گۆرینی بەرهەم بە نێچیر، گۆڕینی هیچە بە هیچ
Wednesday, 25/01/2012, 12:00
گۆرینی دكتۆر بەرهەم بە نیچیروان بارزانی، ئەوەی سەعدون حەمادی وەبیرهێنامەوە
(راح الدكتور اجا الپور)
ئەو دەستە واژەیەی سەرەوە کە بە عەرەبی نووسراوە بە مانای (دکتۆرەکە رۆیشت و گامێشەکە هات). لە سالانی هەشتاكان لە شاری بەغدا لە ناو خەڵکییدا زۆر دووبارە دەكرایەوە . لەو كاتەی دكتۆر سعدون حمادی، كە كەسێكی رۆشنبیر بوو لە پۆستی سەرۆك وەزیران لادرا و محمد حمزە پۆستەكەی وەرگرت، كە دەرچووی پۆلی شەشەمی سەرەتایی بوو، کابرایەکی نەخوێنەوار و نەفام بوو، زۆریش دواكەوتوبوو. خەلكی بەغدا زۆر بەم كارە نارەحەت بوون، بۆیە داخ و ڕقی خۆیان نەختێك بەم قسەیە كەم دەكردەوە.
لەو رووداوەی سەرەوەدا، دەبێت بڵێم، ئەگەر وەک بەراوردکردن لێی تێبگەین، ئەوە ئێمە غەدر لە د. سەعدون حەمادی دەکەین، ئەگەر لەگەڵ بەرهەم ساڵح بەراوردی بکەین، ئاخر سەحدون حەمادنی کەسێکی نیشتیمانپەروەربوو، وڵات و نەتەوەی خۆی خۆش دەویست، دز و خائین نەبوو، بەلام باسکردنی ئەو رووداوە مێژووییە کارێکی خراپ نییە، ئەگەر بە ئاستەمیش لێکچوونێک لە نێوانیاندا هەبێت.
من لێرە دا دەلێم كەسێكێكی تەكنۆقراتی خاوەن بروانامە کە هیچی بۆ نەكردین ،تەنها بە وەعدەی درۆ و زە ردەخەنەی ساختە دووسالی لە تەمنمان دزی .دەبێ كوڕە پورەكەی كە نەفامێكی مندالە دەرگاوان و دزی ابراهیم خەلیلە و براز و زاوی مەسعود بارزانییە ئاخۆ ئەو چیمان بۆ بكات؟ من نازانم ئەو چوار ساڵەی لە کابینەی پێنجدا سەرۆك وەزیران بوو چی بۆ كردین جگە لە امتیازات و استمارو بەلێندەرایەتی مساتەحە بۆ بنەمالە؟
لە لایەكی ترەوە چەند نەفامێك دەیانەوێ ئابڕوی خەلكی هەولێر بەرن بەوەی ڕژانە سەرشەقام بەهەواڵی كاندیدكردنی جاهیلێكی وەك كوسرەت كە باری تەندروستی لە بار نییە، تەنانەت خۆی خاوێن رابگرێت، دەبێت خزمەتی بکەن، جێ بە خۆی ناگرێت، هەمیشە دەجوڵیت و یەك كات ژمێر لەكۆبونەوەیەك دانیشێت، کەسێک کە نەتوانێت خزمەتی خۆی بکات، ئیتر چۆن دەتوانێت خامەتی خەڵک بکات، بەلام مەسەلە ئەمە نییە، بەڵکو کۆسرەت لە پاڵ پارە و دزینی سامانی ئەو وڵاتەدا لە برامبەرەوە هێندە سووک بووە، مەسعود دەیەوێت لەوە سووکتری بکات و وەکو تەها محیەدین مەعروفی سەردەمی سەددام تەنها ناوێکی هەبێت و پۆستێکی هەبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست