کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی نسار لەهەولێر بگۆڕن

Tuesday, 10/12/2013, 12:00




لەبەرئەوەی باخچەی ساوایان یەكێكە لە شوێنە گرنگەكانی بواری پەروەردەو فێركردن بۆیە پێویستە وەزارەتی پەروەردە هەمیشە چاوی لەسەر باخچەكانی ساوایان بێت.
مامۆستا هەدیە عەبدولرەحمان كە بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی نسارە لەشاری هەولێر لەگەرەكی نەورۆز زۆرترین قسەو باسی لەسەرە بەجۆرێك سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەم باخچەیە لێی بێزار بوونە لەدەست ئەم بەرێوەبەرە، هەروەها زۆرێك لە خانەوادە بەرێزەكان ئەوانەی منداڵەكانیان لەو باخچەیە گلەیی و گازاندەی زۆریان لەسەر ئەو بەڕێوەبەرە هەیەو داوا دەكەن هەرچی زووە ئەو بەڕێوەبەرە لەسەر كار لاببدرێت.
مامۆستا هەدیە عەبدولرەحمان هەرچەندە گوناهیشە پێی بوترێت مامۆستا چونكە هیچ رەوشتێكی مامۆستایی لەو دانییە، جگە لەوەی بەئارەزووی خۆی دەوام دەكات و لە هەفتەیەكدا زۆرجار تەنها ٣ رۆژ دەچێتە ئەو باخچەیە، سەرەڕای ئەمەش لەكۆبوونەوەی دایكان و باوكان زۆرجار ئیهانەی دایك و باوكان دەكات و خەڵكیش گلەیی زۆریان هەیە لە هەلسوكەوتی ئەو بەڕێوەبەرە.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە جەنابی بەرێوەبەر كێشەی لەگەڵ تەواوی مامۆستاكان و فەرمانبەرو بەردەستی ئەو باخچەیەدا هەیە، هەرچەندە حەزناكەم قسە لەسەر رەوشی ئەو بەرێوەبەرە بكەم، بەڵام دڵنیام هەموولایەك ئەوە دەزانن كە لەئاستێكی خراپی كۆمەڵایەتی دایە.
ئەوەی جێگەی تێرامانە ئەو بەرێوەبەرە خۆی بە حزب هەڵدەدات و كاتێك لێی دەپرسن بۆچی وا دەكەی و بۆچی نایەتە دەوام ئەوا بێ یەك و دوو دەڵێت : حزب منی داناوەو كەس ناتوانێ من دەربكات.
لەهەمووی كارەساتر كە دڵنیام وەزارەتی پەروەردەو تەنانەت لەهیچ سیستەمێكی پەروەردەیی شتی وا قەبووڵ ناكرێت ئەویش هێنانی كادیری حیزبییە بۆ ناو باخچەی ساوایان كە بەداخەوە هەدیە خان هەمیشە ئەو قسەیە دەڵێتەوە (حزب منی داناوە) یان دەڵێت (من بە امری حزب لێرە دانراوم) هەروەها زۆر بەبێ منەتی بەمامۆستاكانی ناو باخچەكە دەڵێت: دەوام بكەم یان نەكەم بە امری حزب لێرەم).
بۆیە پێویستە وەزارەتی پەروەردەو لایەنی پەیوەندیدار هەرچی زووە ئەو بەرێوەبەر لەسەر كار بدەن ، ئەگەر بێتو كاری گونجار لەگەڵ ئەو بەرێوەبەرە نەكرێت یاخود نەگوازرێتەوە یان واز لەو كارە ناشرینانەی نەهێنێت ئەوا هەرچی بەڵگەو دیكۆمێنت هەیە لەسەر هەدیە عەبدولرەحمانی بەرێوەبەر بلاو دەكەینەوە.
بۆیە ئەگەر ئیجرائاتی بە پەلە لەگەڵ ئەو بەرێوەبەرە نەكرێت ئەوا سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی باخچەی ساوایانی نسار هەلوێست وەردەگرن و داواكاریشم لەلایەنی پەیوەندیدارو وەزارەتی پەروەردەو بەرێوەبەرایەتی گشتی باخچەكان هەرچی زووە خەم لەو باخچەیە بخۆن و بەرێوەبەرەكەی لەسەر كار لابدەن یاخود ئیجرائاتی دیكەی لەگەڵ بكرێت بۆ ئەوەی بەخۆی دابچێتەوە مامەڵەی لەگەڵ دەوروبەری خۆی چاك بكات و چیتر مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و دایك و باوكان هەراسان نەكات، ئەگەریش حزب ئەوی وەكو بەرێوەبەر داناوە ئەی ئیش و كاری وەزارەتی پەروەردە چییە؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە