کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داننان بەڕاستیەكاندا!

Friday, 16/03/2012, 12:00






لەكۆتایدا لیژنەیەك كەلەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە پێش ساڵێك پێك هێنرابو بە فەرمى دانى نا بەڕاستیەكاندا، ئەوڕاستیانەى كە چەندین ساڵە لەلایەن ڕۆژنامەنوسان و چاودێران وڕۆشنبیران و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن و لیژنەكانى پەرلەمانەوە و لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكان و كەناڵەجۆربەجۆرەكانەوە دەخرێنە بەردیدى بەرپرسان و لایەنەپەیوەندى دارەكان و هاوڵاتیانەوە، هەرچەندە بەرپرسانیش چەندین جار لە بۆنە فەرمى و نافەرمیەكاندا دانیان بەو راستیانەدا ناوە.
ئاخر ڕاپۆرتى لیژنەكە بوارێك لە بوارەكانى ژیان نەماوە قسەى لەسەر نەكردبێت و ڕەخنەى لێ نەگرتبێت ، با بەكەم وكورتیش بوبێت، هەر لەبوارەكانى دەرمان و تەندروستى و موساتەحە و تەندەر و دامو دەزگا چاودێریەكان و بودجە و رۆتین وبیرۆكراتیەت و وەبەرهێنان و نیشتەجێ بون و زەوى كشتوكاڵى و داگیركردنى زەوى میرى و قۆرخكارى و پاسەوانى بارەگا و بەرپرسان و كەسایەتى و پاسەوانى وەهمى و مافى مرۆڤ و لەهەموشى گرنگتر بوارى نەوت و سوتەمەنیە، ئیتر جومگەیەكى دەسەڵات لەم مەملەكەتەدا نەماوە لیژنەكە قسەى لەسەر نەكردبێت بێجگە لە سەرۆكایەتى هەرێم؟؟؟ هەرچەندە بەلاى چاودێرانەوە هێشتا ڕاپۆرتەكە پڕە لەكەموكوڕى وەك دەڵێن ڕاپۆرتەكە باسى لە دەرەنجامكردوە نەك هۆكارەكان،هەندێ لە داتا و ژمارەكان زۆر لەوە كەمترن كەلەواقیعدا هەیە! بەڵام بەهەر حاڵ ئەوانە نمونەى مشتێكن لە خەروارێك!!!!
خولاسەى كەلام ئەوەیە لەگەڵ ئەو كەموكوڕیانەى كە لەڕاپۆرتەكەدا هاتوە،بەڵام هێشتا هەر باشە لەپاش ئەو هەموساڵە ڕاستیەكان لەلایەن لیژنەیەكەوە پشت راستكرایەوە كەلەلایەن باڵاترین پۆستەوە پێكهێنرابو، لەمڕۆ بەدواوە دەبێت چارەسەرى ئەو خاڵانەى ناو ڕاپۆرتەكە بخرێتە بەرنامەى كارى هەمو دەسەڵاتەكانەوە، خوانەخواستە چارەسەر نەكردنى خاڵەكانى نێو ڕاپۆرتەكە بەهەر بیانویەكەوەبێت، بەجۆرێك لە جۆرەكان ڕاستە و خۆ یان ناڕاستە و خۆ هەرچوار دەسەڵاتەكە نەك بەرپرسیار بەڵكو هاوبەش دەبن لە خاڵ بەخاڵیدا! هەرچەندە ئەوان بینەوێت یان نا ئەوا ئەو ڕاپۆرتە تیوەگلانى ئەوان دەسەلمینیت لەو خاڵانەدا، بەم ڕاپۆرتەش ناتوانن خۆیان لە بەرپرسیاریەتى مێژوى بیست ساڵى ڕابردوى كەمتەر خەمی و گەندەڵى و ناتەواویەكانى هەرێم بدزنەوە !
بەهیواى چارەسەرى بنەڕەتى و كردارى و لەوەش گرنگتر ئاگاداركردنەوەى خەڵكى لە دەرەنجامەكان، ئەگەرنا ئەوا كۆى دەسەڵات دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە، لە كۆتایدا ئایا بەرپرسان لەئاست ئەو بەرپرسیاریەدا دەبن یان نا؟؟؟ با وەڵامەكە جێ بهێڵین بۆ زەمەن ، هەرچەندە ئەزمونى ساڵانى ڕابردو نمونەیەكى جوان و دڵخۆشمان نیشان نادات ، بەڵام بائەم چانسەش تاقى بكرێتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە