین تەنانەت نرخى ئەو كاغەزەشیان نیە كە یاساكەى لەسەر نوسراوەتەوە.
لێرە یاساكان تەنها بۆ ڕتوش و میكیاژى دەسەوڵاتە نەك بۆ پراكتیزەكردن ئەویش پاش ناساندنیان لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكانەوە، ئیتر دواى ئەوە دەخرێنە ناو ڕەفە و كتێبخانەكانى دەزگا و دامەزراوەكانەوە بۆ ڕازاندنەوەى شوێنەكە.
لێرە دەزگا و كۆمەڵە و پێكهاتە و ریِكخراو و كێشە و گرفت و ئاریشە نیە یاسا یان پرژەیاساى بۆ دەرنەكرابێت، بەڵام وەك بڵێت ئەو یاسایانە تەنها بۆ جوانى بن یان ناچنە وارى جێبەجێكردنەوە یان تەنها بۆ ئەوانە كە دەكەونە خوار هێڵى پلەبەندى یاساكەوە!
خۆزگە هەمو ئەو بەرپرس و دەزگا و ناوەندانەى كە لەئاستى دەركردنى یاساو ڕێساكاندان، ئەگەر دەزانن یاساكانیان بۆ جێبەجێنابێت یان یاساكانیان بەشێوەیەكى گشتى ناچنە وارى جێبەجێكردنەوە لە هەمو ئاستەكاندا ئەوا هەرگیز كاتى خۆیان و دەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەكانیان بەو شتانەوە نەدەكوشت و پاشان ناویشى بنێن یاساى كار! چونكە لە كۆ تایدا تەنها عەیبدارى تان بۆ دەمێنێتەوە و متمانەى خەڵكیش لاوازتر دەبێت بەخۆتان و دەزگا و دامەزراوە وتەنانەت كۆى ئەزمونەكەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. من داواكاریم ئەوەیە دەڵێم ئەگەر یاسایەك بەخۆتان پێش پراكتیزەكردنى لەبارى دەبەن، ئیتر بۆچى وەك دەسكەوتێكى گەورە بەئێمەى دەفرۆشنەوە و كۆتو بەندمان دەكەن پێوەى، باهەمومان هاوڵاتى پلە یەك بین لە بەردەم یاساكاندا !!!!!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە