کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەى سەرۆك ئەو لە 90% ى كە دەنگیان پێدایت لە كوێن ؟

Monday, 31/01/2011, 12:00



لە پاش دەست لەكاركێشانەوەى زۆربەى وەزیرەكانى كابینەكەى (سعد هەریرى) ى لە لوبنان بەرلەمانى ئەو وڵاتە متمانەى لیوەرگرتەوە و پاشان بە زۆرینەى دەنگى بەرلەمان متمانە درا بە (نجیب میقاتى) بۆ بێكهێنانى كابینەى نوێ لە ووڵات ، لە وئان وساتەدا بە هەزاران كەس لە لایەنگرانى (هەریرى) ڕژانەسەرشەقامەكانى بەیروتى پایتەخت و لایەنگرى خۆیان بۆ هەریرى دوپات دەكردەوە و دژایەتى و نارەزایى خۆشیان بۆ كابینە نوێكە دەردەبڕى ، (هەریرى) نمونەى ئەو سەرۆكانەیە هەرهیچ نەبێت بەشى خۆى لایەنگرى راستەقینەى لەگەڵە بێ هیچ بەرژەوەندیەكى تایبەتى .
جێگاى خۆیەتى لێرەدا پرسیارێكى لۆژیكى ئاراستەى (حسنى مبارەك) و حیزبەكەى و پەرلەمانە هەڵبژێردراوەكەى بكەین كە لەدوا هەڵبژاردندا نزیكەى لە 90%ى دەنگەكانی ئەو وڵاتەیان بەدەست هێنا ، با واى دابنێین ئەوانەى كە ماوەى چوار رۆژە رژاونەتە سەر شەقامەكانى شارە گەورەكانى ئەو وڵاتە ئەو لە 10% یەن كە نارازین لە سەرۆك و حیزب كە نزیكەى 30 ساڵە لەو وڵاتەدا فەرمانڕەوایە ، ئەى ئایا ئەو لە 90%ى ئەندام و دۆست و هەوادارانى خودى سەرۆك و حیزبەكەى لە كوێن ؟ بۆ ئەوانیش وەك پشگیریەك لە سەرۆك و حیزب و پەرلەمانە هەڵبژێردرا و حكومەتەكەیان ناڕژێنە سەر شەقامەكانى شارەكان و گۆرەپانەكە بەو لە 10%یەى پارتە ئۆپۆزسیۆن و خەڵكە ناڕازیەكە چۆڵ بكەن ؟ بۆ نایەن بەرگرى لەو سەرۆكە بكەن كە نزیكەى 30 ساڵى ڕەبەقە خەباتى بێ وچان دەكات لە پێناو ئاسودەى ئەواندا یان بۆ بەرگرى لەو پارتە شۆڕشگێڕەناكەن كە نزیكەى 60 ساڵە بەتەنها لە گۆڕەپانەكەدا لە بەرەو پێشبردنى وڵات و دابینكردنى خۆشگوزەرانى بۆ ئەوان بەردەوامە !
ئەو دوا هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەى میسر و ئەو ڕاپەرینە جەماوەریەى ئەم چەند ڕۆژەى ڕابردو یەك ڕاستى دەسەلمێنن كەئەویش ئەوەیە هەمو هەڵبژاردنێك لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبى و ئیسلامیەكان جێگاى گومانە و نابێت هیچ كاتێت باوەڕ بە دەرەنجامەكانیان بكەین ! چونكە ئەو راپەڕینە نوێیانەى وڵاتانى تونس و میسر ناخۆشەویستى سەركردەكان و ناتەندروستى هەڵبژاردنەكان و نا شەرعیەتى دەسەڵاتەكان دەردەخات ، تەنانەت ناشەرعیەتەكە گەشتۆتە ئاستێك كە هێزى سوپاى وڵاتیش كە فەرمان لە و وەردەگرن ئامادەنیین بچنە سەنگەر ئەوانەوە دژ بە گەلەكەیان ، ئەو سیناریۆیە كە جێگاى دڵخۆشى و دەستخۆشیە لە هەردو وڵات دوبارە بویەوە ، تەنانەت لە وڵاتى میسر وتەى دژ بە مبارەكمان بینى كەلەسەر زریپۆشەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە نوسرابو ، ئیتر ئەوە هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش بابوەستن كە بەرگەى چوار ڕۆژى خۆپیشاندانى ئاساییان پێنەكراهەمو بارەگاكانى خۆیان دابەدەست جەماوەرەوە ، تەنانەت نەیانتوانى كۆشكى سەرۆك و بارەگاكانى حیزبى فەرمانڕەواش بپارێزن .
ئەمانە نمونەى زیندون بۆ هاوشێوەكانیان ئەگەر خۆیان ناگۆڕن ئەوا گەل دەیانگۆڕێت ئیتر درەنك یان زوو ، بەهیواى چەند بارە بونەوەى ئەو سینارۆیانە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە