مێژووی جامانەی سوور

Wednesday, 23/03/2011, 12:00




جەنابی ك.مەسعوودیش لەوە حاڵی بووە كە زەمان گۆڕاوە و ئەوە خۆی بابڵێین بازی لەسەر نیشت و بووە سەرۆك بەڵام با بزانیین مەسرورو كوڕی مە سرور لەسەر چ ئەساسێك قەبووڵ بكرێن كە بەفەڵتەیەكی مەسعوود مژدەی بە وەلیعەهدبوونی لە كونگرەی 13 دركێنرا وڕق وتووڕەیی خەڵكی لێكەوتەوە. كۆمەڵانی خەڵك ئومێدی ئەوە دەخوازن ڕەوشی تازەو مەشخەڵی راپەڕینی ڕۆژهەڵاتی ناوین، قەناعەتی پێیان گۆڕیبێ كە سواری مەحاڵ نەبن و و مەسرورو مەغرورو مەجرورو سەرسوورمان لە كۆڵ ببێتەوەوچیتر بەبێتامی چڕوچاویان نەبینین وسەرودڵی ئەم خەلكە نەگرن، چونكە وەك رۆژی روون دیارە چارەنووسیان چی ئەبێ. كەچی ئەوەی خەڵكی دوچاری نائومێدی كردووە ئەوەیە نەك هەر باز لەسەرنیشتووەكان كە بەردەوامن حسب المنهج ،مستاوچی و بەڵتەجیەكانیشیان لەجاران زیاتر خۆیان ناشیرین كردووە .بۆیە رقی پیرۆزی جەماوەر جامانەی سوور ئەسووتێنێ، چونكە:

ــ ئەم جامانەیە بووە بە هێمای بتپەرستی و كە ئەسووتێنرێ لە ڕووانگەی عەقیدەوە، وەك ئەوە وایە بتەكانی مەككە شكێنرابێ. گرنگ نیە ئەگەر عولەمای دیوەخانیان بڵێن وانیە. پارتی چەند ساڵێك پێش ئێستا هەردوێنی بوو دەیویست گۆڕی بارزانی بكاتە قیبلەی كوردان و پەرستگای بتپەرستان كە بەهۆی هۆشیاری خەڵك بێئاكام مایەوە، لە ساڵی 2006 كە هەردوو رۆژی جەژنی لەدایكبوونی مەلامستەفا لەگەڵ مەولوودی پێغەمبەر لەیەكتر نزیك بوون ، پارتی زۆر ناڕەحەت كە ساردوسڕی خەڵكیان لەهەولێر بینی سەرەڕای فشاروئاسانكاری بۆ سەردانی بۆسەردانی گۆڕی مەلا مستەفاو لەبەرامبەردا دواتر خەڵك بە گەرموگوڕی وبە كەرنەڤاڵێكی روحانی جەژنیان گرت بۆ مەولودی پێغەمبەر  و منداڵی ساوای ئێسك سووك لە كۆڵانان بەدەست وپەنجە جوانەكانیان شیرینیان دابەش ئەكرد.

ــ بێجگە ژمارەیەكی لە مزووری و خەڵكی دەوروبەری بارزان كە بارزانی نین بەڵام جامانەی سوور دەبەستن،كەسی بارزانیتان بینیوە كە سەر بە فەرزی خوا دا بگرێ و نوێژكەر بێ . چونكە ئەوانە تەنیا ئەمسالی وەك شێخ جوجەی بێنوێژ دەپەرستن كە نە لەگەڵ نوێژ نەلەگەڵ غوسل بەینیان نیەو لە ئیران بە جەماعەتی حیزبوڵڵای شێخ محەمەد خالیدی خەزوری مەسعودیان دەگوت(بی نماز) واتە بێنوێژ.كاتێك لە حیمایەكانی مەسعوود دەپرسی دینداری مەسعوود چۆنە؟ وەڵامیان ئەوەیە كە نەیاندیوە مەسعوود نوێژ بكا . دەوروبەرە كەی ئەزانن كە حەفتەی چەند جار لەسەر مەزهەبی باوكی عەرەقیش دەخواتەوە. وە هەر بارزانیەك بەتایبەت لەبارزان نوێژ بكا ئەكەوێتە ژیّر چاودێری دەزگای پاراستن وگوندەكانی بارزان هیچیان مزگەوتی لێنەبووە تەنیا بەم دواییە بۆ پروپاكاندە و لەبەرقسەی خەڵك مزگەوتیان لەبارزان دروست كردووە كە هەمیشە چۆڵە.

ــئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی راستەقینەی دوور لە دەستێوەردان ولە خاوەنویژدانان بپرسن ، دەبینن كە ئەم جامانە سوورە هەمیشە خەریكی فیتنەو خیانەت بووە لەدژی پێشەوای گەورە قازی محەمەدو قازی كە هەرگیز لێیان ئەمین نەبووەو، یەدڵێكی فراوان هەمیشە ویستوویەتی دڵیان ڕابگرێ نەبادا زەربەیەكی لەپشتەوە لێدەن.وە قازی هەرگیز ئاڵای كوردستانی تەسلیم بەمانە نەكردووەو ئەمە درۆیەكی شاخداری لەخوانەترسانەیە.

ــ ئەم جامانە سوورە بوو دەیان شۆڕشگێڕی كوردی ئێرانی تیرۆر یان تەسلیم بە شای ئێران كرد.تەنانەت هەبوو تەرمەكەشی تەسلیم كرا وەك سلێمانی موعینی تەنیا بۆ ئافەرێنێكی شا.

ــ ساڵی 1982 جامانەی سوور بەپێش پاسدار كەوت و شاری شنۆیان تەسلیمی لە پێشمەرگەی ئەوێ پاك كردەوەو تەسلیمی ئێرانیان كرد بە بیانووی تێكدانی گۆڕو دەرهێنانی تەرمی مەلا مستەفا كە ئەوەی ناسیویە سەیری بەناوەكەی هاتووە چونكە ئەم كابرایە مەلا نەبووە و علومی شەرعی نەزانیوە و لە دكتۆر جەرجیس بپرسن كە چۆن ویسكی نۆش كردووە. جاروبار بۆ بەرچاوی خەڵك نۆژی كردووە.لە شێخ عەبدولڕەحمانی شێخ وەسانان بپرسن كە دووساڵ حیمایەی مەلامستەفا بووە و خەنجەرەكەی پشتیشی دیاری ئەوە، ئایا مەلا مستەفا چەند نوێژی كردووە.

ــ دكتۆر مەحموود كە كاتێكی زۆری لە خزمەت مەلامستەفا بەسەربردووە، ئەگەر درۆ نەكا لێی بپرسن كەی وتوویەتی كەركوك دڵی كوردستانە. وەلێی بپرسن كە دوای ئاشبەتاڵی 1975 كە بەهاورێیی مەلا مستەفا دوای چەند رۆژ چاوەنواڕی و دیقوزیق كردن چوونەخزمەت شا ، دوای دەست ماچ كردنەكە چ ماستاوچیاتیەك بۆ شا كرا لە حاڵێكدا كە دوو ملیۆن كورد ئاوارەو پەرێشان بوو.

ــ كە یەكێك بە تەلەفۆن قسە دەكات لە خەتی كۆڕك ، جەمانەسوور بەنهێنی ئینساتی خستووەتە سەر هەموو خەتەكان، نەك تەنیا بۆ مەسەلەی بەناو ئاسایش بەڵكو بۆ بێئەخلاقی و دەستنیشان كردنی ژمارە مۆبایلی كچان و شەبەكەی بەفاحیشەكردنی كچانی بەنامووسی كورد دەزگای كۆڕەك بەكارئەهێنرێ . هەروەها جیهازی ئینساتیان وا عەیاركردووە تەنیا لە پەیوەندیدا بڵێی سلام علیكم بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی مراقەبە ئەخرێتە سەر خەتەكە بە شوبهەی ئیسلامی بوون.

ــ جامانەی سەرسوور بەربووەتە نامووسی ئەم گەلەو شەبەكەی فحوشیان دامەزراندووە. بەم هۆیەوە كادیرانی پارتیش ئەوانەی كە غیرەت دەیانجووڵینێ ،لە نیهادو هاتنی بۆ هوتیل جەبار و كوڕەكەی ئەدهەم چەندین سەرسووری بێئەخلاقی تر بێزاروتووڕەن.بەتایبەت كە زۆر مەراقیان بەفاحشەكردنی كچی سۆرانیە. لەناو خۆیان دا ناوو ناتۆرەو قسەی ناڕەواو جنێوی زۆر پیس بە سۆرانیان ئەوترێ لە كاتێكدا كە زۆربەی زۆری شەهیدان لە ناوچەی سۆران بووە لە گەڵ رێزی رزۆرم بۆ شەهیدانی بادینان وبرا بادینیەكانمان.

ــ جامانەی سوور عەقڵی جامەو لەچاخی بەردینا ئەژی و، عیرقی خۆی لا موقەدەسە و مافی ژن لای لەكولەكەی تەڕیشا نیە. بۆیە ڕێگا نادەن كچی بارزانی شوو بە كوڕی عەشیرەتی تر بكاو تا ئێستا لەسەر ئەم مەسەلەیە ژمارەیەك ئافرەتیان كوشتووە.ئەمە ڕاستەیەكی ڕوونەو هەموو كەس ئەزانێ.

ــ كە ئەتەوێ پرۆژەیەك دەست پێبكەی یەكسەر جامانەسووریكت لێ راست ئۆبێًتەوە و ئەبێتە خاوەنبەش گوایە پاسەوان یان چایچی كاك نێچیر یا مەسروورە.

ــ جامانەی سوور بوو زانكۆ و خوێندیان بێقیمەت كرد و بەلێشاو قوتابی تەمەڵ و تەوەزەلیان بەدەرەجەی حیزبی رەوانەی زانكۆكان كرد.

ــ جامانەی سوور بوو چەند پیاوخراپ و كۆنە هین و بەڵتەجی و شەلاتی لەسەر ئەم گەلە بەشەرەفە كردە پیاوو خەڵكی زیانلێكوتووی دەستی بەعسیان بەمەزلوومی هێشتەوە.

ــ جامانەی سوور كە بەم دواییە بەهۆی بەسەخاوەت بەخشینی سامانی ئەم گەلە هەژارە بۆ چەند نەخشەكێشێك لە ئیتالیا میدالیایەكی  وەرگرت و لە كوردستان تی ڤی نیشاندرا كە كاك مەسعوود رێزێكی گەورەی لێنراوە وكراوە نوێنەری مەسیحیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام خوا كردی بووە ڕیسواییەكی زۆر گەورە بۆیان.

ئەگەر راستیەكان هەڵبدرێنەوە ئەبێ ئەمانە هەر چركەیەك لەشەرما عەرەق بكەن بەڵام ئەمانەسوواون و ئابروویان نەماوەو پێویست بەباسی 31ی ئاب و كەینوبەینیان لەگەڵ بەعس ناكا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە