بەیاننامەى رێكخراوى "دایك بۆناتوندوتیژى" سەبارەت بە تاوانكاریەكانى رژێمى سوریا دەرحەق بە خەڵكى ئەو وڵاتە
Thursday, 09/06/2011, 12:00
بەرێزان..هاولاتیانى كوردستان و عێراق.. رێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان.. ئینسانە ویژدان زیندوەكان. پارلەمانى عێراق و كوردستان.
ئەوەى لە وڵاتى سوریا ماوەى چەند مانگێكە روودەدات بۆ هیچ مرۆڤێكى خاوەن ویژدان وهەستى ئینسانى قابیلى قبوڵ نیە،ئەوەى لە و وڵاتە روودەدات چیدى بابەتێكى سیاسى نیە، بەڵكو لەدواى رشتنى ئەو هەموو خوێنەو لەناوبردنى ئەو هەموو خەڵكە بێدیفاعە قەیرانى سوریا بووە بە قەیرانێكى ئینسانى.
كاردانەوەى رژێمى سوریا لەبەرامبەر خۆپیشاندەرانى وڵاتەكەى لە كاردانەوەى هەموو وڵاتانى دیكەى عەرەبى قورس و دڕندانەو نامرۆڤانە تربوو.ئەو كاردانەوەیە هەموو سنورێكى تێپەراند و لەتوندوتیژیەوە بووبە دڕندەیی و وەحشى گەرى.
بێگومان لەدواى ئەو رووداوانەش ئیدى رژێمى سوریا هەموو شەرعیەتێكى لەدەستداوە.
بۆیە ئێمە وەك رێكخراوێكى كۆمەڵگەى مەدەنى داوا لە دام ودەزگاكانى دەوڵەتى عێراق و حكومەتى هەرێم دەكەین وەك دراوسێیەكى وڵاتى سوریا بێدەنگ نەبن لەو كەیسەو ئیدانەكردنى خۆیان بۆ كردەوەكانى رژێمى سوریا دەربرن.
بەتایبەت كە ئێستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ ئیدانە كردنى ئەو رژێمە كەوتوەتە جموجوڵ.
داوا لە پارلەمانتارانى كوردو عەرەب لە پارلەمانى عێراقى دەكەین كەیسى ئیدانەكردنى رژێمى سوریا بجوڵێنن و لەوبارەیەوە تواناى خۆیان بەخەرج بدەن چونكە بێدەنگى لە ئاست ئەو رووداوانەى سوریا..تاوانە.
دووبارە داوا لە كۆى جڤاتى عێراقى وكروردستانى دەكەین لەئاست قەیرانى مرۆیی وڵاتى سوریا بێنەدەنگ و چیدى خۆیان لەو قەیرانە مرۆییە نەدزنەوە ..وژلك اڤعف الایمان.
رێكخراوى دایك بۆناتوندوتیژى و چالاكى مەدەنى
سلێمانى/ هەرێمى كوردستان
- 9-6-2011.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست