خەڵکینە کام ئەندام پەرلەمان باشترە؟!

Monday, 25/11/2013, 12:00


من وەکو کەسێکی ئاگادار ئەمەوێت راستییەکان روونبکەمەوە بۆ رای گشتی وە بەتایبەتی بۆ خەڵکی سنوری ئیدارەی راپەڕین لەو هەموو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرێنە سەر (مریم سمد)ی ئەندامی پەرلەمان بەناوی بێ ئەخلاقی و رابواردنی ناشەرعی، چونکە کچە هەژارەو بەتوانای خۆی هاتۆتە پێشەوە. ئەوەش پڕوپاگەندەی کەسێکە کەدەیەوێت تۆپەکە لەساحەی خۆی بخاتە دەرەوەو هێرشەکان لەخۆی دووربخاتەوە بۆ ئەوەی خۆی لەچاوی خەڵک بەدوور بگرێت، وە لەپەنای خەڵکی تر خۆی بشارێتەوە بۆ ئەوەی راستییەکان ئاشکرا نەبن، بەڵام ئەوەی بن بەڕە دەخەینە سەر بەڕەو پێشتریش کەناڵەکانی پەیام و سپێدە راپۆرتە هەواڵیان لەسەر دابەزاند کە ئەندامێکی سەرکردایەتی بەوەزیر خانەنشین کراوەو دەیەوێت بەپشتیوانی کەسە دەست رۆشتووەکانی حزبەکەی ببێتە ئەندام پەرلەمانیش، وە لەئەنجام بەهۆی ئەو هەموو پارە زۆرەی حزبەکەی وە ئەو هەموو ئیمتیازات و پشتیوانییەی لێی کرا بووە ئەندام پەرلەمان.

بەڕێزان خەڵکی کوردستان هەمووتان دەزانن (ب)ی ئەندام پەرلەمان ویژدانی هەزاران خەڵکی بەپارە کڕی و ئێستا هەموویان پەشیمانن و تەلەفۆنەکەشیان وەڵام ناداتەوە، دەستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ بەشێک لەکەسە باڵا دەستەکانی حزبەکەی و چەند دەوڵەمەندێکی تر کە لەکاتی هەڵبژاردنەکان بێ شەرمانە رازی بووە بەهەموو شتێک و پارەی لێ وەرگرتووەن بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک لەکاتێکدا لەقەڵادزە خانووی هەیە، باخی هەیە، لەسەر ئەو خانووانەی بۆ میراودەلییەکان دروست کران کردی بەشەر بۆ ئەوەی بەشی بۆ دابنرێ کەدەبوایە ئەگەر خانوشی پێ بدەن خۆی بۆ ماڵە هەژارێک تەنازول بکات.

لەچوارقوڕنە خانوی هەیە، پرۆژەی شاری کلکەی کۆڵینی وەرگرت لەرێگای کەسە دەست رۆشتووەکانی حزبەکەی و دواتر فرۆشتییەوە بەشەریکە هەولێرییەکەی بە (250000) دوو سەدو پەنجا هەزار دۆلار واتە (٢٥) بیست و پێنج دەفتەر دۆلارو پێنج خانوو لەشاری کلکەی کۆلێن بەئامادەکراوی، وە مەعمەل بلۆک و بەنزینخانەی لەسەر عەرزەی تەجاوز هەر لەچوارقوڕنە دروستکردووە، وە لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی لەپشت خەڵوەتگەی پیری لەسەر روبەری زیاتر لە (300) م٢ ڤێلایەکی سێ قاتی بەتازەترین دیزاین دروستکرد کەتێچووەکەی زیاتر لە (50) دەفتەر دۆلار دەبێت و عەرزەکەشی (٥٠) دەفتەر دۆلار دەکات، جگە لەمەش لەبەرامبەر ئەم خانووەی عەرزەیەکی تری ئیدارەی گشتی لەئەندامێکی سەرکردایەتی کەبەرپرسی نەوتە لەمەکتەبی دارایی بەجارێگە قیمەت کڕیەوە بە (16) دەفتەر دۆلار کەرووبەرەکەی زیاتر لە 300 م٢ دەبێت و (٥٠) دەفتەر دۆلار دەکات (سەرکردایەتی مڵک و ماڵی یەکێتی دەپارێزێت و یەک دینار بەفیڕۆ نادات؟؟!!)

خەڵکی دڵسۆزی کوردستان لەسەروی ئەمانەشەوە عەرزەیەکی تری لەکلکەی کۆلین دابڕیوەو دیواری لەچواردەوری کردووە کەهەزاران مەتر دەبێت، وە بەدەیان سەروەت و سامانی تری بەهۆی حزبەکەی پێکەوە ناوە!! ئەمەیە ئەندام پەرلەمان کەبەرگری لەخەڵک دەکات و نوێنەری گەل دەبێت یان داهاتی گەل دەدزێت و مافی هەموانمان هەڵدەلوشێ؟!

لەناو حزبەکەشی هەر رۆژەو لەسەر حەبلێک یاری دەکات و یاری بەعەقلی تەکەتولەکان دەکات، بەدزی ئەمەیان قسە بۆ ئەوی تریان دەبات و لەولاش قسە بۆ ئەمیان دەهێنێتەوە، بەهۆی ئەم جۆرە کەسانەوەیە وەزعی یەکێتی ئاوا باشە، دەبوایە سەروی 40 کورسی پەرلەمان بهێنێ بەڵام ١٨ هێنا.

بۆیە تکا لەخەمخۆران دەکەم بەهانای حزبەکەیانەوە بێن و رزگاری بکەن لەدەستی ئەم حوتەو هاوچەشنەکانیان.

چاوەڕوان بن زۆر شتی تر ماوە لەداهاتوو باسی دەکەین، بەکارە تایبەتەکانیشەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە