شەری كۆرێ كێ كردی ..؟
Thursday, 08/04/2010, 12:00
لەسەرەتاوە پێویست بەوە دەكات كە پێناسەیەكی كورتی داستانی پڕ سەروەری كۆڕێ بكەین, یان باشترە پێشتر شوێنی جوگرافی دەربەندی كۆرێ دیاری بكەین تاكو ئەوانەی شارەزای رێگای هاملتون نین بزانن دەكەوێتە كوێ.
دەربەندی كۆری لە رووی جوگرافیا دەكەوێتە نێوان هاوینە هەواری پیر مام و شقلاوەی خۆشناوان, لە رووی گەشتیاریش گرنگرین شوێن كە ئەو شوێنەی پێ دەناسرێتەوە شێرە سوارە.
شەڕی دەربەندی كۆرێ داستانێكی سەروەری گەورە بوو كە بە یەكجاری رێرەوی سیاسی لە عیراقدا گۆری, كەس نكولی لەوە ناكات كە داستانێكی وا وای لە رژێمی ێدام كرد كە چۆك دابنێ و تەسلیم بە ئیرادەی كورد بێت و هەر دوای ئەوە داوای گفتوگۆ بكات
داستانی كۆری دوای ئەوە هات كە پێشمەرگە لە شارەكانی كوردستان پاشە كشەیان كردبوو و حكومەتی عەسكەر تاری عیراق لە شەرگەی سنوری هەولێر شاری هەولێریان گرت بۆوە خەڵكی لە كۆرەوە ملیونیەكەی گەلی كوردستان بەرەو سنوریەكانی ایران و توركیا رایان كردبوو. لێرەدا من باس لە راكردن یان بێ ئومێدی گەلی كورد ناكەم
لێرەدا دەمەوێ بپرسم كێ بوون شەری دەربەنی كۆڕیان كرد . وا نەبێ منیش وەكو هەموو كەسێك هەست بەوە نەكەم كە دەبێ لە یادی داستانی كۆرێ هەر نەبێ بە نووسین باسی بكەین, یان دەبێ باس لە سەروەریەكەی نەكەین. بەڵێ داستانێكی وا پێویستییەتی كە هەموو ساڵ یادی بكرێتەوە, بەڵام من وەكو كەسێك كە هاورێیەكی نزیكی خۆم لەو داستانە پر سەروەریە لە دەستدا و شەهید بوو زۆر عەزاب دەخۆم كاتێ لایەنێك بێ ئەوەی شعوری كەس و كاری و نزیكانی شەهیدان لەبەرچاو بگرێت بێت داستانی كۆرێ بكاتە سەروەری خۆی و راست و چەپ بەسەر لایەنەكانی تر دابنێ و تەنانەت لە رووی نێت ناوی شەهیدانی ئەو داستانەش ببات چونكە تەنانەت تاكە شەهیدێكی خۆی تێدا نیە..
بەڵێ داستانی كۆرێ بە خوێنی شەش شەهیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و چەند شەهیدێكی بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی تۆمار كرا.
كەچی شەوی 7/4 لە كەناڵی كەی تی لە بەرنامەیەكدا حەمیدە فەندی بەشێوەیەك باسی لە داستانی كۆرێ كرد كە تەنها پێشمەرگەكانی رێبازی بارزانی لەگەڵ رێزم بۆ هەر پێشمەرگەیەكی كوردستان بە شێوەیەكی هامشی باسی لە لایەنە سیاسیەكانی تر كرد تەنانەت بەشێوەیەك باسی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد وەك ئەوە وابێ كە لە مارەسۆنی داستانی كۆرێ لە دوای دواوەی شەركەرەكان بێت, من چەند پرسیارێك لە كاك حەمید فەندی خاوەن 4 ژن دەكەم
دەكرێ بزانین ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون پێشمەگەی چ لایەنێك بوون, ئەگەر نازانی من پێت دەلێم شەهیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوون, كاتێكیش یەكێتی لە هەولێر لە سەر شەقامی شەست مەتری لە نزیك شوقەكانی زانیاری پەیكەری بۆ شەش شەهیدەكەی كرد بوو , یەكەم كاری پارتی دوای داستانی 31 پر سەروەری ئاب پارتی , پەیكەرەكەی روخاندن وەكو رێزیك بۆ رۆڵیان لەو داستانەدا , پێشمەرگەكانیش خزم و كەسی فەدۆی مەخموری بوون كە یەكیان كاكە موحسن عەبدولكریم بوو برای پالێوراوی یەكێتی لە لیستی هاوپەیمانی لە سنوری مەخمور منیرە مەخموری. كە بەشاهیدی ئەوانەی شاهێدی بە راستی دەدەن هەر بە پێوە بە بیكەی سیسیەكەی شەهید كرا , كەچی ئێستا ئێوە پێتان رەوانیە كە تەنها ناوی بێنن
دەكرێ پێمان بڵێ جەنابتان لە بیرتانە كاتێ مەسعود پێشمەرگەكانی پارتی و بارزانیهکانی بینی لە پێشەوەی مارەسۆنی راكردن بوون كاتێ بەری بە راكرتوان گرت لە دەربەندی نێوان خلیفان و دیانا , یان پێویستە كەسێك بەبیرت بهینێتەوە, كە گوتی ئێوە ئێمەتان شەرمەزار كرد ... قسەكانیشی ئاراستەی پێشمەركەكانی پارتی و بە دەقیقی بارزانیەكان بوو
زۆر ناخۆشە بە زەقی چاوان , لەبەر چاوی چەندان كەس كە تەمەنیا هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو تەمەنەی توشی فوقدان زاكرە بووبن یان روداوەكان ئەوەندە كۆن بن كەس چی لە بیر نەمابێ بەلام كاكە برا بەخوا ئێوە پێتان وایە كە كورد هەموو توشی فوقدان زاكرە بووە چونكە بەرپرسێكی تریشتان كاتێ باسی 31ئاب كرابوو گوتبوو: كورە كێ لەبیری ماوە ..
لێرەدا دەمەوێ ئەوە بڵَێم كە پێویست دەكات هەر كاتێ باسی دارستانی كۆڕێ دەكرێت تاوانە ئەگەر خوێنی شەهیدەكان لە بیر بكرێت جا ئەو پێشمەرگانە , پێشمەرگەی هەر لایەك بن بەتایبەتی ئێستا هاوپەیمانی لە نیوان دوو لایەنە سەرەكیەكەی سەر گۆرەپانی كوردستان هەیە حەق وایە كاتێ یەكێتی باسی ئەو سەروەریە دەكات لایەنەكانی تر لە بیر نەكات خۆ دنیا اخر نابێت كاتێ كەناڵیكی یەكێتی باسی ئەو داستانە دەكان بڵیت , لەگەڵ هێزەكانی ئێمە كە شەهیدەكانمان فلان و فلان بوون لایەنەكانی وەكو اسلامیەكان و شیوعیەكان و پارتیەكان لەگەڵمان بوون. نەك وەكو كاك حەمیدە فەندی سەروەریەكە بكاتە هی پارتی دابنێ كە ئەوان لە مارەسۆنی ئەو سەروەریەدا هەزاران میل لە پێش لایەنەكانی ترەوە بوون نازانێ ئاخر خەڵك لێی دەپرسێ گەر وابێ ئێوە لەو سەروەریەدا لە پێشەوە بوون و خەلكی لە خەڵفی بوو دەكرێ بزانین ژمارەو ناوی شەهیدەكانی پارتی لە كۆرێ چەند بوون...!؟
لە كۆتایی نوسینەكەمدا سەری رێز و نەوازش دادەنوێنم بۆ شەهیدانی دەربەندی كۆڕێ لە پێشیانەوە كاكە موحسن مخموری و هەموو شەهیدان رێگای كوردایەتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست