کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو پیاوەی هەرگیز تەمبێ نابێت

Saturday, 12/10/2013, 12:00


کاروان ئازاد


بەر لە چەند رٶژێک یەکێك لە سەرکردەکانی گۆڕان لە وەڵامی لێدوانێکی مەلا بەختیاردا دەڵیت، هەموو لێدوانەکانی تۆ بوون یەکێتی بەم رۆژگارە گەیاند. ئەم قسەیە تەواو راستە و پڕ بەپێستە، چونکە بەردەوام ئەم کابرایە لێدوانی بێسەرەو بەرە دەدات، بێ ئەوەی بیر بکاتەوە دەڵیت چی، بۆیە بەردەوام تەناقوزێکی گەورە لەنێوان لێداوانەکانیدا هەیە و هەردەم دەبێتە جێگای نیگەرانی خەڵک و ناڕەزایی ئەندامانی یەکێتی.لە دواین لێدوانیدا کە پێشوازی لە چەند ژنێکی سویدی دەکات، لێدوانێکێکی بێ سەرو بەرەو وەک پلار دەگرێتە ئەو ژنانەی کە بە کۆتا دەرچوونە لەناو حزبەکەیدا و دەڵێت ئەگەر بە دەنگی خۆتان دەرچوون حەڵاڵتانە پەرلەمان. واتا ئەوانەی بە کۆتا دەرچوونە حەڵاڵتان نەبێت، لە کاتێکدا بڕیاری کۆتا لە دەستووری عێراق بڕیاری لێدراوە و حزبەکەی خۆشی لە کۆنگرەی سێیدا ئەم کۆتاییەی بریارداوە، سیستەمی کۆتا بۆ ئەو کۆمەڵگایانەیە کە تا ئێستا سیستمەی باوک سالاری زاڵە و بەشداری ژنان سنووردارە و سیاسیەکانی ئەو کۆمەڵگایە دیتنیان بۆ پرسی ژن وەک مەلا بەختیارە کە دیتنی بۆ ئەوپرسە لە گونیەوە سەیر دەکات.ئەو ژنانە پەرلەمانتارانەی کە مەلا بەختیار دەرچوونیان بە حەڵاڵ دەبینێت بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی و ئاوازی برازای تاڵەبانی و کچی شێخ جەنگی برا تاڵەبانیە کە لەبنەماڵەی تالەبانینە. ئەمانە قاسە و گیرفانی یەکێتیان بۆ خرابووە سەرپشتوو بە سەدان هەزار دۆلاریان و هەزاران بەڵێنی دامەزراندیان دابە خەڵک هەروەها تەواوی دەزگاکانی ئاسایش و زانیاری و دژە تیرۆر بۆیان کەوتنە کار.بێگەرد دڵشاد تاڵەبانی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە یەکێکە لەو ژنانەی کە مەلابەختیار رەوایەتی حەڵال بوونی دەداتێ، ئەو خانمە لە ناوچەی پشدەر و بیتووین بەسەدان هەزار دۆلاری سەرفکردووە هەروەها بەسەدان ئایپاد، مۆبایلی سامسۆنگ، و پارەی دابەشکردووە هەروەها بەڵێنی دامەزراندنی داوە بەبەشیکی زۆری ئەوانەی هاوکاریان کردووە یان دەنگیانداوەتێ، بەتایبەتی بەلێنێکی زۆری داوە تا بەشێک لەوانە لە ئاسایش دامەزرێنێ یان دایمەزراندوونە لە ئاسایش. ئەگەر لێرەدا دەرچوونی ئەم خانمانەی کە مەلابەختیار حەڵال بوونیان بەراورد بکەین بە کەسێکی گەنجی کوڕە هەژارێکی بزووتنەوەی گۆڕانی وەک عەلی حەمە ساڵح کە نزیکەی ١٤٠٠٠٠ دەنگ دەهێنێت بێ ئەوەی دۆلارێک بدات بەڵام ئەوانەی مەلا بەختیار باسیان دەکات بە سەدان هەزار دۆلار تا بتوانن چەند هەزار دەنگێک بێنن کە ناکاتە دەنگی کورسیەکی پەرلەمان کە ١٧٠٠٠ تا ١٨٠٠٠ هەزارە.بۆیە هەقە مەلا بەختیار تەمبێ بێت و چیتر لێدوانی لەوە زیاتر نەدات بۆ ئەوەی حزبەکەی چیتر نەخاتە مەوقیفی ئیحراجی.

تێبینی: لینکی ڵیدوانەکەی مەلا بەختیار
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=20599

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە