كاتژمێری سفر
Sunday, 17/08/2014, 12:00
ئەگەر هەڵە نەبم (كاتژمێری سفر) لە كاتی جەنگدا ئەوكاتە نهینیەیە كە تەنها بەرپرسانی سەربازی و داڕێژەرانی ئەو هێرشە سەربازیە دەیزانن و كاتیكی زۆر هەستیار و چارونوس سازە، هەربۆیە هیچ كەسیكیتر كاتەكە نازانێت تاكاتی دەستپێكردنی چالاكیەكە، كەچی لەو جەنگەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە، زۆربەی جارەكان كەناڵەكانی ڕاگەیاندن هەموو پلانەسەربازیەكان ئاشكرادەكەن(ئەمە لەكاتیكدا ئەگەر پلانی سەربازیمان هەبێت) كاتیك پەیامنێران لە كەناڵە ئاسمانیەكانەوە دەڵێن (پاش كەمیكیتر پێشمەرگە هێرش دەبەن، یان دەڵێن پێشمرگە ئامادەی هێرشن، یان دەڵێن هێزی پێشمەرگە پاش ئەو بۆردمانانە ئامادەی هێرشن،یان دەڵێن پێشمەرگە ئامادەی هێرشن و تەنها چاوەڕێی فەرمانی سەروی خۆیانن) هەموو ئەمانە ئەوەمان پێ دەڵێن، كە لای ئێمە شتێك نیە ناوی (كاتژمێری سفر) بێت !!! ئەگەر هەیە چۆن بۆ پەیامنیری كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی ئاشكرا دەكەن و ئەوانیش بۆ دۆست و دوژمنی بەیان دەكەن!!! بابای ڕاگەیاندنكار لێی ناگیرێت چونكە هیچ شارەزاییەكی لە جەنگ و هێرشدانییە و نهێنیەكانی سەركەوتن و شكست نازانێت، ئەوە هەڵەی ئەوو بەرپرسە سەربازیانەیە كە ئەوو نهێنیەیان بۆ ئەو ئاشكراكردووە، ئیتر بۆ خۆ دەرخستن بێت یان بۆ بەرزكردنەوەی ورەی خەڵك و پێشمەرگەبێت ، هەرچیەك بێت ئەوە هەڵیەكی سەربازیە و دەبێت ئەو هەڵانە دوبارە نەكرێنەوە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست