کوردستانیان ئازادن و به‌ئازادی ده‌ژین و قه‌ت له بێشکه‌ی گه‌نده‌ڵی و قه‌فه‌سی دیکیتاتوری توتالیتری بارزانی و تاڵه‌بانیدا ئارام ناگر�
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
سه‌رۆکی قه‌سابخانه‌ی هه‌رێمی کوردستان
روو ره‌شتر له هیتله‌ر و موسولینی و هۆلاکۆخان
دێر زه‌مانێکه‌مرۆڤ به‌ده‌ستی گه‌نده‌لێه‌وه ده‌ناڵێنێ به تایبه‌ت به‌جیهانی بوونی سیسته‌می سه‌رماێه‌داری و په‌یوه‌ندێه ئابورێه‌کان له نێوان ئه‌و حکومه‌ته‌گه‌نده‌ڵانه‌ی که به ناشیرین‌ترین شێوه هه‌لوده‌رفه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌ی ئه‌م ئیداره‌ناهه‌مواره ده‌ره‌خسێنن هۆکاری ئه‌م نه‌هامه‌تێه‌س هه‌موارکردنی شه‌راێه‌تی گۆنجاوه‌بۆ که‌ڵکۆه‌رگرتن له‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنور له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا بۆ قۆرغکردنی پله و مه‌نسه‌بی حۆکومی چ خۆسوسی و چ گشتی پێشینه‌ی ئه‌م ره‌ها بوونه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ سه‌ده‌می دروستبونی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت
لێره‌دا پێویسته پێکهاته‌ی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری حکومه‌تی 50 به50 ی بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له هه‌رێمی کوردستان بخه‌مه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه .1 _ گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری له ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود بارزانی دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رتیل و رشۆه‌خۆری و به شه‌خسی کردنی ماڵ و سامانه‌گشتیه‌کان و گرتنی کۆمیسون و ده‌راڵی له مامه‌ڵه و گریبه‌سته‌ئابورێه‌کان.2 .فه‌سادی سیاسی و ته‌زاد و نابه‌رابه‌ری مافی هاوڵاتیان له حۆکمی خێڵه‌کی و نادیموکراسی بوونی حیزبی.3 _ئه‌لیگاریشی بنه‌ماڵه‌یی و ره‌واجی واسیته‌کاری له‌ته‌واوی وه‌زارته‌کان به بێ ره‌چاوکردنی ئه‌زموون و ته‌خه‌سۆس و کاریزمایی.4 .چاودێری نه‌کردنی هیواێه‌تی سیاسی له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندێه گشتێه‌کانی گه‌ل به تایبه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی مۆتڵه‌قی نامسئولانه‌ی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌رێوه‌بردنی ئۆرگانه کۆمه‌ڵاێه‌تێه‌کان وه‌زاره‌تی داد، ماڵی ، په‌روه‌رده و له‌شکه‌ری.5 .نه‌بوونی یاسای بنه‌ره‌تی چوون هه‌ر چه‌ند یاسا شه‌فافتر بخرێته بواری کردارێه‌وه گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد لاوازتره و وایرۆسی گه‌نده‌ڵی له غیابی یاسادا جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگا داده‌پۆشی و فه‌قر و جیاوازی چیناێه‌تی به‌رهه‌م دێنێ و سیمای نابه‌رابه‌ری وناعه‌داله‌تی به‌رجه‌سته‌ترده‌کا.6. قۆرغکردنی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بۆ دیماگۆژی و سه‌رکۆنه‌کردنی روناکبیران و رۆژنامه‌وانان و خێندکاران و چالاکانی مه‌ده‌نی .........و کۆپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی نارازیان و به سیاسی کردنی ئه‌م سیسته‌مه بۆرۆکراسێه‌بۆ په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامیبونی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا باشترین نمونه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستێه به‌کارهێنانی ده‌یان رۆژنامه و گۆڤار و 4 ته‌له‌ڤزێونه‌وه که‌شه‌و و رۆژ خه‌ریکی ئاوه‌ژۆکردنی هه‌قێقه‌ت و راستێه‌کانن دژ به چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی و بنپێ کردنی مافی هاولاتیان.7 _ئامانجی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له حکومه‌تی ئه‌لیگارشی بارزانی و تاڵه‌بانیدا سه‌رکوتکردنی هه‌ر رێکخراو و مۆنه‌زه‌مه‌ییکه که‌وه‌ک ئاسته‌نگ بوون و وجودی خۆی بسه‌له‌مێنی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌قامگیری حۆکمی یاسا و میتودی چاکسازی.6 _به‌هێزکردنی حۆکمی فه‌رمانره‌وایی و فه‌رمانبه‌ری سۆنه‌تی و خێڵه‌کی بۆ تێکشکاندنی هیبه‌تی بنه‌ماکانی دیموکراسی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و به‌زه‌نجیرکێشانی ئێراده‌ی گه‌ل و به‌رچاونه‌گرتنی خۆاست و ئامانجه‌کانی به دوور له بنه‌مای ئه‌قلی و ویژدانی
ڕێگا ی چاره سه‌ری :
.1 _یه‌کریزی هێزی گه‌ل و ئاماده‌کاری بواری فه‌رهه‌نگی وخه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌رده‌وامی خۆپیشاندان بۆ هه‌ڵته‌کاندنی ده‌سه‌ڵاتی دوو ئیداری خێڵه‌کی و ئه‌لیگارشی بارزانی و تاڵه‌بانی و پێکهێنانی حکومه‌تێکی ئینتقالی تکنوکرات بۆ ئاماده‌کردنی فه‌زاییکی دیموکراسی و ریفراندۆمی پێشوه‌خت
.2 .جێبه‌جێکردنی حۆکمی قه‌زایی دژ به ده‌زگاکانی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌به‌رانی حیزبی و تۆڕ و ئامرازی مافیای جێبه‌جێکار
.3 _ دانانی که‌ساێه‌تی زانا و پسپۆر کارامه‌له‌داموده‌زگای حکومی چوون په‌یره‌و نه‌کردنی ئه‌م زه‌روره‌ته‌ئیدارێه‌ده‌بێته هۆی زه‌ره‌ر و زیانی گشتی له بواری خزمه‌تگۆزاری و دووباره‌بونه‌وه‌ی فۆرمالیته‌کردنی بوودجه و داهاتی وڵات له‌و پرۆژه‌و مه‌شروعه‌وه‌همیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵسالار که به دوور له ئه‌زمونی ته‌خه‌سۆسی و زانستی و نابه‌رابه‌ری دابه‌شکراوه‌له بواری په‌روه‌رده و خزمه‌تگۆزاری ته‌ندرۆستی و ئاوه‌دانی و چاکسازیدا
.4 _ سرینه‌وه‌ی سیسته‌می ئیداری خێڵه‌که‌ی به‌سه‌روه‌ری یاسا بۆ نه‌هێشتنی پڕکردنه‌وه‌ی هه‌ر پله و پۆستێکی ئیداری له ڕیگای په‌یوه‌ندی سه‌به‌بی و نه‌سه‌بێه‌وه
.5 _به‌رگری له گۆاستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌نایاسایه‌کانی به‌رێوه‌به‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
.6 _پیداگری و رووبه‌روبونه‌وه‌ی جییدی له‌گه‌ڵ بنکه‌ی فه‌ساد و لێپرسینه‌وه‌له تاوانی مرۆڤی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئیداری له به‌رپرسانی حکومی و کۆنترۆڵی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاشکرا کردنی سه‌روت و سامانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به هیوای سه‌رکه‌وتن و دابین کردنی سیسته‌می دیموکراسی له باشوری کوردستان
برووخێ ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی گه‌نده‌ڵکار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست