مردنی ده‌قه فهلسهفيیهکان له‌ناو دووکه‌ڵی جگه‌ره‌دا
Monday, 17/05/2010, 12:00
فاڕۆق ڕه‌فیق و تهمو مژ !نووسین یا وتار، گوزارشته له ناواخنی مرۆڤ. ته‌رجه‌مه‌ی موماڕهساتی فکره. ئاوێنه‌ی ئه‌و دیوی سلوک و خووه نهێنی یه‌کانه.
فارۆق، سکهڵهرێکی به توانای نێو گۆڕه‌پانی ئیمرۆی کوردانه. نکۆڵی له‌وه ناکرێ نووسینه‌کانی قووڵ و فراوانن به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی فه‌لسه‌فه و فیکر و سیاسه‌ت، که شیاوی ئه‌وه‌ن مرۆڤی ژیر و نووسه‌ری ئه‌کادیمی هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بکا. به‌ڵام دوا نووسینی به‌ڕێزیان له (هاوڵاتی) فه‌ڕاغێکی فره‌ی فه‌راهه‌م هێنا که هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌لماند: فارۆق و سه‌ره‌تای سقوت کردن. فارۆق و نیهایه‌تی فکر، ئه‌و فکره‌ی به‌ره‌و هه‌زیمه‌ت خۆی وه‌رچه‌رخاند..؟؟ فارۆق و مردنی ده‌قه‌کان. فارۆق و ته‌فسیرێکی فرۆیدیانه. فارۆق و فه‌لسه‌فه‌ی مژین! فارۆق و نووسین له تهخهسوسات. فارۆق و كۆتاييهکی ته‌مومژاوی. ئه‌وو به‌هانه. ئه‌و و پاکانه بۆ ڕابردوو. ئه‌و و ئاوابوون. ئه‌وو تۆقاندن. ئه‌وو ئیرهاب! ئه‌وو تێکه‌ڵکردنی ئهوڕاقهکان. ئه‌وو، ئه‌مانه له دوا بابه‌تی ژماره 319 هی هه‌فته‌نامه‌ی "هاوڵاتی" دا خۆیان به زه‌قی له زاتی ئه‌م سکهڵهرهدا به‌یان کرد.
سه‌ره‌تا من گومانم هه‌بوو ئه‌م نووسینه لاوازه (له زۆر لایه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت لایه‌نی مه‌وزوعی و هونه‌ری زمانه‌وانی هی ئه‌و بێ) ئه‌وێک که جه‌نگاوه‌رانه تێکه‌ڵ به فه‌زای فه‌زیڵه‌ت و دونیای ته‌عالی بوو، له ڕه‌هه‌نده‌کانی خودایی ده‌دوا و شرۆڤه و ڕاڤه‌ی تێکسته (نه‌مره‌کانی) ده‌کرد. باسه‌کانی هه‌میشه لێوان لێوه له به‌رزی ژیار و شارستانیه‌تی ڕوقا. به‌ڵام ئه‌فسوس دوای سه‌رنجدان دیار بوو په‌ره‌گرافه‌که (ڕه‌فیق) نووسیبوی. نووسینێک که هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌بوو، جگه له وه‌ی که ئه‌ویش جار به‌جار ئه‌بێ به شاعیر!! بێ گومان جیاوازیه‌کی گه‌وره له نێوان نووسینه‌کانی ڕابردوو و ئه‌م ته‌ڕحه قهزهمیهیدا به‌دی کرا. تهڕحێک دوور له‌و عورفه باوه‌ی فارۆق پێ ی باوه. ده‌بێ ئه‌مه چ عوقده‌یه‌کی پهنگخواردووي خه‌فه کراوه له هه‌گبه‌ی (فارۆق) دا خۆي مه‌لاس داوه؟؟ گه‌ر به‌ووردی به ته‌حلیله (تافه) و ته‌علیله عهلیلهکهشی شۆڕ بیته‌وه هه‌ست به‌و حاڵه‌ته ته‌پیوه ته‌نگه‌تاویه‌ی ده‌که‌ی که پێیدا گوزه‌ر ده‌کا. بۆ نا ؟ ئه‌و - بزانێ یا نه‌زانێ یا خۆی لێ ببوێرێ - گوزارشت له حاڵه‌تێک ده‌کا ته‌واو مه‌ست و سه‌رگێژه به گیرۆده‌ی که‌ڵچه‌ری (قوم)! پێی وایه گه‌ر حهسهدیش لاده‌یت خه‌یاڵی سه‌د ئه‌رستۆ په‌ست ئه‌کا!! ئه‌مه له قوم و مژینی جگه‌ره تاسماویهکهیدا زۆر به جوانی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه..
ئینکار ناکرێ ئه‌ویش یه‌کێکه له‌و عوزوانهی ناو ئه‌و مه‌نزومه هه‌میشه ئۆپۆلۆجسیت خوازه‌ی، به‌هانه‌و پاکانه بۆته سه‌روسیمای سروشتێکی هه‌میشه‌یی گشت تاکه‌کانی و قووڵ ڕه‌گ و ڕیشی بهناخیان داکوتاوه!
فارۆق، ده‌بێ له‌وه ڕاقیتر بێ شه‌هوه‌تی شۆره‌ت و هه‌وا، یا هه‌ڵپه‌کردنی سرووته‌کانی سه‌روه‌ت و گۆزه‌کانی سامان چه‌ق و پاڵنه‌ری بیر و هۆشیان بێ له داهاتوو؟؟
ئاخر ئه‌مه گه‌مه‌کردنه به خولیاکان. به‌و بازنه فکریه‌ی که (فارۆق) خۆی نه‌قشی بۆ کێشاوه له ئه‌رشیفی مێشکیدا. گاڵته کردنه به پڕۆژه‌کان و به سووک سه‌یرکردنیانه. ئه‌مه مردنی ده‌قه نه‌مره‌کانه له‌ناو ته‌م و مژی دووکه‌ڵدا.. هیواکانن تێکه‌ڵ به "با" ده‌بن و له‌که‌ناری دووکه‌ڵ و که‌ناڵی "با" شدا په‌خشی کۆتایی ئه‌زموونی فه‌لسه‌فیانه‌ى سه‌رده‌میانه‌ی خۆی پێشکێش ده‌کا...
فارۆق، وه‌ک چۆن له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوو به هۆی نووسینه‌کانیه‌وه ڕه‌فیقانی کۆن ی خۆی ڕه‌نجاند و هه‌موویانی هێنایه هه‌ژان، بنی گۆمی لێ شلهقاندن. تا وای لێهات بوو به‌و مادده شلکه سهرزارهي که به‌ده‌یان ئهلقابیان بۆ بهڕاداندا! حه‌زناکه‌م ئه‌م کۆنه کایانه شه‌ن و که‌و که‌م و جارێکی‌تر ده‌ست و قاچ له‌ناو شه‌ڕی عه‌شره‌ت گه‌رێتی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران بجولێنین؟؟
ڕه‌نگه به‌هه‌مان شێوه، هه‌مان ڕێچکه‌ی گرتبێته به‌ر، گه‌ره‌کی بێت ئه‌مجاره‌يان ڕه‌فیقانی نوێ ی خۆی له ئیسلامی و غه‌یره ئیسلامی، بێنێته گۆ تا له‌دژی بکه‌ونه ململانێ و شه‌ن و داغانی که‌ن به ده‌یان ناو‌و ناتۆره‌ی دی که له‌هه‌گبه‌ی ئه‌وان ڕه‌فیقانی کۆنی دانهبووبێت!؟ ئه‌ویش بۆ به‌دیهێنانی چه‌ند ئارمانجێک و پێکانی چه‌ند مه‌به‌ستێک که فارۆق باش ده‌زانێ چین. ڕه‌نگه یه‌کێ له‌وانه گه‌رمکردنی بازاڕه ساردبووهوهکهی بێ که ده‌مێکه سڕ‌و مات و مه‌لول که‌وتووه وه‌ک له سرکێتهوه کوژابێته‌وه وایه؟ خه‌ریته‌کان ده‌دوێن، ئه‌وه‌تا ئه‌و (خهریتانهی) له دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌یدا وێنا ده‌بن گه‌واهی ئه‌م عوزلهی ده‌ده‌ن که‌له‌ناو چ غوربهتیهکی ڕۆحی گه‌وره‌دا ژیان گوزه‌ر ده‌کا و ڕۆژگار ده‌باته سه‌ر!
فاڕۆق مودده‌تێکه ده‌یه‌وێ ئه‌و ڕه‌نگ و ده‌مامکه‌ی وه‌ک ملوانکه‌یه‌ک کراوه‌ته به‌ری - له لایه‌ن دۆست و دوژمنانی - توورههڵدا، تا خۆی بووهشێنێته سه‌نگه‌رێکی تر‌و له‌وێوه گه‌شته فیکریه‌کانی درێژه پێ بدات و هه‌ر له‌وێوه‌ش کۆتایی پێ بێنێت. ده‌یهه‌وێ له‌و بازاڕه سارد‌و سڕهیدا یه‌کێ له لایه‌نه‌کان گرنگی پێ بدا بۆ چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی تایبه‌ت. چونکه ئه‌و ترساوه و پاکانه بۆ ڕابردووی ڕه‌هبه‌ری خۆی ده‌کا!
تاکه ئیبداعی فارۆق له‌م نووسینه‌یدا، گرێدانی مژینی جگه‌ره‌یه به سێکس! ئه‌م شرۆڤه شێواوه زیاتر له ته‌فسیرێکی فرۆیدیانه ده‌چێت له‌وه‌ی ئیبداعێکی فارۆقیانه بێت که زانست زه‌مه‌نێکه تۆز‌و غوباری غه‌ریبی فڕێداوه‌ته سه‌ر؟؟؟
کاک فارۆق خۆی ده‌کا به جێگر، دێ له جیاتی خه‌ڵکانێک بڕیار ده‌دات و فنجانی فکریان ده‌خوێنێته‌وه که به‌که‌یف و (سه‌یف) ی خۆی کهوریان ده‌کا. وه‌ها به‌ربۆته گیانیان هیچ حیسابێک بۆ ئیحساسات و باکگراوندی خۆی ناکا! که ئه‌مه کاره‌ساته و جۆرێکه له ئيزديواجيهت. عه‌ینی پاوان و کۆپیکردنی فکره تۆ بێ ی له بری گروپێک قسه و باس و دوان له باره‌ی بابه‌تێکه‌وه بکه‌یت که زه‌ڕه‌یه‌ک له ئوسوڵی علوم و ده‌رکی حیکه‌م و عیلهلی زهرائیع و مهزهڕات نه‌که‌یت؟؟ ئنجا به ستایلێکی ئیستیعلائی که ڕه‌نگه له هیچ که‌س و (حهششاشێک) ئه‌م ته‌ڕحه غهریبهیهمان نه‌بیستبێت و به‌ر گوێمان نه‌که‌وتبێ که جگه‌ره کێشان هێمایه‌ک بێت بۆ سێکس و بریتی بێت له جۆرێک له له‌زه‌تی سێکسی به‌هۆي مژینه‌وه؟! تۆ بڵێ ی له کاتی مژینی جگه‌ره چێژێکی سێکسی هه‌بێت؟! ئه‌مه مه‌گه‌ر ته‌نها له ئه‌ندێشه و دیدو خه‌یاڵی فارۆق دا وێنای هه‌بێت.
راستكَوتراوه (عش رجبا تر‌ى عجبا) !!
ئافه‌رین بۆ ئه‌و ته‌ڕحه قێزه‌ونه قهزهمیه. ئاخر نووسین له‌سه‌ر شتێکی ئاوا پڕ‌و پوچ کوێ ی مه‌نتیقه و له‌کوێی مه‌حه‌کی فه‌لسه‌فه دایه؟؟ ئه‌مه دابه‌زینه له ته‌عالی و فه‌زیله‌ت بۆ هه‌رته‌قه و ڕه‌زیله‌ت، خۆ بچووکردنه‌وه‌یه تا ئاستی (7 ــ 8) سانتیم زیاتر نا! هۆنراوه‌یه‌کی (موته‌نه‌بی) هه‌يه ده‌لێت:
وتکبر فی عین السغير السغائر .... وتسغر فی عین العڤيم العڤائم.
به‌ڵێ پیاوی بچووک شته بچووکه‌کانی له چاودا گه‌وره‌ن. به‌ڵام پیاوی گه‌وره به پێچه‌وانه‌وه، شته گه‌وره‌کانیشی له چاودا بچووکن. بۆیه ساچمه كردنی گه‌وره‌کان یا به‌سه‌ر داچوونیان به‌به‌راورد له گه‌ڵ ئهوانیدي ئاسمان و ڕێسمانيان نێوانه!
له کۆتاییدا ده‌ڵێم: کاتێ (زوبه‌یری کوڕی عه‌وام) ڕووبه‌ڕووی له‌شکری (عه‌لی کوڕی ئه‌بو تالیب) ده‌بێته‌وه له وهقعهی جه‌نگی جه‌مه‌ل، زوبه‌یر له‌دوای وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی عه‌لیه‌وه ده‌ست به‌جێ ده‌ست له‌شه‌ڕ هه‌ڵده‌گرێ و پاشه‌کشه ده‌کا. پاشان ئه‌و له‌شکره‌ی کوڕی عه‌وامیان له‌گه‌ڵا بوو (عیّروه)! واته/ عه‌یبداریان کرد. که‌وته به‌ر توانج و لێزمه‌ی ته‌شهیر.
به‌ڵێ، زوبه‌یر عه‌یبدار کرا به‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رێکی ترسنۆکه و ناتوانێت به‌ره‌نگاری عه‌لی و له‌شکره‌که‌ی بێته‌وه. له کاتێکدا زوبه‌یر به مرۆڤێکی بوێر‌و دلێرو بهجهرگو ئازا‌و چاو نه‌ترس ناوده‌نگی ده‌رکردبوو. ئه‌وه‌بو گه‌ڕایه‌وه مه‌یدانی جه‌نگ و سه‌ففی سوپاکه‌ی عه‌لی شه‌ق کرد تا له‌ودیو له‌شکری خۆیان گیرسایه‌وه. دواتر به تیرێک شه‌هید کرا. جا له‌وکاته‌ی کوڕی عه‌وام به نیازی شه‌ق کردنی ڕیزی به‌رامبه‌ر ده‌بێت، عه‌لی ڕووی له سوپا ده‌كات و ده‌ڵێت: (لێ ی گه‌ڕێن ئه‌و عه‌یبدار کراوه)!
منیش به دۆسته‌کانی ئه‌و ده‌ڵێم: لێی گه‌ڕێن با بنووسێت، جونكه ئه‌و ترساوه.
به‌ڵێ، فاڕۆق عهیبدارکراوه به‌ڵام ده‌بێت له‌وه ڕۆشنفکرتر بێت گۆزه‌کانی سامان و شه‌هوه‌تی که‌لام، یان هه‌ڵپه‌کردنی هه‌واو سرووته‌کانی ترس و سامان چه‌ق و پاڵنه‌ری بیر‌و هۆشیان بێت له‌داهاتوودا!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست