ئایە سەری ساڵی کوردی هیچ پەیوەندییەکی بە یادی نەورۆزەوە هەیە؟
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
سەرنجێک له‌مه‌ر ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی باوی مێژوویی تکایە گەر هەڵەیەکی مێژوویی هەیە بۆچی وا قڕوقەپ لێی کڕوکپ کەوتوون و هەڵوەستەی لەسەر ناکەن؟؟؟ ئەو مەلایەی (لەگەڵ ڕێزم بۆی) کە بە جەهلەوە باس لە جەژنی نەورۆز دەکات بینیم کە ڕیشی لە هزرو بیری درێژتر بوو! داخی گرانم کە کورد مەلای خوێندەواری کەمە! هەڵەیەکی کوشندەو قاتیلە هەوڵی بە تەدوین /تەدەییون کردنی هەموو شتێک بدەیت. تێنەگەیشتن لە دین گەورەترین تراژیدیا بەدووی خۆی فەراهەم دێنێت. ئاخر ئیقحامکردنی دین بەووردو درشتی ژیان، موسیبەتی ئەعزەمە! تێنەگەیشتنە لە خودی پەیامەکەو فەلسەفەکەی. ئیستاتیکی شارستانییەتی دین لە ناو تێکستە پیرۆزەکانییەتی*.
مەلاکان، بێ لیاقەت و بێ قابلیەتن لە فیکر‌و ئیجتهاد کردن. ئەوان زەخیرەیەکی مەعریفی دەوڵەمەندیان پێ نییە لە دین و فەلسەفەکەی و ڕەهەندەکانی کتێبی خودا. ئەوان تەنها جەهل پەخش دەکەن و هەوڵی بە تەدوین کردنی سیاسەت و تەسییس کردنی دین دەدەن. گەر زوو ئەم قۆناخە لەناو مسوڵمانان، ڕانەبوورێت، داهاتوو دەیسەلمێنێت چ قەیران و فیتنەو ئاشووبێک چاوەڕێیان دەکات و بەرەنگاری مەتەبباتی گەورە گەورە دەبنەوە. مێژووی ئیرهاساتی فیکری و فەشەلی مەلاکان کەڵەکەی کردووە. ئەم قۆناخە پێویستی بە جوانە مەردێکە قۆڵی ڕۆحانییەت و ڕەببانییەت و ئینسانییەت و مەدەنییەتی لێ هەڵماڵێ و سنوورێکی زانستی و عیرفانی و ڕەببانییانە بۆ جەهل و تەقلیدو جمودی مامۆستا ئایینییەکان و مەزهەبگەری مەلاکان و نەخوێندەواری تێکڕای سەلەفییەکانی کورد دابنێت.
ڕەنگە لە ئایندەدا ئەم باس و خواسانە بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە تاوتوو بکەین و دەست و پەنجەیان لەتەکدا نەرم و گەرم بکەین.
بێمەوە سەر کڕۆکی باسەکەم/
جەژنی نەورۆز، جەژنی نوێ بوونەوەو تەقینی (قین(و سەمای سرووشت و سەمفۆنیای گەردوون و هزرو بیرە. پیرۆزە لە تێکڕای مرۆڤایەتی و گەلی کورد بەتایبەتی و ئەو گەلانەی کە یادی ئەم بۆنە دەکەنەوە. میژوو، یان زانستی مێژوو، مادده‌یه‌كی گران به‌های به‌دوواداچوون و لێكۆڵینهوەکانە له‌سه‌ر كیان و کەینونەو کەون و مرۆڤایەتی له تاكه‌وه بگره تا خێزان و خزم و خوێش و هۆزو مه‌زهه‌ب و كۆمه‌ڵگەو ده‌وڵه‌ت تا گه‌یشتن به نه‌ته‌وه‌و گروهی ئینسانییه‌ت بەتێكڕا. ئه‌و هه‌موو ڕایه‌ڵه‌و كایه‌و بازنانه‌ی ئینسانییه‌ت گه‌ر دەزگاو دەروازەکانی مێژوو، لێكۆڵینه‌وه قورس و قووڵه‌كانی شوێنه‌وارناس و ئاركیۆلۆژیستەکان و حهفریاتناسەکان، نەبونایە، مۆتۆری هزریان ئه‌كتیڤ نه‌كردبا ئێستا زۆربەی زەوی مرۆڤەکان، پنکە جوگرافییەکان بێ شوناس ده‌مانەوە. تاكه ڕێگا له‌به‌رده‌م به‌دوواداچوون و زانین و مه‌عریفه له‌مه‌ڕ بوونی ئه‌و هه‌قیقه‌ته ڕێژەییانه، وه‌ك شارستانییه‌ته گه‌وره‌كانی پیشوو، نه‌ته‌وه‌كانی ڕابردوو، تیاچوون و نەمانیان، بنیاتنان و دروست بوونیان، وه‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ژیان و به‌ره‌و پێشبردنی بیر‌و هۆش و فه‌راهه‌مهێنانی خاڵه لاواز‌و خاڵه وه‌رچه‌رخان و تۆمارە مێژووییەکان و... تد ئه‌و ڕاستییه ڕێژه‌ییانه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی هه‌قیقه‌ته ڕه‌هاكانی ناو په‌یامه ئاسمانییه‌كان ده‌هاتنه ناسین. كه بۆ سوودو پەند وه‌رگرتن مەشق به ووزه‌ی مرۆڤەکان دەکات به ڕاهێنانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر فیكر‌و فێربوون، كۆشش و هه‌وڵدانی بێ پسانەوه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دوواداچوون و ئیستیقرا كردن بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازە فراوانه‌كانی عه‌قڵ كه چۆن قوفڵه سەهۆڵ بەستووەكان به كلیلی مەدەنییەت و شارستانییه‌ت و دووباره خولانهوە له‌ناو هه‌مان بازنه چه‌قبه‌ستووه‌كان بشکێنێت.
كرانه‌وه‌ی فیكر‌و فراوانكردنی ئاسۆی ڕه‌هه‌نده‌كان بۆ تهنقیب و به‌دوواداچوون جه‌مسه‌رێكی سه‌ره‌كی نێو كتێبی پیرۆزه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت قووڵ بفامێت.
لێره‌دا له ڕوانگه‌ی ئه‌و پێشه‌كییه‌وه ده‌مه‌وێت سەرنجێک له‌سه‌ر ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی مێژوویی باوی بەسەر ڕابووراوی نێوەندە ڕۆشنبیرییەکانی کورد‌و ئه‌و ده‌ستگایانه‌ی كه په‌ره به بواری مێژووناسی ده‌ده‌ن، بده‌م كه پێویسته ئەوانەی نووسین و ئاخافتن لەو بارەیه‌وه (نهورۆزو، سه‌ری ساڵی كوردی) دەکەن ئەو هەقیقەتەیان له‌به‌رچاو ڕوون بێت و بەهەند وەریبگرن کە سەری ساڵی کوردی، دوور‌و نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە (نەورۆز)ەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە (ماد)ەکانەوە هەیە/ ئه‌مه له كاتێكدا گه‌ر هاتوو دیرۆکی ماده‌كان له‌ڕووی مێژووییه‌وه (ساغ بووبێته‌وه) كه باپیرانی ئێمەن و، خاوەنی سیستەمێکی سه‌ربه‌خۆی پته‌و بوون. ده‌وڵه‌تێكی نیزامی سه‌ربه‌خۆی پته‌ویان له دیرۆكدا دامه‌زراندووە وەک لە نێو پەڕەکاندا باسکراوە.
دیارە ئەم هەڵە لە به‌دحاڵیبوون و نا شارەزایی و نەبوونی لێکۆڵینەوە سەریهەڵداوە، کە ڕۆژی نەورۆز، بەسەری ساڵی کوردی دابنرێت و، بەیەکەوە باسیان بكرێت. ئه‌گه‌رنا بوون و کەسایەتی هیچ گەل و نەتەوەیەک لەو کاتەوە دەست پێ ناکات کە مێژووه‌كه‌یان تێدا تۆمار کرابێت. سه‌یری عەرەبەکان بكه‌ن وه‌ك نمونه، سەدان ساڵ بەر لەهاتنی پێغەمبەر، وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هەر هەبوون کەچی مێژووه‌كه‌یان لەڕۆژی کۆچ کردنییەوە بۆ شاری مەدینە دەست پێ دەکات. زۆرێك له گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی به‌م چه‌شنه مێژوویان ده‌ستی پێكردووه كه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان و ڕووداوێكی گرینگ بۆته سه‌ره‌تای دیاریكردنی مێژوویان. کەواتە مێژوو، سەرەتای ڕووداوێكی گرینگە لە مێژووی هەر نەتەوەیەک، کە ویستبێتی مێژووی ساڵ و ڕووداوەکانی تێدا دیار‌و تۆمار کردبێت. با ئێمە بەو پێوەرو پێودانگه ته‌ماشای حەدەسهكان بكه‌ین و بزانین كام ڕووداو ئەهمیەتی هەیە و گرینگییەکی تایبەتی داوە بە (بەروارو**) مێژووی گەل و نەتەوەکەمان. ڕووداوێک کە لەدیرۆکی مێژووی نەتەوەكهماندا سه‌روه‌ری و به‌رخۆدانێكی گرینگی تایبه‌تی هەبووبێت. وه‌ك گوتم گەر له ڕووی مێژووه‌وه (ساغ بوو بێته‌وه) كه ماده‌كان كوردن، كه‌واتە مێژووی کورد لەمادەکانەوە دەست پێ ده‌کات. لێره‌دا دوو ڕای جیا به گوێره‌ی ڕۆژ ژمێره كوردییه‌كان قووت ده‌بنه‌وه: یه‌كێكیان سه‌ره‌تای مێژووی كورد بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ماده‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه نزیكه‌ی 150 ساڵ فه‌رمان ڕه‌واییان كرد كه به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد له‌قه‌ڵه‌م دراوه. ئه‌ویتریان بۆ سه‌ركه‌وتنی ماده‌كان به‌سه‌ر ئاشوریه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ده‌ست گرتن یان ڕزگارکردنی شاری نه‌ینه‌وا. دیاره دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ماده‌كانیش له 700 پێش زایین هاتۆته كایه‌وه. سهركهوتنهكهشیان به‌سه‌ر ئاشوریه‌كان له 612 پێش زایین بووه. كه‌وابێت بۆچی ڕۆژی نەورۆز بەسەری ساڵی کوردی له قه‌ڵه‌م بدرێت؟؟ كه من پێم وایه هه‌ر بههەڵەش بە (ڕاپەڕینی کاوەی قارەمان) ناو دەبرێت! كه‌واته هه‌ردوو ئه‌و مێژووه‌ی سه‌ره‌وه (612 ــ 700) هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕاپه‌رینی كورد دژی زۆردارییه‌وه نه‌بووه وه‌ك باسی لێوه ده‌كرێت كه كورد ڕاپه‌ڕی و شۆڕشێكی مه‌زنی به‌رپاكردووه به سه‌رۆكایه‌تی (كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) دژی ئه‌ژده‌هاك! بهڵكوههردوو مێژووی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندییان به‌فه‌رمان ڕه‌وایی ماده‌كانه‌وه هه‌یه. لێره‌وه داوا لە مێژوونووسه ئەکادیمییهكانی کورد‌و، شارەزایانی بواری زانستی مێژوو ده‌كه‌م وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، باسەکە باشتر شرۆڤە بکەن و چڕ‌و پڕتر بپڕژێنه سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كه ده‌ریایه‌كی بێ بنه بۆ به‌دوواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و قسه له‌سه‌ركردن.
ئەنجا ووردبوونه‌وه له میکانیزم و ئالییه‌ته‌كانی به‌دووا داچوون له‌و جیهانه بەرفەراوانەی مێژوو، كه بۆ لێكۆڵهڤانان خه‌زێنه‌یه‌كی مه‌عریفی و زه‌خیره‌یه‌كی زانستی گه‌وهه‌رداری بێ بن و پڕ بنەمایە.
بەڵێ گرینگه تیشک بخرێتە سەر ئەو باسە و ئەم سه‌رلێشێواوییه بڕەوێنرێتەوە. گرینگه ئه‌و مێژووه لێڵ و تەماویه! ئه‌كادیمییانه شرۆڤه بكرێت نه‌وه‌ك پاشخانێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی بۆ فه‌راهه‌م بێت له لێڵی و وێڵیدا.
وه‌ك چۆن ئێستاكه ئێمه باج و زه‌ریبه‌ی زۆر هه‌ڵه‌ی پێشینه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین! لە شرۆڤەو ڕاڤەی دین، لە دیرۆکی شوێنکەوتووانی، لە سیاسەت و مێژووی ساختەی پیاوانی بەناو (سیاسەتمەدار!(و، لە ڕوئیاو هەژاری بونیەی مەعریفی و لاوازی باکگراوندی سەقافی، لە مێژووی کورد‌و، ئابووری و سنووری جوگرافیای نیشتیمان و... تد به‌هه‌مان شێوه نه‌وه‌كانمان قورس و سەختر بیده‌ن. ئه‌مه قه‌بوڵ ناكرێت هۆشیاران گەر کەمێک هزرتان هەبێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* مەبەست لە دەقەکانی قورئانە نەک دەقە مێژووییەکانی ریوایات و عەنعەنات! ** دیاره (بهروار/ به‌رواری، ناوی مه‌ڵبه‌ندێکه) زیاتر لە (60) ساڵه بەهەڵە لەبری "مێژوو" بەکاری دەهێنن لە سەرەتای نووسین و کۆتایی نامەکان. بڕوانه: "قامووسی زمانی کوردی" په‌ڕه‌کانی 61- 62، نووسینی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، چاپخانه‌ی "کۆڕی زانیاریی کورد".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست