کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جارێكیتر هەولێر و كۆبونەوە

Saturday, 02/03/2013, 12:00







دەنگۆى ئەوەهەیە كەجارێكیتر لەسەر داواو خواستى ولاتە یكگرتوەكانى ئەمریكا سەركردایەتى كورد باوەش بۆ كۆبونەوەى لایەنە ناكۆكەكانى عێراق بكاتەوە، وەك كۆبونەوەكەى پێشوى هەولێر كە پاش هەڵبژاردنەكانى 2010ى پەرلەمانى عێراق كە وڵات توشى قەیرانێكى ئاڵۆزبو بوو، توانرا لە ڕێكەوتنى هەولێردا نەخشەڕێگاى دەربازبون لە قەیرانەكان بنوسریتەوە، ئەگەر ڕێكەوتنەكەش بەناچارى بوبێت، بەڵام تاڕادەیەك ڕێگەى دەربازبونى لە قەیرانەكان دیاریكردبو، ئەگەر ئەم كۆبونەوەیەش بێتەگرێدان ئەوە دووەم كۆبونەوەدەبێت لەماوەى ئەم خولەى سەرۆكایەتى(نورى مالكى)دا بۆ دەرباز بون لە قەیرنەكانە.
بەبڕواى چەند سیاسەتمەدارێك دەرەنجامەكانى ئەم كۆبونەوەیەش باشتر نابێت لە دەرەنجامەكانى كۆبونەوەكەى پێشو، چونكە كەسایەتى و كارەكتەرەكانى ئەمڕۆى عێراق هەمان كارەكتەرەكانى ئەوكاتن، تا ئەمڕۆش هەمان دەستێوەردان و كارتى فشارى ئیقلیمى و نێو دەوڵەتى لە ئارادان، تەنانەت ڕەوشى ناوخۆ ئاڵۆزتریش بوە، ئیتر ڕێكەوتن چ كاریگەریەكى ئەرێییانەى دەبێت؟ ئەگەر هەر حەزتان لە كۆبونەوەنیە لە پێناو كۆبونەوەدا، بۆچى ناگەرێنەوە بۆ خاڵ و بەندەكانى ڕێكەوتنەكەى پێشوو!!!
هەڵەیەكى گەورە و مێژوى دەكەین ئەگەر وابزانیین ئاریشەكانى ئەمڕۆى عێراق خەتاى خودى سەرەك وەزیران یان خەتاى لایەنى شێعییە، بەڵكو پەیوەندى بە خودى ئەو كەس و لایەنەوە هەیە كە دەستى دەگاتە دەسەڵات ئیتر هەر لایەنێك بێت، ئەگەر تا دوێنێ ئێمەى گەلى كورد و شوێنكەوتوانى ئاینزاى شیعى ئاریشەمان لەگەڵ دەسەڵاتى بەناو شوین كەوتوانى ئاینزاى سونیەوە هەبوبێت، دەى ئەوا ئەمڕۆ دیسان هەر ئێمەى گەلى كورد و شوێن كەوتوانى ئاینزاى سونى هەمان ئاریشەمان لەگەڵ دەسەڵاتى شوێن كەوتوانى ئاینزاى بەرامبەر هەیە.
قەیرانەكانى عێراق هى ئەمڕۆنیە، بەڵكو لەلایەكەوە ڕەهەندێكى مێژویى و لەلایەكیتریشەوە پەیوەندى بە تێگەیشتنى تاكە تاكەى كۆمەڵگەى عێراقەوە هەیە تا دەگاتە سەركردەكانیش! ئەوەشى پەیوەندى بەگەلى كوردەوە هەیە كە دیارە لە بونیات نانى عێراقى نوێدا هەڵەیەكى گەورە و مێژوى بەسەر هاوپەیمانانى ئەوكاتدا تێ پەڕیوە(كە بێ گومان پێویستى بە ڕاستكردنەوە هەیە).
لە ماوەى ئەم نەوەد ساڵەى عێراقى پاش جەنگى جیهانى یەكەمدا، ئێمەى گەلانى عێراق فەرمان ڕەواى هەردوو گەورە ئاینزاكەمان بینى، هیچكامیان لە تاقیكردنەوەى پێكەوە ژیانى ئاشتیانەدا دەر نەچون و كاریان بۆ یەك پارچەیى خاكى عێراق نەكرد، چونكە وەك لە پێشەوە وتم قەیرانەكان هەم ڕەهەندى مێژوییان هەیە و هەم پەیوەندیان بە سایكۆلۆژیەتى تاى ئەم وڵاتەوە هەیە، كەواتە هەرگیز لەوەى كە ئەمڕۆ هەیە چاوەڕێى باشتر مەبن، تەنانەت نەك دوو كۆبونەوە بەڵكو سەدان كۆبونەوە و ڕێكەوتنیش واژۆ بكەن هێشتا ناگەنە ڕێكەتنێكى كۆتا و ڕیشەیى.
ئەم كۆبونەوەیەش ئەگەر گرێدرا ئەوە دڵنیا بن لەوەى پێشو باشتر نابێت!!! خۆتان ماندو مەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە