کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواجار بوین بە (ئاژاواگێڕ)

Tuesday, 23/04/2013, 12:00






- كورد میللەتێكن دەتوانیت چل جار بە بیانویەك بیان خەڵەتێنیت و دواى ئەو چل جار فریودانەش دەتوانیت جارێكیتریش بەهەمان بیانو قۆڵیان ببڕیت... (مەسعودى)

من نازانم ئاخۆ وەفدى دانوستانكارى كوردى لە واشۆنتۆن كە گوێیان لە وشەى (ئاژاواگێڕ) بووە هەست و ئیحساسیان چۆن بوە لە بەرمبەر ئەو شێرە بەفرینەى كە ئێمە هەمو هێلكەكانمان خستبووە سەبەتەكەیانەوە؟
چەندساڵێكە بەرپرسانى هەرێم لە ڕێگەى كەناڵە ڕاگەیاندنەكانیانەوە باس لە شتێكى بێ ناوەڕۆك دەكەن، ئەویش ئەو شتەیە كە پێیان دەوت (هاوپەیمانیەتى ئەمیركا كورد) ئاخر قەوانى زۆریان بۆلێدا و سەرى زمان و بنى زمانیان هەرباس باسى ئەو هاوپەیمانیەتیە بو، بێ ئەوەى هیچ نوسراوێكى فەرمى لەو بارەیەوە هەبوبێت، سەركردایەتى سیاسى كوردى زۆرباش دەزانن لەگەڵ بونى دەستورێكى دەنگ پێدراو لەلایەن گەلانى عێراقەوە و هەروەها لەگەڵ بونى چەندین رێكەوتنى دوو قۆڵى و چەند قۆڵى نێوان ئێمە و پێكهاتەكانى ترى عێراق و پێكهێنەرى سێ یەكى حكومەتى عێراقین، كەچى ڕەوشى ئابورى و سیاسی و سەربازى نێوانمان لە لێوارى تەقینەوەدایە، ئیتر بۆ هاوپەیمانیەك كە هیچ فەرمى بون و واژۆیەك لەئارادانەبێت! ئایا ئەو هەموو دڵخۆشى و دەهۆڵ كوتانەى دەویست؟ لەكاتێكدا ئێمە لە ڕابوردودا ئەزمونێكى تاڵمان هەیە لەو جۆرە هاوپەیمانیەتیە و بەتایبەت ئەو هاوپەیمانەش!!!
ئەوە تەنها ئێمە بوین بەهەردوو دەست چەكمان بۆ ئەوو هاو پەیمانەمان هەڵگرتبو، بەڵام نەیارەكانمان بەدەستێك چەكیان بۆ هەڵگرتبو بەدەستەكەیتر چەك لەدژى، كەچى لەكۆتایدا وادیارە ئەمیركا بەرژەوەندیەكانى خۆى لەگەڵ ئەواندا دەبینێتەوە، ئیتر گرنگ دۆستایەتى و دژایەتى نییە!!!
من دڵیام كە یار و نەیارەكانمان باش ئێمە دەناسن، بەڵام خەتاى ئەوان نییە، ئەوە ئێمەین كە هێشتا یار و نەنەیارەكانمان ناناسیین، هەر بۆیە دەبینییت بەدرێژایى مێژوو هەرباجى ئەو خۆشباوەڕیەمان داوە.
لەپاش ڕوخانى ڕژێم (ینك و پدك) پشتیانكردە هەمو هێزەكوردیەكان و ڕویان لە بەغدا و هاوپەیمانانكرد و هیچ گوێیان بە پەرتەوازەیى ناوخۆنەدا، لە بەرامبەردا كاریان بۆ دامەزراندنەوەى بەغدایەكى بەهێز و سوپایەكى بەهێزكرد بۆى!
لە كۆتایدا بەغدایەكى بەهێز و هەرێمێكى پەرتەوازەمان بۆ مایەوە، لاى بەناو هاو پەیمانەكەشمان دەستمان لە بنى هەمبانەكەوە دەچوو!
ئاخۆ (مەسعودى) مێژوو نوس چەندساڵ پێش ئێستا ئێمەى ئەوەندە جوان ناسیبێت؟؟؟!!!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە