کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوە مەهزەلەیە نەك پرۆژە بودجە

Sunday, 22/05/2011, 12:00





لە كاتێكدا ئۆپۆزسیۆنێكى كارا و ئەكتیڤ بونى هەیە لە ناوو پەرلەماندا ئاخۆ ئامادە كردنى پرۆژە بودجەى خەمڵێنراوى ئەم ساڵى هەرێمى كوردستان بە و هەموو كەمو كوڕى ناتەواوى و كەلێنانەوە چی دەبەخشێت؟ ئەمساڵ ڕاستیەك دەركەوت ئەو راستیەش نەك تەنها كابینەى شەشى خستە ژێر پرسیارەوە ئەگەر پرۆژە یاساى بودجەی ئەمساڵ پێوەر بێت بۆ هەموو كابینەكانى تریش ئاى لەو مەهزەلانەى كەلە كابینەكانیتردا ناویان پرۆژەیاساى بودجە بووە!!! خۆشبەختانە ئەمساڵ ئەوە هەر پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنەكان نیین كە ڕەخنە لە بودجەى ئەمساڵ دەگرن بەڵكو ئەندامانى لیستى كوردستانیش دەیان تێبینى و ڕەخنەیان لە بودجەكە هەیە، وەك دەڵێن لەگەڕان بەدواى كەموو كوڕى ناتەواویدا لە پڕۆژە بودجەى ئەمساڵدا پێویستى بە شارەزا و لێهاتویى نیە، بەڵكو هەركەسێك لە زمانى ژمارە تێبگات دەتوانێت دەیان كەموو كوڕى جیاوازى و حەیف و مەیل و بەهەدەردانى تێدا بدۆزێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كەلە چەند كەناڵێكى ڕاگەیاندنەوە دەهۆڵ بۆ پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانى پڕۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ دەكوترا كەچى وادەرنەچو، بۆیە ئەوانیش ئێستا لە ڕیكلام كردن بۆ بودجە كەوتون ، وەك دەڵێن حكومەت پرۆژە یاساى بودجەى ئامادە نەكردووە بەڵكو هاتووە ئەو داهاتەى كە لە بەغداوە دێت لەو كڵێشەیەدا جێگەى كردۆتەوە بەبێ زیادووكەم، بەواتایەكیتر گرنگ ئەوەیە ئەو میزانیە زەبەلاحە لەو خشتەیەدا جێگەى بكرێتەوە بێ ئەوەى بیر لەوە بكەنەوە كە كەسانێكى چاوكراوە و دڵسۆز هەن كەناهێڵن ئەو هەڵەو كەموكوڕیانە بە سەریاندا تێپەڕێت.
ئیتر لەبەر هیچ شتێكیترنا نەلەبەر ناڕەزایى شەقام لە دەسەڵات و نەلەبەر ناڕەزایى ئۆپۆزسیۆن لە ئەداى كاری حكومەت و نەلەبەر خوێنى بەناحەق ڕژاوى شەهید و بریندارەكانى خۆپیشاندانەكانى ئەم دواییە نا، بەڵكو تەنهالەبەر پرۆژە بودجەى ئەمساڵیش بێت حەق وایە ئەم كابینەیە هەڵ بوەشێتەوە! ئەگەر تا ئەمڕۆ لەبەر بەرژەوەندى حیزبیش بووە پەرلەمانتارانى دەسەڵات بێ دەنگیان لە كەموكوڕیەكان هەڵبژاردبو ئەوا خۆشبەختانە ئەمجارە ئەوانیش نەیانتوانى لە ئاست ئەو گاڵتەجاریەى بودجەدا بێ دەنگ بن.
ئاخۆ ئەوو كەس و دەزگا و وەزارەتانەى كە بودجەى پێشنیاركراوى ئەمساڵیان ئامادە كرووەچەند ویژدانیان ئاسودەبێت؟ لەكاتێكدا خانە بە خانەى ئەو خشتانەى كە بودجەى تێدا داڕێژراوە لە ژێر پرسیاردایە و هەتا قسەى لەبارەوەبكرێت كەم و كوڕى ناتەواوى زیاترى لێوە دەردەكەوێت!
كۆتا قسە دەڵێم ئەگەر بودجەى ئەم ساڵ بەو حاڵەوە لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت وەك یاسا و پرۆژەكانیتر ئەوا شەرعیەتى پەرلەمانیش دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە، بۆیە روى دەمم دەكەمە پەرلەمانتارەكانى سەر بەدەسەڵات و پێیان دەڵێم بائەمجارە بەرژەوەندى باڵا مەرج بێت نەك بەرژەوەندى تەسكى حیزبایەتى ،پێویستە بەتێكڕاى دەنگ دەنگ لەسەر ئەوە بدەن كە دەبێت بودجە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت بۆ چاككردنى تێكڕاى كەموكوڕیەكان ،نەك تەنها جێ گۆڕكێ بەچەند ژمارە و خانەیەك بكەن ، پێویستە لەم كێشەیەدا نەفەس درێژبن و بە ئاسانى تەسلیم نەبن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە