کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌کۆی گۆڕانیان سوتان !

Sunday, 20/02/2011, 12:00


له‌چه‌ند په‌لامارێکدا هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئۆفیسه‌کانی بزوتنه‌وه ی گۆڕانیان له‌هه‌مو ناوچه‌کانی دهۆک و سۆران و هه‌ولێر و بنه‌سڵاوه‌ و شه‌قڵاوه‌ تاڵانکرد و سوتاند، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئاشکراو بێ دودڵی و ترس به‌ هه‌مو لایه‌کی ڕاگه‌یاند که‌ به‌شدار نیه‌ له‌ ڕێکخستن و ئاماده‌کردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی، هه‌رچه‌نده‌ به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ ڕێزی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان بگرێ و پشتیوانیان لێبکا.

لێره‌وه‌ له‌کاتێکدا بۆ خه‌ڵکی کوردستانی دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌‌ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ هه‌ڵه‌ده‌کا له‌ حسابه‌کانی ئه‌م جاره‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌ی کرد. هه‌رگیز ئه‌م ئیداره‌یه‌ نه‌یتوانی وه‌ و ناتوانێ داواکانی جه‌ماوه‌ر دابین بکا. هه‌میشه‌ له‌ په‌له‌ قاژه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆقۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و هێشتنه‌وه‌ی کۆنترۆڵ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر تێکه‌ڵاو کردن و ئاڵۆزکردنی کێشه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان جا ئیتر به‌ دروست کردنی شه‌ڕی براکوژی یان ئاژاوه‌گێڕی و دوبه‌ره‌کی ناوچه‌یی و خێڵه‌کی.

ئێمه‌ له‌کاتێکدا شانازی ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌ داواکه‌ر و پارێزه‌ری مافه‌کانی خۆیانمان بزانن، ئه‌مه‌ شانازیه‌ک و مه‌دالیای شه‌ره‌فه‌ که‌ هه‌میشه‌ کاری بۆ ده‌که‌ین، بۆ ئه‌ندامان و ڕژێمی بنه‌ماڵه‌یشی دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ په‌لاماردانی ئۆفیسه‌کانی ئێمه‌ به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ کارێکی نامرۆڤانه‌و ناشارستانی و نابه‌رانبه‌ره‌ و هیچ پاساوێک نیه‌ بۆ ئه‌م کاره‌. ئه‌م ڕه‌فتاره‌ زۆر دور بو له‌ داواکان و کێشه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی.



‌ ئێمه‌ی گۆڕانخواز شارستانیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوداوانه‌ ده‌که‌ین و سبه‌ینێ ڕێگای دادگای عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیان لێده‌گرین و به‌وان و خه‌یاڵپڵاوه‌کانیشیان ده‌ڵێین ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆی مبایه‌عه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ بکه‌ن و ته‌ڕو وشک تێکه‌ڵاو که‌ن. ئیتر ئێمه‌و میلله‌ت یه‌که‌ یه‌که‌ بژاری ڕوداوه‌کان ده‌که‌ین و هه‌ریه‌ک و هه‌رکه‌س له‌ شوێنی خۆی داده‌نێین. واوه‌یلا بۆ ئه‌وه‌ی نازانێ وه‌ڵامی میلله‌ت بداته‌وه‌ و نافامێ که‌ هێزی میلله‌ت چه‌ند گه‌وره‌یه‌.
بژی کورد بژی کوردستان


02-19-2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە