كۆمیدى ترین حكومەت بەدرێژایى مێژووى مرۆڤایەتى
Monday, 14/03/2011, 12:00
لەوانیە هەندێك كات مرۆڤ پێویستى بەوە بێت تراژیدیاى ژیانى لە ڕێگاى كۆمیدیاوە گوزارشت بكات لە ناخى مندا تراژیدیاكى سەخت خۆى مەڵاس داوە بەڵام تواناى دەربڕینم نیە دەقا دەق وەك خۆى وە ناشتوانم بۆیە پێویستم بەوەیە لە ڕێگاى كۆمیدیاوە دەرى بڕیم كارەستى دەسەڵات و حكومەتە سەفەریەكەى یەكێتى هەموو كۆمەڵگاى كوردى لێى ئەدۆێت
بەڵام من پێم وایە هەموو گوزارشت كردنێك لە دڕندەى دەسەڵاتى كوردى ناتوانێت گوزارشت لەناخى ئەو مرۆڤەنە بكات كە گولەیەكى دەسەڵاتى ستەم كارى كوردى بە سنگیانەوەیە بە تەماى ئەوەن گیان بدەن كێ هەیە بە نووسین بە شعر بە شانۆ بە فیلم بە قسەكردن بە هەر جۆرە ئامڕازێك پێمان بڵێت لە ناخى ئەو مرۆڤانە چى دەگوزەرێت بە تەماى ئەوەن بمرن . لێرەوە من ناڵێم با واز لەوانە بهێنن بەڵام ڕێگام بدەن با منیش وەك هەر تاكێكى ترى كۆمەڵگاى كوردى قسە بكەم لەڕێگاى كۆمیدیاوە پیتان بیڵیم كۆمیدیایە كەسانى وەك شیخ جعفەر وەزیرى پیشمەرگە بێت كە لە مافیا نەبێت لە هیچ شتیكى تر ناچێت كۆمیدیایە وەزیرى دارایى بایز تاڵە بانى بێت كە هەموو دارایى كوردستان بەشى وورگى ناكات كۆمیدیایە وەزیرى ناوخۆ كەریم سنجارى بێت مەسینە هەڵگرى بارزانى بێت و قومارخانەكانى هەولێر داخات لەبەر ئەوەى كوڕەكەى لێى دۆڕاندوە كۆمیدیایەوەزیرى خۆیندنى باڵا دلاوەر بێت لاپەڕەێكى لە هاوڵاتى داگیر كردبوو لە دەسەڵاتى كوردى هانى ئەداین كەچى ئێستا تەعدا لە وەزارەتەكەى ئەكەن نقەى لێەوە ناێت زانكۆى ێەلاحدین دادەخرێت لە ڕێگەى تەلەفیزۆنەوە دەزانێت قوتابیانى بەشەناوخۆیەكان بەتەعبیرى یەكێتى خوێندكارانى بەشە ناوخۆیەكان هەولێرو سیلمانى دیپۆرت دەكرێنەوە وەزیر لەكام جێگەیە نوستوبوو ئەو جێگایەى جاران كەتێدا ڕەخنەى دەگرت یان ئەو جێگایەى كە ئیستا تێدا قوتى میلەتى تێدا بەش دەكرێت هەموو ئەم كارانە نوسینەكانى دەدا بە بادا بۆ ئەوە دەت نوسیى بگیەتە دەسەڵات هیوام وایە پینج دەقە بیر بیكەیتەوە بە ئارامى سەیرێكى ڕابردووى خۆت بیكەیت بەڵتەچیەكانى دەسەڵات بەردیان تێ گرت لەبەر ئەوەى چاكسازى كرد توخوا وەزیر كۆمیدى نیە؟ . كۆمیدیایە كەسانى وەك جەمال عبداللە، حەمە سەعید حەسەن ،مەلا بەختیار،ئارى هەرسین ،نیازلاجانى،سۆزانى سۆزانى (خاڵە شهاب) خواى گەورە بم بورە ناوى خاڵە شیهابم هینا لەنێو ئەم خۆفرۆشانە، ئەفین ئاسۆ، پیشتوان گوڵپى، بەهیزى كۆنە شیوعى ،تاراى بایز ئاغا،مەلا بەشیرى عەلمانى،ئەرسەلان فرسەت،كمال كركوكى ناسراوە بە قالەى برین پێچى دوبزی،عارف قوربانى،ستران عبداللە،ئازاد جوندیانى ،سەرۆقادر،بەهادحەسیب قەرەداغى و ئەنواع بێ مستەواى تر دەیانەوێت ڕووى ڕەشى دەسەڵاتى یەكێتى و پارتى میكاچ بكەن .حكومەتەكەى دختۆر بەرهەم پشتى بەم جۆرە مرۆڤانە بەستوە بە ڕاستى كۆمیدیە .كۆمیدیایە سەرۆكى حكومەتەكەى بەتەلەفۆن پى بیڵێن بە لەناو بەناو حكومەتەكەى چى دەگوزەرێت كۆمیدیایە سەرۆكى كارتۆنى پەرلەمان هەربەپێكەنینەوە خیانەتێكى سكرتیرى حیزبەكەت بیر دەخاتەوە پێت دەڵیت (66) دكتۆر .كۆمیدیایە خالید ئەژى خۆفرۆش بنێرن جێ گۆڕكێ بە خەڵكانى ڕاپەریوى سیلمانى بكات خالید زۆر هەوڵى دا ناوەكەى خۆى بگۆرێت لە خالیدەوە بۆ ئەژى سەركەوتو نەبوو ئیتر چۆن ئەتوانی گەنجانى تورەى سەراى ئازادى ڕازى بكات بۆ جێ گۆرین كۆمیدیایە سۆزانى خاڵە شیهاب هەموو شەوێك سەرخۆش بێت بەیانى كە بەرى دا وەك ئەوەى خەڵك چووبێت بۆ كۆنسێرت دەڵێت با خەڵك بۆخوى هەر چەپڵە لێ بدات لە پاركى ئازادى . توخوا كۆمیدى نیە مەلاى دینى عەلمانى بێت ئەمە بەس لە قاموسى یەكیتى و پارتى دا هەیە یەكیتى پارتى بە كۆمیدى ترین شیوە قاموسێكى تایبەت بە دیموكراسیان دا ناوەبە ئارەزووى خۆیان بە كارى دێنن . كۆمیدیایە گەر سیمبولەكانى نەتەوە وەكوخەڵكانى ڕاپەریوو كوردستان پۆست نالیا knn هاوڵاتى ئاوێنە لیڤن لەلایەن ئەو عەقیڵەیەتە كلس گرتووەى دەسەڵاتەوەیەكیان خێمەیان بیسووتێنى و یەكیان هەڕەشەى لێ دەكرێت و یەكیشان هەمیشە لە سەنگەردان بۆ هاك كردنى كۆسپ و تەگەرەى بۆ دروست دەكەن ئەوانى تریش بارەگاكانیان دەسوتێنن بێ عەقڵیە گەر بیر لەوە بكەنەوە ئەم هەموو سمبوڵە بە سیناریووكانى ئەم دەسەڵاتە كپ دەكرێن ............
13.3.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست