کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ش كاريگه‌ري شه‌قام

Monday, 29/12/2014, 12:00


سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشي له‌ سه‌رۆكي په‌رله‌مان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و برِياره‌ جواميرانه‌ي پاشان هه‌موو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ي كه‌ ئاماده‌ بون ئۆتۆمبێل وه‌رنه‌گرن ، وه‌زۆر مه‌خابن كه‌هيچكام له‌ فراكسيۆنه‌كان ئاماده‌ نه‌بون به‌ تيكرِاي ئه‌ندامانيانه‌وه‌ مافي وه‌رگرتني ئۆتۆمبيله‌كان ره‌ت بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وايان بكردايه‌ ئيسته‌ ئه‌و سه‌روه‌ريه‌ بۆ ئه‌وان هه‌ژمار ده‌كرا، به‌لام دياره‌ له‌ ئاستي ئه‌و به‌رپرسياريه‌ته‌دا نه‌بوو، بۆيه‌ جاريكيتر ده‌ستخۆشي له‌ سه‌رۆكي په‌رله‌مان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و برِياره‌ گرنگه‌ي كه‌ رِه‌نگدانه‌وه‌ي رِاي شه‌قامي تێدايه‌، خۆزگه‌ بۆ هه‌موو كاريكي گرنگ و چاره‌نوسساز به‌رپرساني بالَاي هه‌رێم گوێيان بۆ داواكاني شه‌قام ده‌گرت.
لێره‌وه‌ پێشنيار ده‌كه‌م بۆ په‌رپرساني بالَاي حكومه‌ت كه‌با ئه‌وانيش چاو له‌ سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان بكه‌ن ئيتر له‌ ژێر ناووي جوارا و جۆردا واز له‌ به‌هه‌ده‌رداني قوتي خه‌لَكى بهێنن، كه‌نالَێك له‌ كه‌نالَه‌كاني به‌هه‌ده‌ردان ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌يه‌ به‌ناوي كرِيني و گرِين و چاككردنه‌وه‌ ي ئۆتۆمبێل بۆ به‌رپرسان و ده‌زگا جۆرا و جۆره‌كانى حكومه‌ت، ئه‌م به‌هه‌ده‌ردانه‌ش سالَانه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، خۆزگه‌ په‌رله‌ماني كوردستان به‌ياسايه‌ك كرِيني ئۆتۆمبيلي بۆ به‌رپرسان قه‌ده‌غه‌ده‌كرد، واتا به‌ياسا رِێگري له‌و كاره‌ بكرێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا له‌وانه‌يه‌ ئه‌و برِياره‌ش كاتيبێت و سالَاني داهاتو سه‌رهه‌لَبداته‌وه‌، پاش برِياره‌كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌هه‌ن ده‌فرۆشران، ئينجا بزانه‌ چه‌ند داهات ده‌گه‌رِايه‌وه‌ بۆ باخه‌لَي حكومه‌ت!!!بۆيه‌ ده‌لَێم ده‌ي سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم و حكومه‌ت بۆ ئێوه‌ش چاوو له‌ سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان ناكه‌ن، برِيارێكي ئاواگرنگ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر نه‌خرى نه‌وت به‌وجۆره‌ له‌ دابه‌زينى به‌رده‌وام دابێت ئه‌وا سالاَنه‌ ميزانيه‌ توشى كورت هێنان ده‌بێت، ئه‌وو برِياره‌ش چاره‌سه‌رێكى گونجاو ده‌بێت بۆ ئه‌وو كورت هێنانه‌.
له‌كۆتايدا ده‌مه‌وێت بپرسم كه‌ ئاخۆ گرنگى كرِينى ئۆتۆمبێل بۆ به‌رپرسان له‌ چيدا بێت، بۆ ده‌بێت ئه‌رك بێت له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌ ئۆتۆمبێل بۆ په‌رپرسانى بالاَ و نابالاَكان بكرِێت؟؟ بۆ نابێت به‌ ئۆتۆمبێلى خۆيان هاتووچۆبكه‌ن؟ با ئۆتۆمبێل هى خۆيان نبێت و خه‌رجيه‌كه‌ى له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت، با ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه‌هه‌ن هى ده‌زگاكان بن، نه‌ك ببێت به‌ مولَكى جه‌نابى وه‌زير و په‌رله‌مانتار و به‌رِێوه‌به‌رى گشتى و ئيتر چوزانم جه‌نابى و قايمقام و تا به‌رِێوه‌به‌رى ناحيه‌كان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە