کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ لیژنەیەكى سەركەوتوى بینیوە؟!

Monday, 05/12/2011, 12:00




كێ هەیە لە هەرێمى كوردستاندا بە جۆرێك لە جۆرەكان گیرۆدە و دەست خەڕە و زەرەر مەند و دادوبێدادى نەبوبێت لەدەست لیژنە و لیژنەكارى؟ كێ هەیە گەشبین بێت بەو لیژنانەى كە لە هەرێمى كوردستاندا پێكهێنرابون بۆ هەر كێشەیەك باكێشەكە بچوكیش بوبێت؟ لەگەڵ ڕودانى هەرئاریشەیەك یان بەلاڕێدابردنى هەركارێك یان بۆ خۆدەربازكردن لە ئەنجامەكان یان بۆ ساردكردنەوەى خەڵك و لەبیربردنەوەى ئاریشەیەك ئەوا یەكسەر پەنادەبرێت بۆ دروستكردنى لیژنە،، ئینجا بەیەك لیژنەك كۆتایى نایەت، بۆیە پەنا دەبەن بۆ دروستكردنى لیژنەى باڵا و لیژنەى فەرعى، جارێكیتریش بۆ بە دیزەبەدەخونەكردنى ئەنجامى ڕاپۆرتەكانى كارەكانى ئەو لیژنانە ئەندامانى دڵسۆز و گوێ لەمستى خۆیان دەستنیشان دەكەن بۆ ئەولیژنانە.
كێ دەتوانێت گرفت و ئاریشەیەكى سەركەوتوى لیژنەیەك لەو دەیان لیژنانەى كەلەم هەرێمەدا پێكهێنراوە نیشان بدات؟
كاتێك كێشە و قەیرانەكان دەگەن بەبن بەست و بەلاى ئەوانەوە كە هیچ ڕێگەیەك نامێنێتەوە بۆ چارەسە ڕاستەوخۆ پەنادەبەن بۆ دروستكردنى لیژنە، ئەمڕۆ ئەمە باشترین میكانیزمە! بەڵام مەهزەلەكەلێرەدایەهەركەباسى لیژنەدەكرێت خەڵكى یەكسەر بێ ئومێددەبن لە كار و چالاكیەكانى لیژنەكە بۆچى؟ چەنكە ئەزمونێكى دور ودرێژیان هەیە لەگەڵ ئەوجۆرەكارانەدا.
لەكاتێكا ئێمە لەم هەرێمەدا خاوەنى دەسەڵات و دەزگاى قەزایین ئیتر دروستكردنى لیژنە بۆ؟ ئەى كارى دەسەڵاتى دادوەر چیە؟ ئەوە تەنها تەعبیرە لەیەك شت ئەویش ئەوەیە لایەنى دەسەڵات پێش خەڵكى و ئۆپۆزسیۆن سەلماندویانە كە باوەڕیان بە دەسەڵاتى دادوەرى نیەلەم هەرێمەدا! هەربۆیە بەهەمو لایەنەكان بەتایبەت دەسەڵات دەڵێم هیچ كەسێك لەم هەرێمەدا باوەڕى بە لیژنە و لیژنەكارى نەماوە ،ئەگەر دەتانەوێت خەڵكى باوەڕى بە كار و گفتارەكانتان هەبێت ئەوا هەرگیز پەنا بۆئەو كارەمەبەن.
ئێستاش بۆ ئەو خروقات و ئاریشانەى زاخۆ و دهۆك لیژنەیەك لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە پێكهێنراوە ،من وەك خۆم چاوەڕیى دواڕاپۆرتى ئەو لیژنەیەناكەم چەنكە ئەنجامەكى دەزانم ! بەڵام ئەوانەى كە هێشتا باوەڕیان بەپێكهێنانى لیژنەو شتى وا ماوە با چاوەڕى دوا راپۆرتى ئەو لیییییییییییییییژنەیەبن!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە