چەلەحانێی تیڤیەكان
Thursday, 23/10/2014, 12:00
چەند رۆژێكە مێزگردی و بەرنامە جۆراو جۆرەكانی نێو تیڤییە كوردیەكان بووە بە پرسی یەكلایی كردنەوەی كە ئایا ئەوو چەكانەی كە نێردراون بۆ كۆبانی كێ ناردویەتی؟ تا ئێستەش هەر راستیەكەیان بۆ خەڵكی یەكلایی نەكردەوە كە كی ئەو یارمەتیە لۆجستیانەی ڕەوانەكردووە!!! برادەرانی پارتی سورن لەسەر ئەوەی كە ئەو هاوكاریانە لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە، هەروەها برادەرانی یەكێتیش سورن لەسەر ئەوەی كە تەنها ئەوان خاوەنی ئەو یارمەتیەن و لەلایەن ئەوانەوە كڕڕاوە ، لێرەدا ڕوی دەمم دەكەمە تیڤیەكان و ئامادەكەری بەرنامەكان، كە ئایا هەواڵ و ڕوداوی لەوە گرنگتر نییە لە گۆڕەپانەكەدا بەرنامە و باسی لەسەربكەن تەنها ئەو هاوكاریانە نەبێت بۆ كۆبانی؟؟؟ ئاخر كاكە نەك خەڵكی تەنانەت حكومەتیش ئیفلاسیانكردووە ، یەك تاكە دینار و درهەم نە لە گیرفانی خەڵكی و نەلە بانكەكانی حكومەتدا نەماوە!!! من ناڵێم ئیعلانی ئیفلاس بونی حكومەت بكەن ، بەڵام بەجدی هەوڵ بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە بدەن ، ئەو قەیرانەی كە هەرخۆمان دروستمانكرد و هەردەبێت خۆشمان چارەسەری بكەین، هەر بەو ڕێگەیەی كە قەیرانەكەمان پێ دروستكرد دەبێت هەر بەوو ڕێگەیەش قەیرانەكە چارەسەر بكەین، نەك ڕۆژبەرۆژ قەیرانەكان قوڵتر و برینەكەش سەختتر بكەین، ئەوە یەكێكە لە ئەركەكانی تیڤیەكان كە دەبێت كەسانی ئابوری ناس بانگ بكەن و بەرنامەی جۆراو جۆر لەو بارەوە ئامادە و پێشكەش بكەن ، یەكەم بۆ سودو زانیاری بە حكومەت و دووەم تا خەڵكیش بەرچاو ڕون بن كە هۆكاری ئەو قەیرانه ئابوریەی كە سەرباری هەموو قەیرانەكانیتر بەرۆكی خەڵكی ئەم هەرێمەی گرتووە، جا تكایە پێش ئەوەی لەوە زیاتر ئیفلاس ببین چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو قەیرانە كوشندەیە بدۆزنەوە و ئیتر واز لە بەرنامەی بی ئەرزش بینن و لەوە زیاتر سەری بینەرەكانتان مە ئێشێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست